پرۆژه‌کان
سه‌رتا
ژماره‌یه‌ك له
پرۆژه‌ی مه‌زن و بچوك جێبه‌جێکراون و جێبه‌جێده‌کرێن له‌سه‌ر روباری سیروان و
لقوپۆکانی به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م روباره له رێگای گواستنه‌وه به
تونێل کاناڵه‌وه بۆ ده‌شته که‌مئاوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سنه و رۆژئاوای
پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام. به‌شێکی دیکه‌ی پرۆژه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ئاودێری و
دابینکردنی ئاو خواردنه‌وه‌ی دانیشتوان لێدروان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی
سه‌رچاوگه‌کانی روباری سیروان به زۆری له ناوچه‌ی شاخاوییه‌وه‌ن و که‌م ده‌شێن
بۆ سودلێوه‌رگرتن، هه‌ندێ له پرۆژه مه‌زنه‌کان به تونێلدا ئاوێکی زۆری ده‌گوازنه‌وه
بۆ حه‌وزه‌کانی ده‌وروبه‌ری به تایبه‌تیش بۆ حه‌وزی که‌رخه و حه‌وزی قزڵ ئۆزۆن.
لێره‌دا ژماره‌یه‌ك
له‌و پرۆژانه که زانیاری‌یان له‌سه‌ر په‌یداکراوه باس ده‌کرێن.
به‌نداوی
سلێمانشاه
ئه‌م پرۆژه‌یه که به‌نداوی شوهه‌دایشی
پێده‌وترێت، ده‌که‌وێته سه‌ر روباری گاوه‌ڕۆ له دووری 14 کیلۆمه‌تر له باکوری
شارۆچکه‌ی سونقری سه‌ر به پارێزگای کرماشان. به‌نداوه‌که له جۆری خاکی به به‌رد
هه‌ڵچێنراوه و به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته 36 مه‌تر و درێژییه‌کی له‌سه‌ره‌وه 1277 مه‌تره
و پانییه‌که‌ی له‌سه‌روه 7 مه‌تره. ئه‌م به‌نداوه توانای ئه‌مبارکردنی 52 ملیۆن
مه‌ترسێجا ئاوی هه‌یه.
ئامانج له دروستکردنی ئه‌م به‌نداوه
گواستنه‌وه‌ی بڕێکی ئاوی روباری گاوه‌ڕۆیه بۆ دابینکردنی ساڵانه‌ی 5 ملیۆن مه‌ترسێجا
ئاوی خواردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی سونقر. به‌شێکیشی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌کانی حه‌وزی
که‌رخه‌ی باڵا له سنوری ئه‌و قه‌زایه. ئه‌مه جگه له رێکخستنی ئاودێری 5300
هێکتار زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی خوارووی به‌نداوه‌که.
له ئایاری 2011 بۆ یه‌که‌مجار پڕ له
ئاو بوو. به دوو قۆناغ به‌گه‌ڕخراوه، یه‌که‌میان له 2004 و دووه‌میان له 2007.
به‌نداو و تونێلی گاوشان
به‌نداو و تونێلی گاوشان پرۆژه‌یه‌کی
نیشتیمانی حکومه‌تی ئێرانه و ده‌که‌وێته سنوری پارێزگاکانی سنه و کرماشان؛ گه‌وره‌ترین
پرۆژه‌یه له‌سه‌ر روباری گاوه‌ڕۆی جێبه‌جێکراوه. له‌م پرۆژه‌یه‌دا تونێلێکی 20
کیلۆمه‌تری ئاوی ئه‌م روباره ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌شته‌کانی کامیاران و قه‌زای
ناوه‌ندی کرماشان و به پاڵاوگه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاره‌که، هه‌روه‌ها
وێسته‌گه‌یه‌کی کاره‌باش له‌خۆده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته
سنوری پارێزگای سنه، به‌ڵام جێبه‌جێکردنی له ئه‌ستۆی پارێزگاری کرماشانه به
حوکمی ئه‌وه‌ی سودمه‌ندی سه‌ره‌کییه لێی.
گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه‌دایه که
ساڵانه بڕی 250 ملیۆن مه‌تری سێجا، یان 30 مه‌تری سێجا له‌هه‌ر چرکه‌یه‌کدا، ئاوی
حه‌وزی سیروان ده‌گوازێته‌وه بۆ حه‌وزی که‌رخه. هه‌ندێ له لقه‌روباره‌کانی که‌رخه
به‌تایبه‌تی روباری رازاوه‌ر و لقه‌کانی ده‌که‌ونه کامیاران و کرماشان، واته
لێره حه‌وزی که‌رخه راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته باشوری حه‌زی سیروان.
کاری ته‌نی به‌نداوی گاوشان له سه‌ره‌تای
ساڵی 1999 ده‌ست به جێبه‌جێکردنی کراوه و پاش 90 مانگ کۆتایی پێهاتووه. به‌نداوه‌که
ده‌که‌وێته دووری 19 کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی کامیاران له به‌شی باشوری
پارێزگای سنه. جۆری ته‌نی به‌نداوه‌که به‌ردڕێژی کرۆك گڵییه و به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته
123 مه‌تر. درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه 647 مه‌تره و پانییه‌که‌شی له‌سه‌ره‌وه 14
مه‌تره. توانای ئه‌مبارکردنی 550 ملیۆن مه‌ترسێجای هه‌یه. توانای وێستگه کاره‌باییه‌که‌ی 11 مێگا که له
دوو تۆربیندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌که له رێی تونێلی
گاوشانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت که درێژترین تونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاوه تا ئێستا له
ئێران دروستکرابێت و هێنرابێته به‌رهه‌م. ئه‌مه‌ش به درێژایی 2 کیلۆمه‌تر که له
خوارووی به‌نداوه‌که ده‌ست پێده‌کات و له گوندی شیروانه‌ی نزیك له شارۆچکه‌ی
کامیاران کۆتایی پێدێت و ده‌ڕژێته حه‌وزێکی دروستکراوه‌وه. له‌م حه‌وزه‌وه ئاوی
ده‌ستکه‌وتوو دابه‌ش ده‌کرێته سه‌ر تۆڕێکی مه‌زنی ئاودێری ده‌شته‌کانی کامیاران و
بیله‌وه‌ر و میان ده‌ربه‌ند له قه‌زای ناوه‌ندی کرماشان که پانتاییان ده‌گاته
نزیکه‌ی 32 هه‌زار هێکتار زه‌ویی کشتوکاڵی که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له بنه‌ڕه‌تدا
دێمین. ئه‌م تۆڕه ئاودێرییه که چه‌ندین به‌نداوێش له‌خۆده‌گرێته به‌ڵام له‌به‌ر
درێژدادڕی لێره جێی باسکردنیان نابێته‌وه.
هه‌روه‌ها، تیره‌ی تونێله‌که له 4.3
تا 5.5 مه‌تره. له چوار جێگادا تونێله‌که ده‌کرێته‌وه به رووی ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش
له رێگای تونێله لاوه‌کییه‌کانی که‌چه‌ڵه، سه‌ربناو، هه‌ڵتوشان و ته‌وانکش.
له‌و حه‌وزه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه‌ی کامیارانی لێده‌رده‌کرێت، به کاناڵێکی 70 کیلۆمه‌تری و له رێگای
بۆرییه‌وه ساڵانه زیاتر له 64 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی لێوه ده‌برێت بۆ پاڵاوگای
ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری کرماشان. هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌م بڕه به 90 ملیۆن مه‌تر
سێجا باس ده‌که‌ن.
کۆتایی هاتنی کاری تونێله‌که له
کانونی دووه‌می 2009 له کۆنفرانسێکی ڤیدیۆی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک ئه‌حمه‌دینه‌ژاد
راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له مانگی کانونی دووه‌می 2013 به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پرۆژه‌که
به‌گه‌ڕخرا و ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی ئاو کرد.
به‌نداو و تونێلی ژاوه
به‌نداوی ژاوه ده‌که‌وێته سه‌ر
روباری سیروانی ژاوه‌ڕۆ له ناوچه‌ی هه‌ورامانی ژاوه‌ڕۆ به ماوه‌یه‌کی کورت پاش
به یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو روباری گاوه‌ڕۆ و قشڵاق، ئه‌مه‌یش له ته‌نگه‌یه‌کدا له
نێوان گونده‌کانی دۆڵاو و وه‌سیی خواروو به 30 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای
شاری سنه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له دروستکردنی ئه‌م
به‌نداوه بریتییه له گواستنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری ئاوی سیروان بۆ ناوچه ده‌شتاییه‌کانی
نیوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سنه، به تایبه‌تی ده‌شته‌کانی دهگه‌لان و قروه.
به‌نداوی ژاوه به‌شێکه له پرۆژه‌یه‌کی
ئاودێری مه‌زن که له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ئاوی ئازاد (له خواره‌وه باسکراوه) به
سیستمی ئاودێری ده‌هگه‌لان-قروه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
بۆ
دروستکردنی به‌نداوی ژاوه کۆنکریتی کوتراو (RCC) به‌کار
هاتووه. ئه‌م جۆره کۆنکریته ته‌کنیکێکی نوێیه له به‌نداوسازییدا، تێکه‌ڵه‌یه‌کی
چیمه‌نتۆیی ووشکتره له چاو کۆنکریتی ئاسایی و به هۆی ئامێری رۆڵه‌ر (حادیله)
ده‌کوترێته‌وه. ئه‌م کۆنکریته که زیاتر بۆ به‌نداو به‌کار دێت خێراتر و که‌م خه‌رجتره.
بۆیه ته‌نها
چوار ساڵ دیاریکراوه وه‌کو ماوه‌ی کاری به‌نداوه‌که که جێبه‌جێکردنه‌که‌ی له
نیسانی 2009 ده‌ستیپێکراوه، واته ده‌بێ له نیسانی 2013 به‌کۆتا بگات.
که‌ڵك له 126 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی
ئه‌م به‌نداوه وه‌رده‌گیرێت، به‌جۆرێك که 109 ملیۆن مه‌تر سێجای ده‌گوازریته‌وه
بۆ ده‌شته‌کانی دهگه‌لان و قروه له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سنه.ئه‌و 17 ملیۆن مه‌تر سێجاکه‌ی دیکه‌شی ته‌رخان ده‌کرێت
بۆ ئه‌و گوندانه‌ی ده‌که‌ونه سه‌ر هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌که.
به‌نداوه‌که 87.5 مه‌تر به‌رزه و
توانای گلدانه‌وه 82 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا. به‌ڵام کۆی ساڵانه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م به‌نداوه
رێژه‌یه‌کی ناجێگیره به حکومی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له به‌نداوی ئازاده‌وه بۆ ده‌هێنرێت
و ئه‌و بڕه‌شی که لێی ده‌گوازرێته‌وه. گواستنه‌وه‌که به یارمه‌تی 6 وێستگه‌ی په‌مپکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌که په‌یوه‌ند ده‌کرێت به چه‌ند به‌نداوێكه‌وه
له ناوچه‌ی دهگه‌لان به تایبه‌تی به‌نداوی سوراڵ له‌سه‌ر روباری دهگه‌لان و به‌نداوی
سه‌نگ سیا له‌سه‌ر روبارێك به‌هه‌مان ناو. سه‌نگ سیا ده‌که‌وێته باشوری شارۆچکه‌ی
دهگه‌لان و سوراڵیش ده‌که‌وێته باشوری رۆژئاوای. روباری سه‌نگ سیا و روباری دهگه‌لان
لقی روباری ته‌لوارن، ته‌لواریش لقێکی قزڵ ئۆزنه که پاشتر دڕژێنه روباری قه‌زوین.
لێدوانێکی قایمقامی قه‌زای دهگه‌لان
عه‌لی مه‌فاخری له ئابی 2012 باس له‌وه ده‌کات که ئاوی هاتوو به‌نداوی سه‌نگ
سیا پڕ ده‌کات که به‌رزییه‌که‌ی 30 مه‌تر و تواناکه‌یشی 33 ملیۆن مه‌تری سێجایه.
له کاتی لێدوانه‌که سه‌نگ سیا ته‌نها 3 تا 4 ملیۆن مه‌تر سێجای تیدا بووه، به
قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه. ده‌رباره‌ی به‌نداوی سوراڵیش ده‌ڵێ که ئاوی هاتوو زیاتر له
41 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو زیاد ده‌بێت بۆ به‌نداوه‌که که خۆی ته‌نها 11 ملیۆن مه‌تر
سێجا تێدابوو.
پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه، سه‌نگ
سیا 3610 هێکتار و سوراڵیش زیاتر له 15000 هێکتار زه‌وی به‌راو ده‌کات. گواستنه‌وه‌ی
ئاوه‌که به یارمه‌تی شه‌ش وێستگه‌ی په‌مپکردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و به ده‌شتی
ئه‌میراوا (میراوه)، به ئاراسته‌ی دژه ته‌وژم و به‌ره‌و باکوری رۆژهه‌ڵات، ده‌گوازرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بیرۆکه‌یه‌کی دیکه
له ئارادایه بۆ گواستنه‌وه‌ی بڕێکی دیکه‌ی ئاوی ژاوه بۆ رزگارکردنی ده‌شتی ره‌وانسه‌ر
له ده‌ست که‌مئاوی. ئه‌م بیرۆکه‌یه باس له به‌زاندنی چیای عه‌واڵان ده‌کات له
رێگای تونێله‌وه که مه‌ودایه‌کی کورتی هه‌یه تا ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر که به‌شێکه
له حه‌وزی که‌رخه. به‌ڵام به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، تا ئێستا
هه‌نگاوی کرداری له‌م پێناوه‌دا نه‌نراوه.
به‌نداوی ئازاد (بنییه‌ر)
ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر روباری کۆماسی
دروستکراوه له نزیك گوندی بنییه‌ر و به دووری 41 کیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری
سنه‌وه. جۆری به‌نداوه‌که به‌ردڕێژی کرۆك گڵینه به به‌رزیی 125 مه‌تر، درێژییه‌که‌ی
له‌سه‌ره‌وه 600 مه‌تره و توانای
کۆکردنه‌وه‌ی 300 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه. ساڵانه بڕی 380 ملیۆن مه‌تر سێجا
ئاو رێکده‌خا.
مه‌به‌ست سه‌ره‌کی له دروستکرنی ئه‌م
به‌نداوه، گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌یه‌تی به رێژه‌ی 145 ملیۆن مه‌تر سێجا بۆ به‌نداوی
ژاوه و له‌وێشه‌وه بۆ دهگه‌لان و به‌شێکی دیکه‌یشی بۆ به‌نداوی قوچه‌م له هه‌مان
ناوچه.
ئازاد له گه‌ڵ ژاوه پێکه‌وه 250 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌گوازنه‌وه بۆ دهگه‌لان و قروه. تێكڕا 40 هه‌زار هێکتار زه‌وی
به‌راو ده‌که‌ن.
گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی له رێگای
بۆرییه‌که‌وه ده‌بێت و که تیره‌که‌ی 2.3 مه‌تره و ته‌واوی درێژییه‌که‌شی 85
کیلۆمه‌تره که 7200 مه‌تری به تونێلدا تێده‌په‌ڕێنرێت. له سه‌ر رێگایشیدا شاره‌دێی
شوێشه و 23 گوندی دیکه به‌راو ده‌کات.
دوو وێستگه‌ی په‌مپکردن گواستنه‌وه ئه‌نجامده‌دن.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی به‌نداوی
ئازاد دابینکردنی 40 ملیۆن مه‌تر سێجا بۆ به‌نداوی قشڵاق نزیك شاری سنه (که له
خواره‌وه باسکراوه) له کاتی پێویستدا.
به‌شێکی دیکه
پرۆژه‌ی ئازاد بریتییه له حه‌وزێکی دروستکراوی ئاو به قه‌باره‌ی 3.6 ملیۆن مه‌تر
سێجا له‌سه‌ر یه‌كێ له چیاکانی لاته‌نیشتی به‌نداوه‌که به به‌رزی 450 مه‌تر به‌رزتر
له ئاستی به‌نداوه؛ ئه‌م گۆماوه به‌کارده‌هێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنان 500 مێگاوات
کاره‌با.
به‌نداوی قشڵاق
به‌نداوی قشڵاق (یان به ناوه فه‌رمییه‌که‌ی
به‌نداوی وه‌حده‌ت) ده‌که‌وێته سه‌ر روباری قشڵاق له دووری 14 کیلۆمه‌تر له
ناوه‌ڕاستی شاری سنه؛ کۆنترین به‌نداوی پارێزگاکه‌یه که له ساڵی 1973 ده‌ست به
جێبه‌جێکردنی کراوه و 1983 ته‌واوکراوه و به به‌رهه‌م هاتووه. جۆری به‌نداوه‌کی
خاکی و به‌ردرێژکراوی کرۆك گڵینه به به‌رزی 80 مه‌تر له نێوان هه‌ردوو چیای
ساتیره و تیرگه‌را دروستکراوه. توانای گلدانه‌وه‌ی 224 ملیۆن مه‌تر
سێجا ئاوی هه‌یه و ساڵانه ده‌توانرێت که‌ڵك له 140 ملیۆن مه‌تر سێجای وه‌ربگیرێت،
51 ملیۆن مه‌تر سێجای بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی سنه ده‌گوازرێته‌وه. هه‌روه‌ها زیاتر
له 3000 هێکتار زه‌وی له خوارووی خۆیه‌وه به‌راو ده‌کات و وێستگه‌یه‌کی کاره‌بای
6 مێگاواتیشی له‌سه‌ره.
ئه‌م به‌نداوه که له ئێستادا کێشه‌ی
پیسبوونی هه‌یه، بڕیاره پشت‌قایم بکرێت به هۆی به‌نداوی ئازاد که له
تواناییدایه، وه‌ك له سه‌ره‌وه باسکرا، بڕی 40 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی لێوه ره‌وانه‌ی
قشڵاق بکرێت.
به‌نداوی گاڕان
به‌نداوی
گاڕان ده‌که‌وێته نزیك گوندی دوێسه که 15 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باکوری
رۆژئاوای شارۆچکه‌ی مه‌ریوان.
به‌نداوه‌که
له جۆری به‌ردڕێژی کرۆك گڵینه و 62 مه‌تر به‌رزه و توانای گلدانه‌وه‌ی 100
میلۆن مه‌ترسێجا ئاوی هه‌یه که ساڵانه نزیکه‌ی 20 ملیۆنی ته‌رخان ده‌کرێت بۆ
ئاوی خواردنه‌وه و پیشه‌سازی له شارۆچکه‌ی مه‌ریوان. هه‌روه‌ها به‌راوی نزیکه‌ی
11000 هێکتار زه‌وی کشتوکاڵی ده‌کات له ده‌شتی مه‌ریوان له باشوری شارۆچکه‌که و
ده‌شتی قزڵجه له باکوری.
گوندی دوێسه
و شاره‌دێی چناره ژێرئاو ده‌بن و بریاره بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه. کێشه‌ی
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو جێگایه هۆکارێکی دواخستنی پرۆژه‌که بووه.
له ساڵی
2002 ده‌ستکراوه به لێکۆڵینه‌وه‌کانی و دوو ساڵ پاشتر جێبه‌جێکردنی ده‌ستیپێکراوه
و ئێستاش کاره‌کانی به کۆتا گه‌یشتوون و ماوه که بکرێته‌وه.
ده‌شتی قزڵجه
که به‌شێکیشی ده‌که‌وێته دیوی پێنجوێنی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له حه‌وزی
روباری زێی بچوك. روباری قزڵجه له باکوری شارۆچکه‌ی مه‌ریوانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
و له‌سه‌ر سنور چه‌می بناوه‌سوته‌ی پێده‌گات.
ئه‌گه‌رچی له
روواڵه‌تدا وا دیاره که گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی گاڕان بۆ ده‌شتایی قزڵجه‌ی
مه‌ریوان به سود بێت بۆ زیادکردنی ئاو روباری قزڵجه و دواتریش ده‌شتی قزڵجه‌ی
پینجوێن، به‌ڵام به پرۆژه‌یه‌کی دیکه ئه‌م هیوایه بنبڕ ده‌کرێت. له پێش گه‌یشتنی
به سنور، به‌نداوێك ئاوی زیادی قزڵجه ده‌گوازێته‌وه بۆ رزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی
سروشتی زرێواری مه‌ریوان.
به‌نداوی زیوێ
به‌نداوی
زیوێ ده‌که‌وێته سه‌ر روباری شاینی (ته‌نگیوه‌ر) له نزیك گوندی زیوێ و له دووری
26 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی کامیاران.
به‌نداوه‌که
له جۆری خاکی کرۆك گڵینه که به به‌رزی 52 مه‌تر له ژێر دروستکردندایه که له
توانایدایه 17 تا 20 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه. کاری به‌نداوه‌که له
2005دا ده‌ستی پێکردووه بڕیاره له 2013دا کۆتایی پێ بێت.
مه‌به‌ست له
دروستکردنی ئه‌م به‌نداوه جگه‌له کۆنترۆڵکردنی ئاوی ده‌رچوو له سنوره‌وه‌یه بۆ
به‌راوکردنی 2500 هێکتار زه‌ویی گونده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.
زرێوار
زرێوار
ده‌ریاچه‌یه‌کی سروشتییه له رۆژئاوای شارۆچکه‌ی مه‌ریوان په‌نگی خواردووه‌ته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌م و روبارێکی تێبڕژێت. له بنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌که 600 تا 700
چاووگ و کانیاو هه‌ڵده‌قوڵێن و به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌ریاچه‌که ده‌زانرێن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاوه‌ڕۆی بناری چیاکانی ده‌وروبه‌ری ده‌ڕژێنه ناو ده‌ریاچه‌که.
خه‌سڵه‌تێکی
گرنگی زرێوار ئه‌وه‌یه که ئاوه‌که‌ی سازگاره به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
پیسبووندایه هه‌رچه‌نده چه‌ند هه‌وڵێك له ئارادان بۆ به‌لاڕێدابردنی ئه‌و زێراب
و ئاوه قورسانه‌ی ده‌ڕژێنرێنه ده‌ریاچه‌که‌وه.
ئه‌و ئاوه پیسانه که له چه‌ند گوند و گه‌ڕه‌کی مه‌ریوان دێنه ناوی، به پێی
لێکۆڵینه‌وه‌کان، بوونه‌ته هۆی سه‌رگرتنی چاووگه‌کانی ژێره‌وه.
به‌نداوێك
له لای نزیکی شارۆچکه‌ی مه‌ریوانه‌وه دروستکراوه بۆ پاراستنی ده‌ریاچه‌که. قه‌باره‌ی
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه 15 ملیۆن مه‌تر سێجایه و له پربارنیدا بڕه‌که‌ی زیاتر ده‌کات.
پرۆژه‌یه‌ك
له‌ژێر کاردایه بۆ هێنانی بڕێکی ئاوی روباری قزڵجه‌سو (له به‌نداوی گاڕاندا به
کوه‌رتی باسکراوه).
به‌نداوی داریان
داریان به‌نداوێکی به‌ردرێژی کرۆك
گڵینه له‌سه‌ر روباری سیروان و له نزیك گوندی داریان 5.5 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی
شاره‌دێی نۆدشه له باکوری شارۆچکه‌ی پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای کرماشان. به‌رزی
ئه‌م به‌نداوه 190 مه‌تره و توانای گلدانه‌وه‌ی 274 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه
و ساڵانه 407 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو رێکده‌خا (هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی
دیکه بڕی ئاوی رێکخراو به زۆر له‌وه زیاتر ناوده‌به‌ن به جۆرێك له هه‌ندێ
جێگادا ئاماژه به 700 ملیۆن مه‌تری سێجا ده‌کرێت. نادیاری یاخۆد جیاوازی له
راگه‌یاندنی بڕی ئاوی سودلێوه‌رگیراوی ئه‌م به‌نداوه بۆ ده‌گه‌ڕێته هێشتا کاره‌کانی
له سه‌ره‌تادایه و گۆڕانکاریش به‌سه‌ر دیزاینکردنه‌که‌یه‌وه هێنراوه). پانیی ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ره‌وه
15 مه‌تره و درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه 330 مه‌تره.
دووجار و له‌لایه‌ن دوو کۆمپانیاوه
پلانی بۆ داڕێژراوه، یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن کۆمپانیای به‌ندئاب له ئاداری 1995 که
ئه‌وان وایان دانابوو به‌نداوه‌که 700 ملیۆن مه‌تر سێجا گلبداته‌وه، به‌ڵام
پاشتر له‌لایه‌ن کۆمپانیان مه‌هاب قدس و له ساڵه‌کانی 2006 و 2007 پێداچوونه‌وه‌ی
دووه‌می بۆ کرا و قه‌باره‌که‌ی که‌م کرایه‌وه بۆ 274 ملیۆن مه‌تر سێجا. له
کۆتایی 2007 راده‌ستی کۆمپانیای جێبه‌جێکاری ئاب و نیرو (ئاو و وزه) کرا.
له ساڵی 2009 ده‌ست به جێبه‌جێکردنی
کراوه و له ساڵی 2018 ده‌بێ به کۆتا بگات.
خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه گله‌ییان له‌وه
هه‌بووه قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی به‌نداوه‌که ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی کانیاوی مه‌زن
و پیرۆزی بڵ و هه‌روه‌ها به‌شێکی گوندی به‌ناوبانگ و پیرۆزی هه‌جیج که مه‌زاری
کۆسه‌ی هه‌جیج له‌وێیه.
جگه له‌وه‌ی ئه‌م به‌نداوه ده‌بێته
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌دێیه‌کانی نۆدشه و نه‌وسو و چه‌ند
گوندێکی ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له پشت دروستکردنی ئه‌م به‌نداوه
بریتییه له رێکخستنی ئاوی گوازراو له روباری سیروانه‌وه بۆ تونێلی نه‌وسو که
به‌شێکه له پرۆژه‌ی مه‌زنی سیستمی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه گه‌رمه‌سێرییه‌کانی
رۆژئاوای ئێران.
به‌نداوی داریان وێسگه‌یه‌کی کاره‌باش
له‌خۆده‌گرێت که توانای به‌رهه‌مهێنانی 210 مێگاواتی هه‌یه.
پرۆژه‌ی گه‌رمه‌سێری
(تونێلی نه‌وسو)
پرۆژه‌ی
دابینکردنی ئاو بۆ ناوچه گه‌رمه‌سێرییه‌کانی رۆژئاوای ئێران دواترین پرۆژه‌ی
گرتنه‌وه‌ی ئاوه بکه‌وێته سه‌ر روباری سیروان، به‌ڵام له رووی کاریگه‌رییه‌وه
یه‌کێکه له گرنگترین و گه‌وره‌ترین ئه‌و پرۆژانه‌ی ده‌بێته هۆی چۆڕبڕینی سیروان
له پێشگه‌یشتنی به سنور. جگه له سیروان هه‌موو روباره‌کانی باشورتریشی به‌م
پرۆژه‌یه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر فراوان و ئاڵۆزه، له پلان و جێبه‌جێکردنیدا دابه‌شکراوه بۆ
سه‌ر هه‌شت به‌ش که سه‌ره‌تاکه‌یان به پرۆژه‌ی تونێلی نه‌وسو ده‌ست پێده‌کات.
بیرۆکه‌ی ئه‌م
پرۆژه‌یه تازه نیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. جه‌نگی جیهانی دووه‌م
و پاشتریش له قۆناغێکی دیکه‌دا جه‌نگی عێراق-ئێران رێگربوون له هێنانه دیی ئه‌و
بیرۆکه‌یه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیندوو کرایه‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی
له‌م پرۆژه‌یه کۆنترۆڵی بڕێکی زۆری ئه‌و ئاوه‌ی سیروانه که ئاودیوی سنور ده‌بێت،
هه‌روه‌ها به‌راوکردنی ناوچه‌یه‌کی فراوانی دێم یان که‌م که‌مئاوه‌کانی گه‌رمه‌سێره.
گه‌رمه‌سێر له ئێران به به‌شه رۆژئاواییه‌کانی پارێزگای کرماشان و ئیلام ده‌وترێت.
به‌م شێوه‌یه ئه‌وه قه‌زایانه‌ی که بڕیاره سومه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌م پرۆژه‌یه
بن بریتین له هه‌ره یه‌که له سه‌لاسی باوه‌جانی، سه‌رپێڵ زه‌هاو و قه‌سری
شیرین و سومار که هه‌موویان هاوسنوری هه‌رێمی کوردستانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس
له‌وه ده‌کرێت له قۆناغه پێشکه‌وتووه‌کانی پرۆژه‌که، ئاوه‌که به‌ره‌و
خوارووتر رابکێشرێت.
ته‌واوی
تونێله‌کانی پرۆژه‌ی گه‌رمه‌سێری که تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ کرابێت بریتییه
له 100 کیلۆمه‌تر. پاشان له رێگای جۆگایه‌کی ده‌ستکردی 465 کیلۆمه‌تری به‌رده‌وام
ده‌بێت تا گه‌یشتنی به ناوچه‌کانی میهران و دهله‌ران له پارێزگای ئیلام، ئه‌مه
به پێی وته‌یه‌کی سه‌ردار عه‌بدوڵا عه‌بدوڵاهی جێگری قه‌رارگای خاته‌م ئه‌ل-ئه‌نبیا.
قه‌رارگای
خاته‌م ئه‌ل-ئه‌نبیای سه‌ر به سوپای پاسدارنی ئێران دیارترین لایه‌نی پلانداڕێژه‌ر
و جێبه‌جێکاری ئه‌م پرۆژه مه‌زنه‌یه.
هه‌ر به قسه‌ی
ئه‌و به‌رپرسه، پرۆژه‌که 19 به‌نداو له‌خۆده‌گرێت که سیانزه‌یان ته‌واوکراون و
ئه‌وانی دیکه‌شیان له ژێر جێبه‌جێکردن و لێکۆڵینه‌وه‌دان، نمونه‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌ش
ئازادی و که‌نگیر و سوماره. ته‌واوی پرۆژه‌که له ئامانجێتی رووبه‌ری 120 هه‌زار
هێکتار زه‌وی به‌راو بکات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که هه‌میشه ئێرانییه‌کان خه‌میان بۆ خواردووه به ده‌سته‌واژه‌ی "مهار
آبهای مرزی" واته "کۆنترۆڵکردنی ئاوه سنورییه‌کان" ده‌ریانبڕیوه.
ئه‌م جۆره هه‌وڵه ته‌نها له سه‌ر روباره‌کانی هه‌رێمی جێبه‌جێنه‌کراوه، به‌ڵکو
زۆر له روباره‌کانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رێ به‌ره‌وه شه‌تول
عه‌ره‌ب (یان به ئێرانییه‌که‌ی ئه‌روه‌ند رود) ده‌گرن. به کۆنترۆڵکردنی روباره
مه‌رزییه‌کان، حکومه‌تی ئێران دوو نیشان به تیرێك ده‌پێکێ: یه‌که‌میان دروستکردنی
قه‌یرانی ئاو بۆ دراوسێکانی، دووه‌میشیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاوه سنورییه‌کانه به‌ره‌و
ناو خاکی وڵاته‌که‌یان که له زۆر جێگادا خۆیان قه‌یران که‌مئاوییان هه‌یه یان
ته‌ماحی دروستکردنی وێستگه‌ی کارۆئاوییه.
به‌شی یه‌که‌می
پرۆژه‌که، واته تونێلی نه‌وسو، له سه‌خترینی به‌شه‌کانه به‌هۆی ناله‌باری جۆری
تۆپۆگرافی زه‌وییه‌که‌ی که ئه‌مه‌ش پرۆژه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دوا خست.
تونێلی نه‌وسو
زیاتره له 48 کیلۆمه‌تره که به دوو پارچه کون ده‌کرێت. پارچه‌ی یه‌که‌م له
سه‌ر روباری سیروان له خوارووی به‌نداوی داریان و له نزیك گوندی هرۆی له ناحییه‌ی
نه‌وسوی پاوه ده‌ستپێده‌کات و له سه‌ر روبارێ لێڵه‌ی جوانڕۆ کۆتایی پێ دێت.
پاشان پارچه‌ی دووه‌م له روباری لێڵه‌وه به‌هۆی به‌نداوێکه‌وه رێکده‌خرێته‌وه
وده‌ستپێده‌کات تا له نزیك شاره‌دێی ئه‌زگه‌له‌ی قه‌زای سه‌لاسی باوه‌جانی دێته
ده‌ره‌وه، لێره‌وه ده‌چێته ناوچه‌ی حه‌وزی روباری هه‌واسانه. درێژی پارچه‌ی
دووه‌م 25.7 کیلۆمه‌تره.
بڕینی تونێله‌که
له‌سه‌ر شێوه‌ی بازنه‌ییه و تیره‌که‌ی 6.73 مه‌تره که له پاش رووپۆشکردنی دیوی
ناوه‌وه‌ی، 6 مه‌تری ته‌واوی لێ ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م تونێله لێژاییه‌کی هه‌شت له
ده هه‌زاری هه‌یه (واته 0.08%) که واده‌کات بڕی 70 مه‌تری سێجا ئاو له چرکه‌یه‌کدا
بگوازێته‌وه. به پێی ئه‌م هاوکێشه‌یه بێت و به به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌که ئه‌نجام
بدرێت، ئه‌وا له ساڵێکدا بڕی ئاوی گواستراوه ده‌کاته دوو ملیار و دوو سه‌د هه‌زار
مه‌تر سێجا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت ته‌واوی ئاوی سیروان ده‌گیرێته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ به‌شی
یه‌که‌می پرۆژه‌که له توانایدایه رووبه‌ری 50 هه‌زار هێکتار زه‌وی دێم له حه‌وزی
هه‌واسان تێراو بکات.
هه‌روها له به‌شه‌کانی دواتری پرۆژه‌که
له ئه‌زگه‌له‌وه ئاوه‌که ده‌گوازرێته‌وه‌بۆ ده‌شتی زه‌هاو و له‌وێشه‌وه بۆ جگه‌رلوی
نزیك قه‌سری شیرین که ناوچه‌ی حه‌وزی روباری ئه‌ڵوه‌نه. تا ئێره، ئه‌م پرۆژه‌یه
هه‌موو روباره‌کانی سه‌ر رێی پێیه‌وه په‌یوه‌ست ده‌کرێن که بریتین له روباره‌کانی
مه‌ڕخێڵ، لێڵه، زمکان و ئاوزرشك،هه‌واسان، قۆره‌تو و ئه‌ڵوه‌ن. پاشتریش ده‌به‌سترێته‌وه
به روباری که‌نگیر له رێگای به‌نداوی شه‌ره‌فشای نزیك شاره‌دێی سۆمار پێش ئه‌وه‌ی
له سنور بپه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌نده‌لی. دواتریش ده‌گاته چه‌ند روبارێکی دیکه‌ش که
له گرنگترنیان بریتییه له چه‌نگوله‌ی ناوچه‌ی ئیلام و میمه‌ی ناوچه‌ی دهله‌ران.
پرۆژه‌کانی
دیکه
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی به‌نداو له سه‌ر
لقه‌کانی سیراون له ژێر کاردان به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوون یان زانیاری له باره‌یانه‌وه
لێره‌دا ناتوانرێت به ووردی باس بکرێن. هه‌ندێ له‌و پرۆژانه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کاندا
ناویان ده‌هێنرێت به‌ڵام وورده‌کاری ته‌واو
و دروستیان له‌سه‌ر نیه؛ هه‌ندێ دیکه‌شیان هه‌ر ناویان.
یه‌کێك له‌و پرۆژانه‌ی به‌نداوی بڵبه‌ره
له‌سه‌ر روباری سیروانی دواڵان که یه‌کگرته‌ی گاڕان و ره‌زاوه. ئه‌م به‌نداوه
ده‌که‌وێته نزیك گوندی بوڵبه‌ر له ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت؛ له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌دا
به به‌نداوی سڵێن ناو ده‌برێت. مه‌به‌ست له‌م به‌نداو زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی
کاره‌بایه.
دوو به‌نداوی دیکه قه‌باره بچوك له
سه‌ر چه‌می میراوه دروستکراون به ناوی به‌نداوی رمشت و به‌نداوی ئه‌میراباد. ئه‌م
به‌نداوانه جگه له ئه‌رکی رێکخستنی ئاودێری ده‌شتی میراوه، یارمه‌تی ده‌ده‌ن
له گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی ژاوه بۆ ناوچه‌ی دهگه‌لان و قروه.
به‌نداوێکی دیکه به‌نداوی پاڵنگانه
له‌سه‌ر روباری ته‌نگیوه‌ر؛ ئه‌م به‌نداوه هاوشێوه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی تر که له
باشورترن لێدراو‌ن بۆ ئاسانکردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی سیروان له رێی تونێلی نه‌وسووه‌وه...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق