سه‌ره‌تا
سیروان پێنجه‌مین
پڕئاوترین روباره له‌ناو خاکی ئێران‌دا و یه‌کێکه له مه‌زنترین روباره‌کانی
هه‌رێمی کوردستان. لقوپۆکانی ئه‌م روباره له داوێنی چیاکانی زاگرۆس و به شێوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کیش له به‌شی نیوه‌ی رۆژئاوای پارێزگای سنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. سیروان
هێنه‌ری سه‌ره‌کی ئاوه بۆ ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به جۆرێك که نزیکه‌ی
64% ئاوی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه له رێگای روباری سیروانه‌وه له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ.
ده‌سه‌ڵاتدانی
ئێرانی هه‌میشه ئه‌و ره‌خنه‌یه له خۆیان ده‌گرن که تا ئێستا توانیویانه سود
له ته‌نها 10% ئاوه‌که‌ی وه‌ربگرن و بڕی زۆریشی له سنور ده‌چێته ده‌ره‌وه و به
ووته‌ی خۆیان "به‌هه‌ده‌ر ده‌چێ". له‌م پێناوه‌دا ده‌ستیانکردووه به
ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی مه‌زن بۆ ده‌ستگرتنی زیاتر به ئاوه‌که‌یه‌وه، بێ ره‌چاوکردنی
ئه‌وه‌ی که ئه‌م پرۆژانه مه‌ترسی زۆر جیددی بۆ سه‌ر به‌شێك له هه‌رێمی کوردستان
و عێراقیش دروستده‌کات.
سه‌رچاوه‌کانی
روباری سیروان به زۆری ده‌که‌ونه کوێستانه‌کانی پارێزگای سنه و له به‌یه‌کگه‌یشتنی
چه‌ندین لقه روبار دروستده‌بێت و گرنگترینی ئه‌و لقانه بریتین له له روباری
گاوه‌ڕۆ و قشڵاق و مه‌ریوان و نگڵ و ته‌نگیوه‌ر.
گاوه‌ڕۆ
روباری گاوه‌ڕۆ
لقی باشوریی سیروانه و سه‌رچاوه‌که‌ی له سێکوچکه‌ی پارێزگاکانی کرماشان و سنه و
هه‌مه‌دانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. سێ کانیاو له‌بناری چیای کانی که‌و هه‌ریه‌که به‌ناوه‌کانی
کاخان و شاقولی و حه‌یده‌رئاوا یه‌كده‌گرن و له نزیك گو‌ندی ته‌ویلانی سه‌روو چه‌مێك
دروستده‌که‌ن و پاشان دوو کانیاوی به‌ڕه تووشه و چهارچشمه‌یشی پێده‌گات. ئه‌گه‌رچی
هه‌ر کانیاوێكیان گوندێك به‌راوده‌کات، ئه‌و چه‌مه‌ی دروستیده‌که‌ن ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی
روباری گاوه‌ڕۆ. گونده‌کان کوردنشینن و به دێکانی کولیایی ده‌ناسرێن که ده‌که‌ونه
سنوری قه‌زای ئه‌سه‌دئاباد له رۆژئاوای پارێزگای هه‌مه‌دان. ته‌ویلان 20کیلۆمه‌تر
ده‌که‌وێته رۆژئاوای شارۆچکه‌ی ئه‌سه‌دئاباد. به‌شێوه‌یه‌کی ئاسانتر، کانیاوه‌کانی
سه‌رچاوه‌ی گاوه‌ڕۆ ده‌که‌ونه سێگۆشه‌یه‌ك له نێوان شارۆچکه‌ی ئه‌سه‌دئابادی هه‌مه‌دان
و قروه‌ی کوردستان و سونقر و کولیایی کرماشان.
ته‌نها 20 کیلۆمه‌تری
روباری گاوه‌ڕۆ ده‌که‌وێته سنوری ئه‌سه‌دئابادی هه‌مه‌دان، له‌م ناوچه‌یه به
ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا ده‌ڕوات. هاوته‌ریبی چه‌می ته‌ویلان که به ئاراسته‌ی
باشوری رۆژئاوا شۆڕده‌بێته‌وه، چوار په‌لی دیکه ده‌ڕژێنه گاوه‌ڕۆ و شێوه‌ی شانه
ئاسا دروستده‌که‌ن. ئه‌و په‌لانه‌ی له گونده‌کانی دێ بۆر، دێ سپی، که‌مك و
حوسێن‌ئاوا دێنه خواره‌وه. ده‌وروبه‌ری ئه‌م په‌لانه شینایی و بێستانن.
له گو‌ندی ئافه‌ریانه‌ج،
گاوه‌ڕۆ ده‌چێته سنوری قه‌زای سونقری کرماشان و له‌وێوه چه‌ند په‌لێکی گرنگ که
به زۆری له داوێنی چیاکانی به‌در و په‌رێشان هه‌ڵده‌قوڵێن ده‌ڕژێنه روباره‌که‌وه.
له گرنگترینی ئه‌وانه، چه‌می ئاوباریکه که به ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا ده‌ڕوات
له نزیك گو‌ندی باوله که ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵییه ده‌گاته روباره‌که. ئاوی مه‌یخاران
که نزیکه‌ی 15 کم ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاوی چه‌رمه‌ڵه یه‌کده‌گرێ و ده‌گاته گاوه‌ڕۆ،
هه‌ردووکیان به ئاراسته‌ی به‌ره‌و باشور دێن.
ئه‌وجار له
ناوچه‌یه‌ك که ئه‌ویش به (گاورود) گاوه‌ڕۆ ناوده‌برێت، دوو په‌لی دیکه به ناوه‌کانی
چه‌مه که‌و که نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تره و چه‌می گرده‌کانه به درێژی 20 کیلۆمه‌تره
ده‌ڕژێنه روباری گاوه‌ڕۆ یان دروست بگوترێت: ده‌ڕژێنه ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی
سلێمانشاه. له پاش به‌نداوه‌که‌ش په‌لی سه‌راوی سورین ده‌گاته روباره‌که. ئه‌م
سێ په‌له ئاراسته‌یان له باکور به‌ره‌و باشوره.
له سنوری شاره‌دێی
کولیایی و له نزیك گو‌ندی ئاگای سه‌روو، پێنج په‌لی گرنگی دیکه له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ره‌وه
ده‌گه‌نه روباره‌که که بریتین له هه‌ر یه‌که له ئایینه جوب، ریگ جوب، گله
سورخه لای باکوه‌ره دێن، هه‌روه‌ها سیرکو که له کانی قوت و کانی تورانه‌وه
دێت له‌گه‌ڵ سیردۆڵه که ئاوه که له پشت ده‌ربه‌ند و کانی گێڵان هه‌ڵده‌قولێت
لای باشوره‌وه دێن. تا له سنوری قه‌زای سونقر و پارێزگای کرماشان ده‌رده‌چێ و ده‌ڕژێته
ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی گاوشان، چه‌ند په‌لێکی دیکه‌ی تێکه‌ڵ ده‌بێ، له‌وانه کارێز،
له‌نجاو و خه‌لیفه باپیر.
له‌نێوان دوو
چیای سه‌رواله و بان راخ له دووری 19 کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی کامیاران
به‌ربه‌ستی گاوشانی ده‌که‌وێته سه‌ر و له‌وێوه ئاراسته‌ی به‌ره‌و باکور ده‌گۆڕێت.
ماوه‌یه‌کی که‌م پاش به‌نداوه‌که چه‌ندین په‌لی دیکه تێکه‌ڵ به روباره‌که ده‌بن.
له‌وانه روباری میراوه (یان ئه‌میر ئاباد)ه که له ژماره‌یه‌ك کانیاو له
دووری 14کم له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی موچێشه‌وه کۆده‌بێته‌وه ده‌شتێکی به‌رینی
کشتوکاڵی به‌راو ده‌کات و به‌ره‌و رۆژئاوا که‌مێك به لای باشوره‌وه رێده‌گرێ به
ته‌نیشت موچێش ده‌ڕوات و له نزیك گو‌ندی عه‌باساوا ده‌گاته گاوه‌ڕۆ، درێژی ئه‌م
په‌له نزیکه‌ی 35 کیلۆمه‌تره. له لای رۆژئاواشه‌وه، چوار په‌لی دیکه له
بناری چیای ئاواڵان پاش تێرئاوکردنی گونده‌کانی یامینان و نشور و ئیسلامئاوا تێکه‌ڵ
به روباره‌که ده‌بن.
ژماره‌یه‌ك له
کانیاوه‌کانی بناری چیای سوڵتان سیراج کۆده‌بنه‌وه و له چه‌مێك به ناوی نه‌ران
که 25 کیلۆمه‌تره و به گه‌وره گو‌ندی نه‌ران و چه‌ند گوندێکی دیکه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ
و ده‌ڕژێته گاوه‌ڕۆ. له‌وێوه روباری گاوه‌ڕۆ بۆ لای رۆژئاوا ده‌چه‌رخێ و له‌گه‌ڵ
روباری قشلاق که لقێکی سه‌رکیی دیکه‌ی سیروانه یه‌کدگرێ. تێکه‌ڵبوونی گاوه‌ڕۆ و
قشڵاق له دووری 25 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای شاری سنه‌وه روو ده‌دات.
له کانیاوه‌کانی
چیای کانی که‌وه‌وه تا به‌یه‌کگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ قشڵاق، درێژی گاوه‌ڕۆ نزیکه‌ی 115
کیلۆمه‌تره.
روباری قشلاق
یه‌کێکه له
لقه سه‌ره‌کییه‌کانی روباری سیروان. له کۆمه‌ڵێك چه‌م و کاونیاوه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
که ده‌که‌ونه سنوری شاره‌دێی حسێناوای سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی سنه. کانیاوی
گو‌ندی یونساوا که 47 له باکوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سنه‌وه هه‌ڵکه‌وتووه ده‌کرێ به
سه‌رچاوه‌ی روباری قشلاق دابنرێت، نه‌ك له‌به‌ر زۆری ئاوه‌که‌ی به‌ڵکو له‌به‌ر
دووری و ئاراسته‌ی رێڕه‌وه‌که‌یه‌تی.
ئه‌م چه‌مه به
ئاراسته‌ی باشوری رۆژئاوا ده‌ڕوات له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رییه‌وه ژماره‌یه‌ك له
کانیاو و جۆگای پێده‌گاته تا ئه‌وه‌ی له نزیك شاره‌دێی حسێناوا ناوی قشلاق وه‌رده‌گرێ.
له گرنگترین ئه‌و ئاوانه‌ی له چه‌په‌وه تێکه‌ڵی ده‌بن بریتین له ئاو سه‌یدان و
چه‌رمیله و سه‌راوی باینجقلو و هه‌روه‌ها کانیاوه‌کانی گو‌ندی ماچه‌که. له
راستیشه‌وه: چه‌می گونده‌کانی که‌ژی که‌ران و سیاساران و کێله سپی که له چه‌مێکدا
کۆده‌بنه‌وه له نزیك گه‌ندی سیاساران خواروو ده‌گه‌نه قشلاق، چه‌می باقر ئاوا
که هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ رێگای سنه-سه‌قز، چه‌می خه‌ره‌که که له سه‌نته‌ری
حسێناوا ده‌گاته روباره‌که. سه‌راوی میرزا و ئاوی ته‌فتیله و گازه‌ن که پێکه‌وه
له یه‌ك چه‌مدا له نزیك گو‌ندی عه‌باساوا دێته ناو قشلاق. یه‌کێکی دیکه چه‌می
بایه‌نچووه له له نزیك گو‌ندی مامقئاوا تێكه‌ڵ ده‌بێ، ئه‌م چه‌مه ژماره‌یه‌ك
کانیاو له خۆی کۆده‌کاته‌وه وه‌کو کانی ته‌یلاوا، مه‌شکان، کوچك چه‌رمی له
چیاکانی نزیك بایه‌نچووه هه‌ڵده‌قوڵێن.
له پاش تێکه‌ڵبوونی
ئه‌و ئاوانه و له دووری 18 کیلۆمه‌تر له باکوری شاری سنه، روباری قشلاق له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ده‌گاته ناوچه‌یه‌کی شاخاوی په‌نگ ده‌خواته‌وه به‌هۆی به‌نداوی قشلاق.
لقێکی دیکه‌ی ده‌ریاچه‌ی
قشلاق ژماره‌یه‌ك کانیاو له چه‌می چه‌ره‌ندو، خاکروزی و دوویسه کۆده‌کاته‌وه و
له‌لای چه‌په‌وه تێکه‌ڵ به ده‌ریاچه‌که ده‌بێت. ئه‌م کانیاوانه له چیای شێخ
مه‌عروف و چاڵه ڕه‌ش و چیاکانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ریان که ده‌که‌ونه باکور و
باکوری رۆژئاوای شاری سنه هه‌ڵده‌قوڵێن. له خوارووی ئه‌م ئاوانه‌شه‌وه واته
نزیکتر له شار، چه‌می ساتیله که یه‌کگرته‌ی په‌له‌کانی چه‌می صۆفیان و چه‌می
ئاره‌ندان و چه‌می نه‌وه‌ره‌یه به‌ره‌و رۆژئاوا رێده‌گرێ و له ماوه‌ی نێوان به‌نداوی
قشڵاق و شاری سنه ده‌ڕژێته روباره‌که‌وه.
ئیتر روباری
قشلاق به‌ره‌و باشور و له دووری دووسێ کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری سنه‌وه
تێپه‌ڕ ده‌بێ. له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی به سنه، له دیوی ئه‌وبه‌ره‌وه واته لای
رۆژهه‌ڵاته‌وه چه‌می سه‌ڵاواتئاوای تێکه‌ڵ ده‌بێ. چه‌می سه‌ڵاوتئاوا جاده‌ی هه‌مه‌دانی
له ته‌نیشته.
له خوارووی
شاری سنه‌شه‌وه، چه‌ندین جۆگای دیکه تێکه‌ڵ به روباره‌که ده‌بێ له گرنگترینی
ئه‌وانه چه‌می کیلانه‌یه (یان چه‌می که‌رجو) و چه‌می هشڵییه. کیلانه له نزیك
گو‌ندی گه‌رماش و که‌رجو سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و چه‌ند گوندێکی وه‌کو مه‌ڵه‌کشانی سه‌روو
و خواروو و کیلانه به‌راو ده‌کات و له نزیك گو‌ندی گه‌زنه دڕژێته روباری قشلاق.
چه‌می هشڵی دواترین چه‌می گرنگه که بڕژێته قشلاقه‌وه، له ژماره‌یك کانیاوی
دۆڵه‌کانی چیای کۆچساره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و گونده‌کانی وه‌کو ته‌خته و هه‌شمیز
و شیان و هشڵی و ده‌روێشان به‌راو ده‌کات و له نزیك ده‌ره کوڵه تێکه‌ڵ به
قشلاق ده‌بێ. له‌پاش ئه‌مه قشڵاق ئیتر تێکه‌ڵ به گاوه‌ڕۆ ده‌بێت و پێکه‌وه
روباری ژاوه‌ڕۆ یان خودی روباری سیروان دروست ده‌که‌ن.
روباری قشلاق له
سه‌رچاوه‌ی نزیك یونساوا تا به‌یه‌کگه‌یشتنی به گاوه‌ڕۆ نزیکه‌ی 52کم ته‌یده‌کات.
ژاوه‌ڕۆ
روباری سیروانی
ژاوه‌ڕۆ له پاش یه‌کگرتنی گاوه‌ڕۆ و قشڵاق ناوی سیروان وه‌رده‌گرێ. هه‌روه‌ها
ناوی ژاوه‌ڕۆ له‌وه‌وه‌یه که سیروان له‌م رێڕه‌وه‌یدا به ناوچه‌ی هه‌ورامانی
ژاوه تێپه‌ر ده‌بێ.
لێره‌وه ژاوه‌ڕۆ
به‌ره‌و رۆژئاوا و به تێپه‌ڕاندنی ناوچه‌یه‌کی شاخاویدا رێده‌گرێ و دوو روبار و
چه‌ندین چه‌م و جۆگای تێده‌ڕژێته‌وه.
پاش نزیکه‌ی 5
کیلۆمه‌تری سه‌ره‌تای روباری ژاوه‌ڕۆ، چه‌می گه‌لین که له باکوره‌وه دێت دڕژێته
لای راستییه‌وه. پاشان چه‌می دۆڵاو که له باشوره‌وه دێت ده‌ڕژێته لای چه‌پی
ژاوه‌ڕۆ. ئه‌وجار له پاش گو‌ندی نزار ئاوی ته‌نگیسه‌ر که له بناری چیای کوچك
خڕمله‌وه دێت دوای به‌راوکردنی ته‌نگیسه‌ر و نییه‌ر و محراب ده‌ڕژێته لای راستی روباره‌که.
ئاوێکی دیکه چه‌می تای (طا)یه که له گو‌ندی سه‌رچی و له‌بناری چیای ئه‌واڵان سه‌رچاوه
ده‌گرێ له نزیك گو‌ندی هه‌ندیمه‌ن له گه‌ڵ دوو پلی دیکه له گونده‌کانی فه‌ره‌جاوا
و په‌شاوه‌وه دێن یه‌کده‌گرێ و رووه‌و باکور ده‌روات تا ده‌ڕژێته ژاوه‌ڕۆ. دیسان
له‌هه‌ردوو لاوه حه‌فت جۆگه‌ی دیکه دێنه ناو روباره‌که و ئه‌وجار له نزیك
گو‌ندی پاڵنگان روباری ته‌نگیوه‌ری تێکه‌ڵ ده‌بێ.
لێره‌وه روباری
ژاوه‌ڕۆ (سیروان) که‌مێك به‌ره‌وه باکور هه‌ڵده‌کشێ و چه‌ند گوندێكی دیکه پاراو
ده‌کات تا له پاش تێپه‌ڕاندنی گونده‌کانی ئه‌سپه‌ریز و رووار له‌گه‌ڵ روباری گه‌ران
یه‌کده‌گرێ.
روباری ته‌نگیوه‌ر (شاینی)
ئه‌مه‌یان
روباری ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سه‌ر به کامیارانه. له چه‌ند کانیاوێکی بناری چیای چه‌مه‌رگا
له‌نزیك گو‌ندی ئه‌سراوا و له دووری 18 کم له باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی
کامیارانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. په‌له‌کانی ئه‌م ئاوه له مله‌ی پێش گه‌یشتنی به
گو‌ندی شاینی (شاهینی) یه‌كده‌گرن و به ئاراسته‌ی باشوری رۆژئاوا شۆڕ ده‌بێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی گو‌ندی شاینی ده‌کا به دوو که‌رته‌وه. له نزیك گونده‌کانی گه‌شکی و
کاوانه روباری شاینی باده‌داته‌وه به‌ره‌و باکوری رۆژئاوا، نزیك و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ
زنجیره چیای شاهۆوه درێژه‌ی به رێره‌وی ده‌دات. له‌و ناوچه‌یه‌دا که ئاراسته‌که‌ی
ده‌گۆڕێ، روباره‌که خۆی و هه‌ندێ له په‌له‌کانی ژماره‌یه‌ك گوند تێراو ده‌که‌ن
وه‌کو گونده‌کانی گه‌شکی، لۆنه کۆن، لۆن سادات، که‌ڵاته، کاوانه، چه‌رسانه و
پاشانیش گو‌ندی زیوێ. ئه‌وجا له گو‌ندی تیله‌کۆوه تاکو گو‌ندی ته‌نگیور چه‌ند جۆگه‌یه‌ی
گرنگ دڕژێنه روباره‌که‌وه وه‌کو ئاوی گازه‌رخانی و کاشته‌ر که له رۆهه‌ڵاته‌وه
دێن و چه‌ند جۆگایه‌کی دیکه که له‌وبه‌ره واته له بناری شاهۆوه دێن.
لێره‌وه ناوه‌که‌ی
ده‌گۆڕێ بۆ ته‌نگیوه‌ر، هه‌ر له پاش گو‌ندی ته‌نگیوه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند
جۆگایه‌کی دیکه تێ ده‌ڕژێ و له ته‌نگه‌ی زینانه روباره ده‌که‌وێته نێو شیوێکی
قوڵ و ره‌ق و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ڕوات تا ده‌گاته گوند و سه‌یرانگای به‌ناوبانگی
پاڵنگان. پاش تێپه‌ڕینی به‌ناوه‌ڕاستی گو‌ندی پاڵنگان، روباری ته‌نگیوه‌ر ده‌ڕژێته
روباری ژاوه‌ڕۆ (سیروان)، ئه‌مه‌ش له دووری 43 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژئاوای
شارۆچکه‌ی کامیارانه‌وه. له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه له ئه‌سراوا تا روباری ژاوه‌ڕۆ،
درێژی روباری ته‌نگیوه‌ر ده‌گاته 38کم.
چه‌می گاڕان
ئه‌م روباره
ئاوی ناوچه‌ی پڕ بارانی مه‌ریوان کۆده‌کاته‌وه. چه‌می گاڕان له سه‌ره‌تاوه چه‌می
گرده‌ڵانی پێ ده‌وترێت. لقی سه‌ره‌کی ئه‌م روباره له ناوچه شاخاوییه‌کانی ناحیه‌ی
سه‌رشیوی باکوری مه‌ریوان سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. له دووری 22 کیلۆمه‌تر له باکوری
رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی مه‌ریوان، هه‌ردوو چه‌می شاره‌دێی به‌رده‌ڕه‌شه و چه‌می
گۆیله له‌یه‌کده‌ده‌ن و چه‌می چناره دروست ده‌که‌ن. پێش ئه‌مه ئاوی گۆیله
تاڤگه‌یه‌ك (شه‌لالێك) دروستده‌کات که راکێشه‌ری سه‌یرکه‌رانه. ئه‌م ئاوه به
ته‌نیشت شاره‌دێی چناره به‌ره‌و باشور رێده‌گرێ تا له خوارووی گو‌ندی دوێسه له
گه‌ڵ چه‌م گه‌وره یه‌كده‌گرێ. چه‌می گه‌وره که له گو‌ندی عیسوه‌له سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
چه‌ند جۆگایه‌ك وه‌کو گه‌لی که‌ران، زویران، گه‌له و چاڵی سور له‌خۆده‌گرێ تا له‌گه‌ڵ
چه‌می چناره روباری گاڕان دروستده‌که‌ن.
پێش گه‌یشتنی به
گو‌ندی کانی کوزه‌ڵه له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی مه‌ریوان، کانیاوی گونده‌کانی باغان
و به‌ڵکه‌ر یه‌کده‌گرن و به ته‌نشیت گو‌ندی کوڵیت به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌ڕوات و ده‌ڕژێته
لایی چه‌پی روباری گاڕان. که‌مێك پاشتر و له‌لای راسته‌وه چه‌می ئه‌سراوای تێده‌چێ.
ئه‌م چه‌مه له 4 کیلۆمه‌تری باکوری شارۆچکه‌که و له بناری چیای فیل قه‌وس و له
کانیاوی چاووگ سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و گونده‌کانی سه‌لسی و پیڵه و ره‌شه‌دێ و ئه‌سراوا
به‌راو ده‌کات.
به‌ره‌و باشور
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی پڕ پێچ و سوڕانه‌وه، روباری گاڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی چه‌ندین جۆگای پێوه په‌یوه‌ست ده‌بێت له‌وانه گووه‌یژه و خێراوا و مه‌رگه
له‌لای راستییه‌وه؛ له گرنگترینی ئه‌وانه‌ی له‌لای چه‌پییه‌وه دێنه ناوییه‌وه
بریتین له نه‌کشان و ده‌ڕی و چۆڕ و ئاڵمانه و وێڵانه. به‌م شێوه‌یه ده‌بێت تا له
ته‌نگه‌یه‌ك له نزیك گو‌ندی قه‌لاجی روباری مه‌ریوانی تێکه‌ڵ ده‌بێت.
روباری مه‌ریوان
له دوو لق پێکدێت؛ چه‌می گوڵین که‌وك له نزیك گو‌ندی تازاوا له قه‌راغی رۆژئاوای
مه‌ریوان سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به ناوه‌ڕاستی شاردا تێده‌په‌ڕێ. له جۆگای ده‌ستکردا
راده‌کێشرێ تا له به‌شی رۆژئاوای شارۆچکه‌که‌دا نزیكده‌بێته‌وه له ده‌ریاچه‌ی
به‌نێوبانگی زرێوار. له‌وێ له گه‌ڵ جۆگه‌ی ده‌رچوو له ده‌ریاچه‌که یه‌كده‌گرێ و
به‌ره‌و باشوری رۆژهه‌ڵات له جۆگه‌یه‌کی هه‌ڵکه‌ندراودا به ناوی روباری مه‌ریوان
(یان زرێوار) رێده‌گرێ تا ده‌گاته شاره‌دێی کانی دینار. له‌وێوه له چه‌مێکی ئاسایی‌دا
رێده‌گرێ وچه‌ند کانیاوێکیشی تێده‌چێ. هه‌روه‌ها چه‌می شیان (چه‌می سیاناو) و
جۆگای دزڵی له نزیك گو‌ندی زه‌که‌ریان ده‌ڕژێنه روباری مه‌ریوان و پاشتریش له
نزیك گو‌ندی باراماوا جۆگای ده‌ربه‌ندی ده‌رکیی
پێی ده‌گات؛ ئه‌م ئاوانه هه‌رسێکیان له نزیك سنوری عێراقه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن.
لێره به‌دواوه روباری مه‌ریوان له نزیك قه‌ڵاجی تێکه‌ڵ به روباری گاڕان ده‌بێت.
پاشان چه‌می
سپیه‌ر که له بناری چیای پیازه له دوو په‌لدا سه‌رچاوه ده‌گرێ و له نزیك
گو‌ندی تفلی ده‌ڕژێته لای چه‌پی روباری گاڕان. ئیتر له دووری ته‌نها 3 کیلۆمه‌تر له
رۆژئاوای شارۆچکه‌ی سۆڵاوا روباری گاڕان تێکه‌ڵ به روباری ره‌زاو ده‌بێت.
لقی سه‌ره‌کی
روباری گاڕان له به‌رده‌ڕه‌شه‌وه تا به‌یه‌کگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ره‌زاو نزیکه‌ی 62 کیلۆمه‌تر
ده‌بێت.
روباری کۆماسی-نگڵ-ره‌زاو
له سه‌ره‌تاوه
پێی ده‌ووترێت کۆماسی و دواتریش به ناوی ئه‌و ناوچانه‌ی لێوه تێپه‌ڕ ده‌بێ ناوه‌کانی
نگڵ و ره‌زاو وه‌رده‌گرێ.
ئه‌م روباره یه‌کێکه
له لقه سه‌ره‌کییه پڕ لقوپۆکانی روباری سیروان که ئاوی ناوچه‌یه‌کی فراوان له
قه‌زاکانی سنه و مه‌ریوان و سۆڵاوا (سروئاباد) کۆده‌کاته‌وه.
یه‌كێ له په‌له‌کانی
ئه‌م روباره ناوی کۆماسییه که له‌چه‌ندین کاونیاوی وه‌رزی پێکده‌ێت. له ناوچه‌ی
گوڵچیه‌ر و له دووری 40 کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵات و باکوری رۆژهه‌لاتی مه‌ریوان
دوو چه‌می گوڵچیه‌ر و ئه‌بدالسه‌مه‌دی له بناری باشوری چیاکانی سه‌شێو هه‌ڵده‌قولێن
و له نزیك گو‌ندی مه‌یدۆڵ یه‌کده‌گرن. ئه‌م ئاوه که به‌ره‌و باشور دێت له نزیك
گو‌ندی جانه‌وه‌ره له‌گه‌ڵ دوو چه‌می ده‌ڕه هه‌رد و چاولکان (یان کاکوی زه‌که‌ریا)
که به‌ره‌و رۆژئاوا دێن یه‌کده‌گرێ. چه‌می ده‌ڕه‌ی وه‌زان له باکوره‌وه دێت له
پاش تێپه‌ڕینی به گو‌ندی شێخ عطار پێیانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت.
له‌وێوه روباری
کۆماسی به‌ره‌و باشور شۆرده‌بێته‌وه و له نزیك گو‌ندی مۆڵێنان دوو چه‌می دیکه‌ی
پێده‌گات که یه‌کێکیان له گو‌ندی به‌رده‌سپی و ئه‌یتریان له گو‌ندی بڵچه‌سوره‌وه
دێت. پاشان چه‌می سورکه‌وڵی تێده‌چێ. ئه‌م ئاوانه هه‌رسێکیان له بناری رۆژهه‌ڵاتی
چیاکانی میانه هه‌ڵده‌قوڵێن و به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌چن تا ده‌گه‌نه کۆماسی. چه‌مێکی
دیکه‌ی ئه‌م روباره له لای رۆژهه‌ڵات و به‌ناو گونده‌کانی قه‌ڵاشێخان و وشکێنی
کۆماسییه‌وه دێت و له نزیك گو‌ندی باقڵئاوا ده‌ڕژێته روباره‌که.
روباری کۆماسی
له سنوری قه‌زای مه‌ریوان ده‌رده‌چێ و داخلی ناحیه‌ی کڵاته‌رزانی سه‌ر به قه‌زای
سنه ده‌بێت و به‌ره‌و باشور و به ته‌نیشت گونده‌کانی خانه‌قای جوجو و بنییه‌ر و
دڕێڵه تێپه‌ڕ ده‌بێ تا له نزیك گه‌وره گو‌ندی نگڵ له‌گه‌ڵ چه‌می کڵاته‌رزان (چه‌می
شوێشه) یه‌کده‌گرێ. ئه‌م چه‌مه له بناری چیاکانی مله‌که‌و و له نزیك گو‌ندی عه‌لیاوه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به‌ره‌و باشوری رۆژاوا و به‌ته‌نیشت شاره‌دێی شوێشه‌ی سه‌نته‌ری
ناحیه‌ی کڵاته‌رزان رێده‌گرێ. پاشان له گه‌ڵ چه‌می عیساوا که به‌هه‌مان شێوه له
چیای مله‌که‌وه‌وه دێت یه‌کده‌گرێ. ئه‌م ئاوه چه‌ند گوندێك، له‌وانه تازه‌ئاوای
که‌یخه‌سره‌و، به‌راو ده‌کات تا له نزیك نگڵ ده‌گا به کۆماسی.
هه‌ردوو چه‌می
کڵاته‌رزان و کۆماسی روباری نگڵ دروستده‌که‌ن. چه‌می کڵاته‌رزان و پاشانیش روباری
نگڵ هاوشانی جاده‌ی سه‌ره‌کی مه‌ریوان سنه‌ن. روباری نگڵ به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا
رێده‌گرێ له ته‌نگه‌یه‌کدا له نێوان گونده‌کانی له‌نگه‌ڕێژ و مازی بن و 15 کیلۆمه‌تر
له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی سۆڵاوا له گه‌ڵ سێ چه‌می دیکه یه‌کده‌گرێ و
روباری ره‌زاو دروست ده‌که‌ن.
ئه‌و سێ چه‌مه
یه‌کێکیان چه‌می ئاویهه‌نگ (یا ئه‌وێهه‌نگ)ه که له نزیك گو‌ندی وێسه‌ر سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
و به‌ره‌و رۆژئاوا به ته‌نیشت گو‌ندی ئاویهه‌نگ و چه‌ند گوندێکی تێپه‌رده‌بێ تا ده‌گاته
ته‌نگه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌که. یه‌کێکیتریان
چه‌می گو‌ندی بێسارانه که له‌پای چیای شانشین ده‌تۆقێ و به‌تنیش بێساران به‌ره‌و
رۆژئاوا ده‌ڕوات و له پێش گه‌یشتنی به گو‌ندی هه‌رسین چه‌می گو‌ندی ژان پێی پێده‌گات.
ئه‌وتریان چه‌می پایگه‌لانه که هانه گه‌وره یا چه‌م گه‌وره‌یشی پێده‌وترێت به‌ره‌و
باکور و به ته‌نیشت پایگه‌لان و ژه‌نین و ئاریان و چه‌شمیه‌ر ده‌ڕوات له نێوان
هه‌رسین و بۆریه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌می بێساران تێکه‌ڵده‌بن و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌گه‌ڵ
چه‌می ئاویهه‌نگ و پاشانیش له گه‌ڵ نگڵ.
به‌م شێوه‌یه
چه‌می ره‌زاو دروست ده‌بێ له بناری زنجیره چیای کۆساڵان به‌ره‌و باکوری رۆژئاوا
و به ته‌نیشت چه‌ند گوندێك له‌وانه نێئاوا و ره‌زاو و هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ی
سۆڵاوا (سروئاباد) تێپه‌ڕده‌بێ. هه‌ر له نزیك سۆڵاوا له‌گه‌ڵ چه‌م گا‌ڕانی مه‌ریوان
یه‌کده‌گرێ و به‌نێو شیوێکی سه‌خت به ناوی دواڵان بۆ ئه‌ودیوی چیای کۆساڵان ده‌سوڕێته‌وه
و ده‌گاته شاره‌دێی هه‌ورامانی ته‌خت. له سوڕانه‌وه‌یدا به شیوی دواڵان، ناوی
بۆ دواڵان ده‌گۆڕێت و به‌ڵام سیروانیشی پێ ده‌وترێت.
ئه‌و به‌شه‌ی روباری سیروان که له دواڵانه‌وه
دێت، له نێوان چیای کۆساڵان و چیای ته‌خت به‌ره‌و باشوری رۆژهه‌ڵات رێده‌گرێ ده‌گاته
گونده‌کانی بوڵبه‌ر و ژیار و سڵێن له نزیك شاره‌دێی هه‌ورامانی ته‌خت که هه‌ر
چواریان سروشتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ریان هه‌یه. له گرنگترین ئه‌و جۆگا ئاوانی له
بناری هه‌ردوو چیاکه‌وه له‌م ناوچه‌یه دینه ناو روباره‌که بریتین له کانیاوه‌کانی
دۆڵی که‌ماله و هه‌ورامانی ته‌خت و جۆگای ژیوار.
سیروانی گه‌وره
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
له شوێنێك که به دووئاوان ناوده‌برێ و ده‌که‌وێت چه‌قی سێگۆشه‌ی گونده‌کانی عه‌باساوا
لای سه‌ره‌وه و رووار لای خواره‌وه و سپییه‌ر له‌لای چه‌پ، هه‌ردوو لقی سه‌ره‌کی
سیروانی ژاوه‌ڕۆ و ره‌زاو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و سیروانی گه‌وره دروست ده‌که‌ن. ئه‌م
یه‌کگرتنه له دووری 14کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی پاوه رووده‌دات.
لێره‌وه روباری
سیروان به ئاراسته‌ی باشوری رۆژئاوا به شێوه‌یه‌کی ناڕێك رێده‌گرێ. چه‌می گو‌ندی
ناو یه‌که‌مین ئاوێکه دێته ناوییه‌وه. له نێوان گو‌ندی ناو و هه‌جیج، کانیاوی
گه‌وره‌ی بڵ (یان بڵچه‌مه) راسته‌وخۆ ده‌ڕژێته ناو روباره‌که. لێره‌وه روباری
سیروان داخلی سنوری پارێزگای کرماشان ده‌بێت و دواتر چه‌می گو‌ندی هه‌جیجی تێده‌چێ.
دوو کیلۆمه‌تر پاشتر ئاوی گو‌ندی داریانی تێده‌ڕژێ له پێش ئه‌وه‌ی بگاته ته‌نگه‌یه‌ك
که به‌نداوی داریانی له‌سه‌ر دروستده‌کرێت.
له لای راستییه‌وه
واته له باکوره‌وه، چه‌می شاره‌دێی نۆدشه له پاش به‌نداوی داریان دێته‌وه
ناو روباره‌که و ئه‌وجار چه‌می پاوه‌ی دێته ناو که له خواره‌وه باسکراوه.
جاریکی تر له باکوره‌وه چه‌می گو‌ندی نه‌روی و نه‌یسانه له به‌رانبه‌ر گو‌ندی
هروی دێته ناو سیروان. پاشان چه‌می شاره‌دێی نه‌وسود و چه‌می گو‌ندی شوشمێی
هاوسنوری ته‌وێڵه هه‌ر له‌لای راسته و له یه‌ك جێگادا له نزیك مه‌زاری سوڵتان
ئیسحاق تێکه‌ڵ به سیروان ده‌بن. لێره‌وه، 20 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی
شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه، روباری سیروان ده‌گاته سنور و خۆی ده‌بێته هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی
نێوان هه‌ردوو ووڵات بۆ ماوه‌ی 37 کیلۆمه‌تر تا ئه‌وه‌ی له نێوانی گونده‌کانی که‌وته
و لاوه‌رانی ناوچه‌ی شه‌مێران به‌ته‌واوی دێته‌ناو خاكی هه‌رێم و راسته‌وخۆ ده‌ڕژێته
ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان. هه‌ر له‌سه‌ر سنور، دوو روباری لێڵه و مه‌ڕه‌خێل ده‌ڕژێنه
روباری سیروان، ئه‌م دوو روباره له به‌شێکی دیکه‌دا باسکراون.
جگه له‌م
ئاوانه که له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، له‌مبه‌ر سنوریشه‌وه چه‌ند روبار و
چه‌م و جۆگایه ده‌ڕژێنه ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان که ده‌که‌وێته سه‌ر سیروان.
له گرنگترینی ئه‌و ئاوانه بریتین له روباره‌کانی خورماڵ و سه‌یدصادق و تانجه‌ڕۆی
شاره‌زوور که لێره‌دا جێی باسه‌که نین.
چه‌می پاوه (گه‌ڵاڵ)
ئاوی ئه‌م
روباره له چه‌ند کانیاوێکه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ له نزیك گو‌ندی شمشێر له دووری 8 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی
پاوه و له بناری چیاکانی شاهۆ به‌تایبه‌تی چیای سه‌رسه‌نگ و سه‌ریاس و ئاته‌شکه‌ده.
روباره‌که له‌سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه، چه‌می شارا و هه‌روه‌ها چه‌می شمشێره‌شی پێده‌ووترێت،
له خواره‌وه‌تر پێی ده‌ڵێن ئاوی ده‌ڕه‌ی گه‌ڵاڵ.
روباری پاوه
رووه‌و باکوری رۆژئاوا ده‌ڕوات و شیوێکی 11 کیلۆمه‌تری له باخات و بێستانی گونده‌کانی
شمشێره و ده‌ره‌بیان و دوریسان چورژێ و خانه‌قا وچه‌ند گوندێکی دیکه له‌گه‌ڵ
خودی شارۆچکه‌ی پاوه به‌راو و هه‌میشه سه‌وز ده‌کات. ژماره‌یه‌کی زۆر کانیاو له
دۆڵی پاوه ده‌ته‌قنه‌وه و گونده‌کان پاراو ده‌که‌ن و زیاده‌که‌شی ده‌ڕژێته چه‌می
گه‌ڵاڵه‌وه. سه‌ره‌ڕای زۆری سه‌رچاوه‌کانی ئاو له‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام له ساڵانی
که‌م بارانیدا گرفتی ئاوی خواردنه‌وه و ئاودێری باخه‌کان دروست ده‌بێ. له به‌ر
ئه‌مه‌وش له هه‌ندێ له‌و گوندانه بیری ئاو لێدراوه.
پاش گوزه‌رکردنی
به گو‌ندی دشه، روباره‌که له شوێنێك به‌ناوی دوو ئاو و له دووری 12 کیلۆمه‌تر له
باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی پاوه، ده‌ڕژێته ناو روباری سیروان. درێژی روباری پاوه
له سه‌رچاوه تا سیروان نزیکه‌ی 26 کیلۆمه‌تره.
هه‌روه‌ها شوێنی
به یه‌کگه‌یشتنی دوو ئاو ده‌که‌وێته 5.5 کیلۆمه‌تر له خوارووی به‌نداوی داریان
که بڕیاره له وێوه رێڕه‌وی روباری سیروان بگۆڕدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق