پرۆژه‌کانی سه‌ر روباری زێی بچوك
به‌نداوی سڵێوه
ئه‌م به‌نداوه
له‌سه‌ر روباری لاوین له نزیك گوندی سڵێوه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 ده‌ستکراوه
به دروستکردنی و پێشبینی ده‌کرێت له کۆتایی 2014 ته‌واو بکرێت.
بینای ئه‌م به‌نداوه
خاکی کرۆك گڵینه به به‌رزی 75.5 مه‌تر. درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه 639 مه‌تره و
توانای گلدانه‌وه‌ی 61.7 ملیۆن مه‌تر سێجای ئاوی هه‌یه و ساڵانه ده‌توانێ بڕی
194.5 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو رێکبخات. روباری لاوین خۆی ساڵانه 237 ملیۆن مه‌تر
سێجا ئاوی هه‌یه.
ئاوی گلدراوی ئه‌م
به‌نداوه بۆ سێ به‌کارهێنان دابه‌شده‌کرێت. بڕی 18 ملیۆن مه‌تر سێجای ره‌وانه‌ی
شارۆچکه‌ی پیرانشار بۆ پێداویستییه‌کانی خواردنه‌وه و به‌کارهێنانه‌کانی دی. بڕی
زیاتر له 67 ملیۆن مه‌تر سێجای رێکده‌خرێ بۆ به‌راوکردنی ده‌شته‌کانی جه‌ڵدیان و
سروکانی و پیرانشار، ئه‌مه‌ش له رێگای پرۆژه‌یه‌کی ئاودێری ده‌کرێت که رووبه‌ری
9400 هێکتار زه‌ویی ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها بڕی 95 ملیۆن مه‌تر
سێجای ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌نداوی چه‌پراوا له سه‌ر روباری گودار به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنی
مه‌ترسییه‌کانی ووشکبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ.
به‌نداوی جه‌ڵدیان
به‌نداوێکی به
قه‌باره بچوکه به‌ڵام پڕ کاریگه‌ره که له سه‌ر چه‌می جه‌ڵدیان و له دووری 18
کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی پیرانشار دروستکراوه و بڕیاره له به‌هاری 2013
به‌کۆتا بگات، له ساڵی 2007 ده‌ستکراوه به دروستکردنی.
ئه‌م به‌نداوه
له جۆری خاکی کرۆك گڵینه که به‌رزییه‌که‌ی 25 مه‌تره و درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه
232 مه‌تره و پانییه‌که‌شی له‌سه‌ره‌وه 7 مه‌تر. توانای گلدانه‌وه‌ی ته‌نها
1.25 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا.
ئه‌م به‌نداوه
رووبه‌ری 2700 هێکتاری جه‌ڵدیان و سه‌روکانی به‌راوده‌کات.
به‌نداوی گرده‌بین
ئه‌م به‌نداوه
له‌سه‌ر چه‌می ئاوه‌جه‌ر و له نزیك گوندی گرده‌بین و له دووری 16 کیلۆمه‌تر له
رۆهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی پیرانشار و له هاوینی 2011 ده‌ستکراوه به دروستکردنی که
بڕیاره سێ ساڵ بخایه‌نێت.
به‌نداوه‌که له
جۆری خاکی کرۆك گڵینه که به‌رزییه‌که‌ی 50 مه‌تره و درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه
819 مه‌تره و پانییه‌که‌شی له‌سه‌ره‌وه 10 مه‌تره. توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی له
یه‌ك کاتدا ده‌گاته 110 ملیۆن مه‌تر سێجا.
سالانه توانای
رێکخستنی نزیکه‌ی 53 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه که به کارده‌هێنریت بۆ به‌راوکردنی
7848 هێکتار زه‌ویی ده‌شتی پسوێ و لاجانی رۆژهه‌ڵات.
به‌نداوی کانی
سێ‌و
یه‌كێکه له
پرۆژه گه‌وره‌کان که بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاوی زێی بچوك ئه‌نجام ده‌درێت؛ کارکردن
تێیدا له ته‌موزی 2007 ده‌ستی پێکردووه و هێشتا ته‌واو نه‌کراوه. ئه‌م به‌نداوه
ده‌که‌وێته نزیك گوندی کانی سێ‌و له دووری 15 کلیۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی
شارۆچکه‌ی پیرانشار. هه‌ڵکه‌وتی ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته شوێنێك به دوورییه‌کی
که‌م له پێش گه‌یشتنی روباری بادین به زێ. بۆیه ئاوی روباری بادینیش له رێگای
به‌نداوێکی پاشکۆییه‌وه به‌م پرۆژه‌یه ده‌به‌سترێته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی له خواره‌وه
باسکراوه.
به‌نداوی کانی
سێ‌و له جۆری خاکی کرۆك گڵینه به به‌رزی 51 مه‌تر. درێژییه‌که‌ی له سه‌ره‌وه
776 مه‌تره. توانای گلدانه‌وه‌ی 373 مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا. به‌ڵام
ئه‌و بڕه‌ی که کۆنترۆڵی ده‌کات زۆر زیاتره، چونکه له‌م به‌نداوه‌وه ئاوی زێ ده‌گوازرێته‌وه
بۆ حه‌وزی ده‌ریاچه‌ی ورمێ که له ساڵانی دواییدا به هۆی وشکه‌ساڵییه‌وه له‌به‌ر
مه‌ترسی له‌ناوچووندایه.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی
ئه‌م پرۆژه‌یه تونێلێکه به تیره‌ی 5.5 مه‌تری ته‌واو له پاش رووپۆشکردن که له
توانایدا هه‌یه بڕی 60 مه‌تری سێجا له چرکه‌یه‌كدا بگوازێته‌وه بۆ حه‌وزی
روباری گوداری ناوچه‌ی نه‌غه‌ده که یه‌کێکه له روباره‌کانی حه‌وزی ده‌ریاچه‌ی
ورمێ. به پێی ئه‌و هاوکێشه‌یه بێت ده‌بێت، تونێله‌که ده‌توانێ بڕی 1.8 ملیار مه‌تری
سێجا ئاو بگوازێته‌وه، به‌ڵام به پێی راگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌ی که بڕیاره
بگوازرێته‌وه بڕی 640 ملیۆن مه‌تر سێجایه له قۆناغی یه‌که‌مدا و بڕی یه‌ك
ملیاریش له قۆناغی دووه‌مدا.
درێژی تونێله‌که
30 کیلۆمه‌تره به لێژایی 0.05%، ئه‌مه‌ش ده‌کاته ئه‌وه‌ی ده‌می سه‌ره‌تای 6 مه‌تر
له ده‌می کۆتاییه‌که‌ی به‌رزتره.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی
ئه‌م پرۆژه‌یه بریتییه له به‌نداوی ئاراسته‌گۆڕی بادین. به‌رزی ئه‌م به‌نداوه
3.5 مه‌تره و به‌ستراوه به کاناڵێك به درێژی 4 کیلۆمه‌تر که له توانایدایه
بڕی 40 مه‌تر سێجا له چرکه‌یه‌کدا ئاوی روباری بادین بگوازێته‌وه بۆ پشت به‌نداوی
کانی سێ‌و. روباری بادین ساڵانه بڕی 331 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه. سودێکی
دیکه‌ی ئه‌م به‌نداوه به‌راوکردنی 6200 هێکتار زه‌وی ناوچه‌ی بادینه.
به‌نداوی وه‌رگیل
به‌نداوێکی
بچوکه ده‌که‌وێته سه‌ر چه‌می سارتکه و له نزیك گوندی وه‌رگیل له دووری 17
کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت.
دروستکردنی ئه‌م
به‌نداوه که نزیکه‌ی هه‌شت ساڵی خایاندووه، له ئابی 2012 کاره‌کانی به کۆتایی
گه‌یشت و به فه‌رمی کرایه‌وه.
به‌نداوی وه‌رگیل
له جۆری خاکی کرۆك گڵینه که به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته 21 مه‌تر و درێژییه‌که‌شی
له سه‌ره‌وه 112 مه‌تره.
ئه‌گه‌رچی
توانای ئه‌مبارکردنی نیو ملیۆن مه‌تر سێجای هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانێ ساڵانه بڕی
2.3 ملیۆن سێجا ئاوی ئه‌و چه‌مه رێکبخات بۆ مه‌به‌ستی کشتوکاڵی. زیاتر له 700
هێکتار زه‌وی دێمی ناوچه‌که به‌راو ده‌کات.
به‌نداوی گرژاڵ
پرۆژه‌یه‌که له
ژێر لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ دروستکردنی به‌نداوێك له ته‌نگه‌ی گرژاڵ له نزیك گوندێك
به‌هه‌مان ناو له باکوری شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت بۆ دوو هۆکاری سه‌ره‌کی: ره‌وانه‌کردنی
به‌شێك له ئاوی روباری زێی بچوك بۆ حه‌وزه‌کانی دیکه‌ی هاوسنوری له‌ناو خاکی
ئێران، هه‌روه‌ها بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با.
به پێی ئه‌و
لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ری کراون، ئه‌م به‌نداوه که له جۆری به‌ردینی کرۆك گڵینه
به به‌رزی 140 مه‌تر ده‌بێت و درێژییه‌که‌شی له سه‌ره‌وه ده‌بێت 400 مه‌تر بێت.
توانای ده‌ریاچه‌ی به‌نداوه پتر له 240 ملیۆن مه‌تر سێجایه. زیاتر له 200
مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ساڵانه زیاتر له 200 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی
لێ ده‌گوازرێته‌وه بۆ پشت به‌نداوی کانی سێ‌و که له‌وێشه‌وه بۆ حه‌وزی ده‌ریاچه‌ی
ورمێ.
ئه‌م پرۆژه‌یه
کێشمه‌کێشێکی زۆری له‌سه‌ره به تایبه‌تی له لایه‌نی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
به‌نداوی سه‌رده‌شت
به‌نداو و
وێستگه‌ی کارۆئاوی سه‌رده‌شت یان کۆڵه‌سه ده‌که‌وێته نزیك گوندی کۆڵه‌سه‌ی
خواروو له دووری 12 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت و به دووری
10 کیلۆمه‌تر له گه‌یشتنی روباری زێ به سنور.
بیرۆکه‌ی ئه‌م
وێستگه‌یه له مێژه کاری بۆ کراوه، له 1967 کۆمپانیای ئه‌لیکترۆپرۆجێکتی
یوگسلافی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدا. له ساڵانی 2007 بۆ 2009، کۆمپانیا ئێرانییه‌کان
جارێکی دیکه پلانیان بۆ پرۆژه‌که داڕشت و لێی ده‌ست به‌کار بوون. له تشرینی
دووه‌می 2012، دوو تونێلی پرۆژه‌که به فه‌رمی به‌کۆتا گه‌یشتن که مه‌به‌ست لێی
لادانی ئاوی زێیه له شوێنی دروستکردنی به‌نداوه‌که، به‌م شێوه‌یه‌ش قۆناغی
بیناکردنی ته‌نی به‌نداوه‌که ده‌ستی پێکرا که پێشبینی ده‌کرێت ته‌واوی کاره‌کانی
دیکه پرۆژه‌که چوار ساڵی دیکه بخایه‌نێت.
ئامانجه سه‌رکییه‌کانی
پشت دروستکردنی به‌نداوی سه‌رده‌شت سیانن: کۆنترۆڵکردنی ئاوی ئاودیوبووی سنور، به‌رهه‌مهێنانی
کاره‌با و ئاودێری.
ئه‌م به‌نداوه
له جۆری به‌ردینی کرۆك گڵینه و به‌رزییه‌که‌ی 126 مه‌تره؛ درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه
302 مه‌تره و پانییه‌که‌شی له سه‌ره‌وه 12 مه‌تره. له‌یه‌ك کاتدا توانای
گلدانه‌وه‌ی 545 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا و ساڵانه بڕی زیاتر
له 700 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو رێکده‌خات. وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای ئه‌م
به‌نداوه که به تۆربینی ستونی کارده‌کات ده‌توانێ بڕی 120 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م
بهێنێت.
بۆ توانای
گلدانه‌وه‌ی به‌نداوه‌که و توانای به‌رهه‌مهێنانی کاره‌باکه‌شی، هه‌ندێ زانیاری
ئاماژه به ژماره‌ی گه‌وره‌تر ده‌که‌ن.
هه‌ندێ زانیاری
هه‌یه له‌سه‌ر سودوه‌رگرتنی ئاوی به‌نداوه‌که بۆ مه‌به‌ستی ئاودێری، به‌ڵام هه‌ر
سه‌ر چاوه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك باسده‌کات بۆ رووبه‌ره‌که‌ی. هه‌ندێك ده‌ڵێن 14000 هێکتار
زه‌وی به‌راو ده‌کات و هه‌ندێكی ده‌یکه‌ش ده‌ڵێن 7000 تا 8000 هێکتار.
به‌نداوه‌کانی
دیکه‌ی سه‌ر زێ
جگه له‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه، چه‌ندین به‌نداوی قه‌باره جیاوازی دیکه له‌سه‌ر لقوپۆکانی روباری زێ
دروستکراون یان دروست ده‌کرێن؛ به‌ڵام به هۆی که‌می زانیاری لێره ته‌نها ئاماژه‌یان
پێ ده‌کرێت. له‌وانه به‌نداوی لیك بنه که ده‌که‌وێته نزیك گوندێك به هه‌مان
ناو له‌سه‌ر چه‌می هاوشین که یه‌کێکه له لقه‌کانی روباری ئاوه‌جه‌ر. سێ به‌نداوی
دیکه له‌سه‌ر لقه‌کانی چه‌می ده‌ڕه‌ی حاجی برایم دروستکراون بۆ مه‌به‌ستی
رێکخستنی ئاودێری ناوچه‌ی کۆنه لاهیجان.
به‌نداوی وه‌زینه،
به‌نداوێکی گرنگه و ده‌که‌وێته سه‌ر چه‌می وه‌زینه له ناوچه‌ی بریاجی. ئه‌م چه‌مه
که له سه‌ره‌وه باس نه‌کراوه لقێکی که سه‌ربه‌خۆیانه و له نزیك گونده‌کانی
ناوزه‌نگ و زه‌لێ داخلی هه‌رێم ده‌بێت ده‌بێت و له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره ده‌ڕژێته
ده‌ریاچه‌ی دوکان.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
دوا لقی روباری زێ واته روباری شه‌ڵماش به‌نداوی په‌مو دروست کراوه..
پرۆژه‌کانی سه‌ر روباری چۆمان
ژماره‌یه‌ك به‌نداو
و پرۆژه‌ی ئاودێری له روباری چۆمان و لقوپۆکانی له دروستکردندان یان له قۆناغی
لێکۆڵینه‌وه‌دا. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه دوچاری را‌گرتن و دواکه‌وتن هاوتوون
به هۆی که‌می بودجه‌ی ته‌رخانکراو. له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه زۆر به که‌می زانیاری
له‌سه‌ر پرۆژه به‌نداوه‌کانی بانه بڵاو بووه‌ته‌وه..
به‌نداوی بانه
هه‌رچه‌نده به‌نداوێکی
بچوکه، کۆنترین به‌نداوی قه‌زای بانه‌یه. له سه‌ر روباری بانه به پێش چوار
کیلۆمه‌تر له گه‌یشتنی به شارۆچکه‌که دروستکراوه، به ووته‌یه‌کی دی ده‌که‌وێته
دووری 4 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژهه‌ڵاتی بانه. له 2003 کۆتایی به کاره‌کانی
هاتووه و کراوه‌ته‌وه..
به‌رزی ئه‌م به‌نداوه
19 مه‌تره و توانای گلدانه‌وه‌ی 4 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه و ده‌توانێ
ساڵانه زیاتر له 8 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بدات بۆ مه‌به‌ستی خواردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌که...
به‌نداوی کێله‌ی
عه‌باساوا
ئه‌م به‌نداوه
ده‌که‌وێته سه‌ر روباری نه‌نور له دوای یه‌کگرتنی هه‌ردوو لقه‌که‌ی له نزیك
گوندی عه‌باساوای له دووری 17 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای شارۆچه‌ی بانه.
له پاش ته‌واوبوونی
هه‌ردوو قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌نداوه، له مانگی نیسانی 2010 ده‌ستکراوه به
قۆناغی جێبه‌جێکردنی که بڕیاره ماوه‌ی سێ ساڵ بخایه‌نێت.
به پێی
زانیارییه‌کانی قۆناغی لێکۆڵینه‌وه، به‌نداوی عه‌باساوا ده‌بێ به به‌رزی 52 مه‌تر
دورست بکرێت تا توانای گلدانه‌وه‌ی زیاتر له 14 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌بێت.
ئه‌م به‌نداوه
جگه له کۆنتڕۆڵکردنی ئاوه‌که‌ی بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دروست ده‌کرێت: بۆ
ئاوی خواردنه‌وه و بۆ ئاودێری. بڕیاره به‌شێکی ئاوه‌که بگوازرێته‌وه بۆ
شارۆچکه‌ی بانه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌کردنی که‌میاوییه‌که‌ی، هه‌روه‌ها بۆ شاره‌دێیه‌کانی
نه‌نور و بویه‌ن و کانی سور له نزیکه‌ی گوندی دیکه‌ش که ده‌که‌ونه سه‌ر هێڵی
گواستنه‌وه‌که. هه‌روه‌ها که‌ڵك له ئاوی ئه‌م به‌نداوه وه‌رده‌گیرێت بۆ
رێکخستنی ئاودێری 300 هێکتاری خوارووی له‌گه‌ڵ به‌راوکردنی 2200 هێکتار له زه‌وییه
دێمه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌نداوی چۆمان
یه‌کێکه له‌و
پرۆژانه که هاوتا له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی کانی کویژان له مانگی کانونی دووه‌می 2011وه
راگیراون، ئه‌مه‌ش له پاش سێ ساڵ کار تێیاندا. زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر په‌یدا
نه‌بووه...
به هه‌رحاڵ، به‌نداوی
چۆمان به پێی زانیارییه‌کانی کۆمپانی "ئابان پرۆژه" که کاری خه‌مڵاندن
و لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ پرۆژه‌که کردووه بۆ سێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دروست ده‌کرێت:
گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له ئاوی چۆمان بۆ حه‌وزی روباره‌کانی زه‌ڕینه و سیمینه له
بۆکان و مهاباد، کۆنترۆڵکردن و گواستنوه‌ی به‌شێکی دیکه بۆ ناوه‌وه‌ی قه‌زای بانه
به مه‌به‌ستی ئاودێری، هه‌روه‌ها دانانی وێستگه‌یه‌کی کاره‌با بۆ به‌رهه‌مهێنانی
کاره‌با.
به‌نداوی کانی
کویژان
هاوشێوه‌ی به‌نداوی
چۆمان، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش پاش دوو کاری لێکۆڵینه‌وه له کانونی دووه‌می
2011وه راگیراوه. کۆمپانی گه‌مانه کاو کاره‌کانی بۆ کردووه. به‌هه‌مان شێوه
زانیاری دیکه له‌سه‌ر په‌یدا نه‌بوو.
پرۆژه‌کانی دیکه سه‌ر روباری چۆمان
ژماره‌یه‌کی
دیکه پرۆژه ته‌نها ناویان دیاره به بێ ئاماژه به ورده‌کارییه‌کانیان. له‌وانه‌ش
بریتین له به‌نداوه‌کانی سوێر‌و، به‌رده‌زه‌رده، کانی سه‌یف، بانشوان که ده‌که‌ونه
سه‌ر لقه‌کانی روباری چۆمانی بانه...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق