به بێ خاك هیچ نیشتمانێك پێک نایه‌ت، به بێ ئاو هیچ
خاکێك که‌ڵکی نابێت.
مه‌ترسییه‌کان گه‌وره‌تر مه‌زه‌نده ده‌کرێت له‌وه‌ی
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به ئاشکارایی له شارۆچکه‌ی خانه‌قین و تاکه روباره‌که‌ی
تێبینی ده‌کرا. ئه‌ڵوه‌نی خانه‌قین ته‌نها یه‌كێكه له ده روباری گه‌وره و بچوك
به شێوه‌یه‌کی سروشتی له زنجیره چیاکانی زاگرۆسه‌وه دێنه ناو خاکی هه‌رێمه‌وه.
به ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌نداوی قه‌باره گه‌وره و بچوک حکومه‌تی ئێران سه‌رقاڵی
گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و روبارانه‌یه؛ له زۆر جێگاشدا به دروستکردنی تونێل و کاناڵی
ئاو، رێڕه‌وی هه‌ندێ له‌و روبارانه ده‌گۆڕێت و ده‌یانگه‌ڕێنێته بۆ زه‌وییه دێمه‌کانیان
یان بۆ حه‌وزی روباره‌کانی دیکه تاوه‌کو روباره‌کان به قسه‌ی خۆیان "بێهوده له
سنور ده‌رباز نه‌بن".
گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که له بێده‌نگییه‌کی
تۆقێنه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له پێشدا به‌زاندنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی ئاوی ئه‌م
نیشتمانه‌یه. و بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگیکردن لێیان غه‌درێکی گه‌روه‌یه ده‌رهه‌ق به
نه‌وه‌کانی داهاتو.
هه‌ر یه‌که له روباره‌کانی ئه‌ڵوه‌ن و قۆره‌تو وهه‌واسان له قه‌زای خانه‌قین زۆرترین زیان به‌ر ده‌که‌وێت چونکه ئه‌و پرۆژانه‌ی
له‌سه‌ریان دروستکراوه و دروستده‌کرێت ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه به ته‌واوه‌تی وشك
بکرێن. ته‌نها یه‌كێ له‌و کاناڵانه‌ی له‌سه‌ر روباری سیروان له ناو خاکی ئێران له
ژێر ناوی تونێلی نه‌وسو دروست ده‌کرێت له توانای هه‌یه له چرکه‌یه‌دا 70 ملیۆن
مه‌تر سێجا ئاوی لێ بگرێته‌وه؛ ئه‌مه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی مه‌زنی دیکه ئه‌گه‌ر
سیروانی مه‌زن و ده‌ریاچه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان وشك نه‌که‌ن، ئه‌وا بێگومان که‌ڵکی
لێ ده‌بڕن. پرۆژه‌کانی سه‌ر زێی بچوک دره‌نگتر ده‌ستیان پێکراوه و ره‌نگه ئاسان نه‌بێت
ئه‌و ئاوه زۆره هه‌مووی کۆنترۆل بکرێت. به‌ڵام ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌سه‌ری ئه‌نجام
ده‌درێن له نیوه‌ی زیاتر که‌م ده‌که‌نه‌وه. زیانه‌کانیشی ته‌نها بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی
دوکان و ناوچه‌کانی پشده‌ر و ته‌قته‌ق نابێت، به‌ڵکو کاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر به‌رواکردنی
پارێزگای که‌رکوک و ئاستی ئاوی دجله و دواتریش له سه‌ر به‌غدا به‌جێ ده‌هێڵن.
پاراستنی ئه‌و روبارانه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو
تاکێکه......