پرۆژه‌کانی سه‌ر روباره‌کانی
لێڵه،
زمکان، هه‌واسان، قۆره‌تو، و ئه‌ڵوه‌ن
1- پرۆژه‌کانی سه‌ر روباری لێڵه
به‌نداوی ساروخان
له رۆژی 7ی نیسانی 2011، به
ئاماده‌بوونی وه‌زیری وزه ده‌ستکرا به قۆناغی جێبه‌جێکردنی به‌نداوی ساروخان له
باشوری شارۆچکه‌ی جوانڕۆ. له‌به‌ر نزیکییه‌که‌ی، به‌نداوی جوانڕۆشی پێده‌ووترێت.
ئامانجه‌کانی دروستکردنی ئه‌م به‌نداوه بریتین له
دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی جوانڕۆ، ئاودێری، گه‌شتوگوزاری و کۆنترۆڵکردنی لافاو
یاخود به واتایه‌کی دی، گلدانه‌وه‌ی باراناو.
توانی ئه‌مبارکردنی 8 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه
له یه‌ك کاتدا. به‌رزییه‌که‌ی 45 مه‌تر و درێژییه‌کیه‌ی له سه‌ره‌وه 445 مه‌تره،
جۆره‌که‌شی خاکی کرۆك گڵینه. ئاوی ئه‌مبارکراوی به‌نداوه‌که بۆ کشتوکاڵ سودی
لێوه‌رده‌گیرێت و توانی به‌راوکردنی 60 هێکتار زه‌ویی و زاری هه‌یه.
به‌نداوی نه‌وه‌ل
ئه‌م به‌نداوه هێشتا له
قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دایه. له رۆژی 7ی نیسانی 2011، وه‌زیری وزه‌ی حکومه‌تی ئێران
له پاش مه‌راسیمی ده‌ستپێکردنی قۆناغی جێبه‌جێکردنی به‌نداوی ساروخان، سه‌ردانی
گوندی نه‌وه‌لی کرد به مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی له هه‌نگاوه‌کانی ئاماده‌کاری و
لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره ئه‌م به‌نداوه که له‌سه‌ر روباری سپیوه‌ر بڕیاره دروست
بکرێ.
به‌نداوی لێڵه
دواترین پرۆژه‌ی سه‌ر روباره‌که‌یه
و بۆ یه‌ك مه‌به‌ست دروست ده‌کرێت، ئه‌ویش رێکخستنی ئاراسته‌گۆڕینه روباری لێڵه‌یه
بۆ ناو تونێلی نه‌وسو و هه‌روه‌ها به‌شێکی دیکه له ئاوی پشت به‌نداوه بۆ ناوچه‌ی
ره‌وانسه‌ر که بۆخۆی له ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزی سیروانه.
وه‌کو له به‌شی یه‌که‌مدا
باسکرا، تونێلی نه‌وسو له دوو پارچه پێکدێت و به‌هۆی به‌نداوی لێڵه‌وه پێکه‌وه
ده‌به‌سترێنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه
له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایدایه، وورده‌کاری ئه‌وتۆی له سه‌ر په‌یدا نه‌کراوه.
به‌ڵام کۆمپانیای زیستاب بۆ راوێژکاری ئه‌ندازیاری له راگه‌یاندنێکدا له 19ی
کانونی یه‌که‌می 2012 هه‌ندێ زانیاری بنه‌ڕه‌تی باس ده‌کات. به‌و پێیه، جۆری به‌نداوه‌که
خاکی کرۆك گڵینه و روبه‌ری 624 کیلۆمه‌تری دووجا داده‌پۆشی.
2- پرۆژه‌کانی
سه‌ر روباری زمکان
به‌نداوی زمکان
ئه‌م به‌نداوه
پرۆژه‌یه‌کی ئاراسته‌گۆڕه که له‌سه‌ر په‌لی سه‌ره‌کی روباره‌که و به دووری نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر له سه‌رچاوه‌وه
لێدراوه بۆ مه‌به‌ستی به‌لاڕێبردنی ئاوی روباره‌که بۆ مه‌به‌ستی کشتوكاڵی. به‌نداوی
زمکان 15 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی کرندغه‌ربه‌وه و پێش گه‌یشتنی
به شاره‌دێی گاواره‌یه.
ئه‌م به‌نداوه
توانای گلدانه‌وه‌ی 23 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا. به‌نداوه‌که
له جۆری خاکی به‌ردرێژکراوی کرۆك گڵینه دروستکراوه که درێژییه‌کی له سه‌ره‌وه
278 مه‌تره، به‌رزییه‌کی 65 مه‌تره و پانییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه 10 مه‌تره.
جێبه‌جێکردنی له
ساڵی 2006 ده‌ستی پێکردووه به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌ڵام دواکه‌وت، بڕیاره له نیسانی
2013 ته‌واو بکرێت و کێشه‌ی که‌مئاوی باخه‌کانی گاواره چاره‌بکات و ئاوی خواردنه‌وه
بۆ شاره‌دێیه‌که‌ش دابین بکات.
تۆڕی ئاودێری
خوارووی به‌نداوی زمکان ده‌بێته هۆی به‌راوکردنی 501 هێکتار باخات و 2200 هێکتار
زه‌وی کشتوکاڵی.
جگه له‌وانه‌ش،
بڕێك له ئاوی ئه‌م به‌نداوه ده‌گوازرێته‌وه له رێی پرۆژه‌ی کاناڵێکی 75 کیلۆمه‌تری
که ئاوه‌که ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی ئیسلام ئاباد ده‌کات. مه‌به‌ست لێی دابینکردنی
ئاوه بۆ شارۆچکه‌کانی کرند و ئیسلام ئاباد و هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی رێره‌وی
ئاوه‌که‌یه له حه‌وزی سیروانه‌وه بۆ حه‌وزی که‌رخه.
به‌نداوی ئازادی
ئه‌م به‌نداوه
ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی روباری زمکان پاش تێکه‌ڵبوونی په‌له‌کانی شامار و به‌روه‌ن
له دووری 21 کیلۆمه‌تر له باکوری شاره‌دێی گه‌هواره.
پێکهاته‌ی به‌نداوه‌که
خاکی به‌ردرێژکراوی کرۆك گڵینه که به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته 56 مه‌تر و توانای
گلدانه‌وه‌ی 70 ملیۆن مه‌تری سێجا ئاوی هه‌یه.
ده‌توانرێ ساڵانه 42 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی ئه‌م به‌نداوه کۆنترۆڵ بکرێت و ره‌وانه‌ی
تۆڕه‌کانی ئاودێری بکرێت.
له رێی پرۆژه‌یه‌کی
ئاودێری مه‌زنه‌وه، بڕێکی ئاوی به‌نداوه‌که ده‌گوازرێته‌وه ناوچه بێئاوه‌کانی
ده‌شتی حر و به‌شێکیشی ده‌به‌سترێته‌وه به کاناڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه‌کانی
کرن و ئیسلام ئاباد.
پرۆژه‌ی به‌نداوه‌که
له 2003 ده‌ستپێکراوه و له ئێستادا به کۆتا گه‌یشتووه به‌ڵام پرۆژه ئاودێرییه‌که
هێشتا کاری تێدا ماوه.
ئه‌م پرۆژه‌یه زیاتر
له 4200 هێکتار زه‌وی به‌راو ده‌کات، ئاوی خواردنه‌وه بۆ شارۆچکه‌ی تازه‌ئاباد و
گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر زامن ده‌کات و مه‌ترسی لافاو ناهێڵێت له‌سه‌ر ناوچه‌کانی
خوارووی.
تونێلی نه‌وسو
دواتر و نزیكتر
له سنوری دوو وڵات، پاشماوه‌ی روباری زمکان و هه‌ندێ له په‌له‌کانی به تایبه‌تی
ئاوی چه‌م زریشك په‌یوه‌ستده‌کرێت به تونێلی نه‌وسو که له به‌شی یه‌که‌مدا
باسکرا.
3- پرۆژه‌کانی
سه‌ر روباری هه‌واسان
به‌نداوی ئه‌زگله:
زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ
له‌سه‌ر ئه‌م به‌نداوه ده‌ستنه‌که‌وتووه که لێره‌دا شایانی باس بێت جگه له‌وه‌ی
که جێبه‌جێکردن له‌م به‌نداوه ده‌ستیپێکردووه و ته‌نانه‌ت له به‌رواری 5ی
ئایاری 2011، کریکارێکیش له‌م پرۆژه‌یه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌نداوی هه‌واسان
له ساڵی 2001وه
ده‌ستکراوه به لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی دروستکردنی ئه‌م به‌نداوه، به‌ڵام به
هۆی بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له مینی پاشماوه‌ی جه‌نگی عێراق-ئێران له‌و ناوچه‌یه
پرۆژه‌که‌ی بۆ چه‌ند ساڵێك دواخست.
محمد که‌هریزی،
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاوی کرماشان له ئازاری 2012 رایگه‌یاند که له‌م نزیکانه ده‌ست
ده‌کرێته‌وه به کارکردن له هه‌روو به‌نداوی هه‌واسان و ئه‌زگله پاش ئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌واوکراون.
جۆری به‌نداوی
هه‌واسان خاکی کرۆك گڵینه و له‌ناو ده‌ربه‌ندی ده‌هۆڵ و له نزیك گوندی کۆزه‌ڕۆ بیناده‌کرێ
که ده‌که‌وێته 39 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵزه‌هاو و 7 کیلۆمه‌تر
له باشوری رۆژئاوای شاره‌دێی ئه‌زگله. دووری ئه‌م به‌نداوه له سنوره‌وه ته‌نها
5 کیلۆمه‌تر که‌متر ده‌بێت.
به‌نداوه‌که به‌رزییه‌کی
ده‌گاته 56 مه‌تر و درێژییه‌که‌یشی له‌سه‌ره‌وه 1200 مه‌تره و توانای گلدانه‌وه‌ی
188 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا. ته‌واوی لقوپۆکانی هه‌واسان ده‌گرێته‌وه
جگه له‌وانه‌ی ده‌که‌ونه نێوان چیای تیله‌کۆی سنوری و چیای سه‌لمانه، گرنگترین
ئاوی ئه‌م دۆڵه بریتییه مامێشان و چه‌می ته‌په‌ڕه‌ش.
ئامانجی سه‌ره‌کی
له دروستکردنی به‌نداوی هه‌واسان جگه‌له کۆنترۆڵکردنی ئاوی سنوری بریتییه له
مه‌به‌ستی کشتوکاڵی و به‌رهه‌مهێنانی 10 مێگاوات کاره‌با.
پرۆژه ئاوی گه‌رمه‌سێری
ناوچه‌ی ئه‌زگله
یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی سودمه‌ند ده‌بێت له پرۆژه‌ی گه‌رمه‌سێری یان تونێلی نه‌وسو.
ئه‌م پرۆژه‌یه به‌سه‌ر هه‌واسانیشدا تێده‌په‌ڕێ. ئه‌م پرۆژه‌یه ناوچه‌که به‌راو
ده‌کات و زیاده ئاوه‌که‌شی دواتر به‌ره‌و باشورتر ده‌گوازرێته‌وه.
جۆگه‌ی ئاودێری
مامێشان
له پاش به‌نداوی
هه‌واسان سێ چوار کانیاوی گرنگ و چه‌مێکیش دێنه ناو روباره‌که به‌ڵام هه‌موویان به‌م
پرۆژه ئاودێرییه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێن بۆ به‌راوکردنی ده‌شتی باوه‌یسی له نیوان
چیای سه‌لمانه و هێڵی سنوری.
به‌م جۆره ته‌واوی
سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی هه‌واسان کۆنترۆڵ ده‌کرێن.
پرۆژه‌که
بریتیه له به‌ربه‌ست و وێستگه‌یه‌کی په‌مپکردنی ئاوه‌که بۆ مه‌به‌ستی به‌راوکردنی
500 هێکتار زه‌ویی گونده‌کانی باوه‌یسی، و چه‌فته و ده‌ربه‌ند ده‌هۆڵ، ئه‌ویش له‌رێی
نزیکه‌ی 9 کیلۆمه‌تر جۆگه‌ی کۆنکریتی.
4- پرۆژه‌کانی
سه‌ر روباری قۆره‌تو
به‌هۆی به‌نداوێکی
خاکییه‌وه که حکومه‌تی ئێران به ناوی شوهه‌دای گومنام دروستیکردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێرانی له توانایاندا هه‌یه گشت ئاوی ئه‌م روباره گلبده‌نه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی
له هاوینی 2012دا ئه‌نجامیان دا. ئه‌م به‌نداوه که ته‌نگی حومامیشی پێ ده‌ڵێن
به به‌رزی 57 متر دروستکراوه و توانا ئه‌مبارکردنی 50 ملیۆن مه‌تر سێجای ئاوی ده‌بێت.
گۆمی به‌نداوه‌که
له رێگای کاناڵی باوه‌هایی ده‌به‌سترێته‌وه به تۆڕێکی ئاودێری به مه‌به‌ستی
پاراوکردنی 3800 مه‌تر دووجا (400 هێکتار) زه‌ویی نیمچه به‌سود که به زۆری ده‌که‌وێته
ناوچه‌یه‌ك له نێوان هه‌ودوو روباری قۆره‌تو و ئه‌ڵوه‌نه‌وه. ئه‌و زه‌ویانه که
هه‌رگیز ئاویان پێنه‌گه‌یشتووه و ناوچه‌یه‌کی که‌م بارانیشن بۆ یه‌که‌م جار به‌راو
ده‌بن. به‌ڵام له‌مدیو سنوره‌وه ده‌بێته هۆی
قڕ و ده‌یم بوونی ناوچه‌یه‌کی فراوان که پانتاییه‌که‌ی نازانرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه
له ساڵی 2004 ده‌ستی پێکراوه و بڕیاره له به‌هاری 2013 به کۆتا بگات. به پێی
زانیارییه‌کان، ئه‌م به‌نداوه ده‌بێته ووشکردنی ته‌واوی روباره‌که.
5- پرۆژه‌کانی
سه‌ر روباری ئه‌ڵوه‌ن
ژماره‌یه‌کی زۆر
له پرۆژه‌ی حکومی و ئه‌هلیی ئاودێری و به‌نداو له سه‌ر روباری ئه‌ڵوه‌ن و په‌له‌کانی
دروستکراون به درێژایی رێڕه‌وی. له‌وانه:
حه‌وزه‌کانی به‌خێوکردنی
ماسی
به پێی
ئامارێکی نافه‌رمی له ساڵی 2009 ئه‌نجامدراوه، تا ئه‌وکات 93 حه‌وزی ده‌ستکردنی به‌خێوکردنی
ماسی که ده‌کاته زیاتر له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا له ناوچه‌ی رێژاو و له سه‌ره‌تای
روباری ئه‌ڵوه‌ن دروستکراوه
ئه‌م پرۆژانه
کاریان کردۆته سه‌ر رێژه‌ی روباره و ته‌نانه‌ت بۆ ئاودێری باخه‌کانیشی گرفتی
دروسکردووه.
به‌نداوی رێژاو
به‌نداوێکی
کۆنکریتی رێڕه‌وگۆڕی قه‌باره بچوکه له نزیك پێڵ ده‌روازه (پردی ده‌روازه‌ی
چوونه ناو گوندی رێژاو) دروستکراوه بۆ مه‌به‌ستی به‌هه‌مهێنانی کاره‌با.
به‌رزی به‌نداوه‌که
7.5 مه‌تره و درێژییه‌که‌ی 35 مه‌تره که بڕی سێ مه‌تری سێجا ئاو ده‌گوازێته‌وه
بۆ وێستگه‌ی پیران، ئه‌ویش له رێی جۆگه‌یه‌کی کۆنکریتی 9 کیلۆمه‌تری و پاشانیش
1700 مه‌تری دیکه به بۆری سیفۆن. ئه‌م جۆگه‌یه ئاوه‌که ده‌گوازێته‌وه ناو ئه‌مبارێکی
ئاوی که بۆ سوڕاندنی تۆباینی وێستگه‌که به‌کار دێت، ئه‌مباره‌که 50 هه‌زار مه‌تر
سێجا ئاو ده‌گرێت. ئاوێکی ئه‌وتۆ له رێژاو نامێنێت تا درێژه به رێڕه‌وه‌که‌ی
بدات، بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه زیانێکی زۆری به کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزاری خودی ئه‌و
ناوچه‌یه‌یه‌ش گه‌یاندووه. به‌ڵام له وێستگه‌که به دواوه، ئاوه‌که ئه‌وه‌نده‌ی
مابێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو چه‌مه‌که.
توانای به‌رهه‌مهێنانی
وێستگه‌ی کاره‌بای پیران ده‌گاته 8.4 میگاوات که به‌ستراوه‌ته‌وه تۆڕی کاره‌بای
نیشتمانییه‌وه.
پرۆژه‌که له نیسانی
2008 ده‌ستی پێ‌کرد و له 24ی تشرینی دووه‌می 2011 ده‌ستی به‌کار کرد.
به‌نداوی زاگرۆس
ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌که‌وێته
سه‌ر روباری و بریتیه له سێ بڕگه:
-
به‌ربه‌ستێکی رێڕه‌وگۆڕ له‌سه‌ر روباری دیره، جۆگه و
تونێلێکی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ده‌ریاچه‌که
-
ته‌نی به‌نداوی زاگرۆس
-
تۆڕه‌کانی ئاودێری له ده‌شته‌کانی
باشوری قه‌سری شیرین
زاگرۆس به‌نداوێکه
له ده‌ره‌وه‌ی رێڕه‌وی روبار؛ واته له باتی گلدانه‌وه‌ی ئاوی روباره‌که به
شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ، له رێگای جۆگای ده‌ستکرده‌وه ئاوی روباری دیره ده‌گوازریته‌وه
و له پشت چیایه‌ك کۆ ده‌کرێته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م
پرۆژه‌یه که وه‌ك له ساڵی 2000 ده‌ستیپێکراوه و له 2004 چووه‌ته واری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئامانج لێی ئه‌وه‌یه که پانتاییه‌کی ووشك و فراوان له ناوچه‌ی قه‌سر شیرین و گێڵان غه‌رب به‌راوبکات
و سه‌ره‌ڕای به‌کارهێنانیشی بۆ خواردنه‌وه و پیشه‌سازی.
به گلدانه‌وه‌ی
ئاوی دیره له وه‌رزی پڕ ئاوی و ئه‌مبارکردنی و به‌کارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی
کشتوکاڵی له وه‌رزی که‌مئاویدا رێگیریده‌کرێ له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو
بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور.
ئه‌م به‌نداوه
ده‌که‌وێته 18 کیلۆمه‌تری باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی گێڵان غرب. رێکتر بووترێت، ده‌که‌وێته
چه‌قی زنجیره چیای به‌ندمیان که ده‌شتی دیره و ده‌شتی گێڵان لێك جیا ده‌کاته‌وه؛
به‌نداوه‌که که له جۆری خاکییه و ته‌نگه‌ی کوڕك داده‌خات و ناوچه‌ی ناسراو به
پشت ته‌نگه‌ی کوڕك به ئاوی به‌نداوی زاگرۆس پڕ ده‌کاته‌وه.
ئه‌و به‌نداوه‌ی
له‌سه‌ر روباری دیره دروستکراوه له کۆنکریته و درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه ده‌گاته
50 مه‌تر و به‌رزییه‌که‌شی هه‌شت مه‌تر و نیوه؛ له توانایدا هه‌یه بڕی 15 مه‌تر
سێجا ئاو له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا بگرێته‌وه تا بگوازرێته‌وه. له‌م به‌نداوه جۆگه‌یه‌ك
دروستکراوه به درێژایی 3602 مه‌تر که ئاوی گیراوه به‌لای چه‌پی روباری دیره
به‌ره‌و ناو چیاکان ده‌گوازێته‌وه. ئه‌وجار کۆمه‌ڵێك تونێڵ که تێکڕا درێژییان ده‌گاته
2845 مه‌تر چیاکان ده‌بڕێ تا ئاوه‌که له حه‌وزی دیره ده‌چێته ده‌ره‌وه و له
پشت ته‌نگه‌ی کوڕك کۆبکرێته‌وه. تیره‌ی تونێله‌کان که له سه‌ر شێوازی ناڵ که‌نراون
ده‌گاته 3.7 مه‌تری سافی پاش سازکردنی دیواره‌ی ناوه‌وه‌ی.
به‌نداوی زاگرۆس
له سه‌ره‌وه 1230 مه‌تر درێژه و 8 مه‌تر پانه و 47 مه‌تر به‌رزه. ساڵانه 127
ملیۆن مه‌تر سێجا له دیره‌وه ئاوی بۆ ده‌هێنرێت. له یه‌ك کاتدا توانای ئه‌مبار
کردنی 53 ملیۆن مه‌تر سێجای هه‌یه و له هه‌ر ساڵێکدا بڕی 105 ملیۆن ئاو رێکده‌خات.
له خوارووی به‌نداوه‌که
و له رێگای دوو جۆگه‌ی دروستکراوه‌وه نزیکه‌ی 8300 هێکتار زه‌وی ده‌یمی قه‌سری
شیرین و گێڵانغه‌رب به‌راو ده‌کات. جۆگه‌ی لای راستی به‌نداوه‌که درێژییه‌که‌ی ده‌گاته
24 کیلۆمه‌تر و توانای گواستنه‌وه‌ی 8 مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه. جۆگه‌ی لای چه‌پ 7
مه‌تر درێژه و توانای گواستنه‌وه‌ی 1.8 مه‌تر سێجای له چرکه‌یه‌دا هه‌یه.
له 8ی ئابی 2011
ئه‌م پرۆژه‌یه له رێگای ڤیدیۆ کۆنفراس به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کرایه‌وه
و ده‌ستکرا به ئاو گرتنه‌وه‌ی.
به‌نداوی مه‌خزه‌نی
له گێڵان
به‌نداوی مه‌خزه‌نی
له گێڵان غه‌رب یه‌که‌مین به‌نداوێکی ئه‌مبارکردنی ئاوه له کرماشان
دروستکرابێت. له ساڵی 2000 ده‌ستی پێکراوه و له ئابی 2005 به کۆتا هاتووه.
ئه‌م به‌نداوه
که له دووری پێنج کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی گێڵان غه‌رب هه‌ڵکه‌وتووه
ئاوی روباری گێڵان ئه‌مبار ده‌کات که یه‌کێکه له لقه سه‌ره‌کییه‌کانی روباری
ئه‌ڵوه‌ن. ئه‌م به‌نداوه به‌رزییه‌کی ده‌گاته 58 مه‌تر و درێژییه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه
ده‌گاته 755 مه‌تر، پانییه‌که‌شی له سه‌ره‌وه 8 مه‌تر و له خواره‌وه 242 مه‌تره.
توانای ئه‌مبارکردنی 17 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له یه‌ك کاتدا.
به‌نداوی سه‌راوی
گێڵان
ئه‌م به‌نداوه
له سه‌ر کانیاوه‌کانی سه‌راو یان سه‌راو مۆرت له باشوری رۆژهه‌ڵاتی قه‌راغ
شارۆچکه‌ی گێڵان غه‌رب دروستکراوه و ده‌ریاچه‌یه‌کی به‌رین به‌ڵام ته‌نك ده‌سازێنێ.
به‌نداوێکی خاکی درێژ و نزمه که توانی گلدانه‌وه‌ی 6.5 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
سودی لێوه‌رده‌گیرێ بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گێڵان و به‌راوکردنی زه‌وی
کشتوکاڵی جگه له‌وه‌ی که شوێنێکی گه‌شتیاریشه. درێژی به‌نداوه‌که 1500 مه‌تره
به‌ڵام به به‌رزی ته‌نها 15 مه‌تره.
ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی
مه‌خزه‌نی و سه‌راو ده‌گوازرێته‌وه له رێی دوو جۆگه‌ی سه‌ره‌کی به دووری 36 کیلۆمه‌تر
تا ده‌گاته ناوچه‌ی گوندی گورسفید بۆ مه‌به‌ستی به‌راوکردنی ده‌شتی گێڵان که
ناوبانگی مه‌ره‌زه و باخداری هه‌یه. 165 کیلۆمه‌تر به جۆگه‌ی لاوه‌کیدا په‌خش
ده‌کرێته‌وه. ئه‌م پرۆژه ئاودێرییه 4830 هێکتار زه‌وی دێم و نیمچه دێمی گێڵان
به‌راو ده‌کات.
به‌نداوی که‌لکه‌ش
به‌نداوێکی بچوکه ده‌که‌وێته سه‌ره‌تاکانی
روباری گواوه‌ر (دیره) له ناوچه‌ی حه‌یده‌رییه‌ی سه‌ر به ناحییه‌ی گواوه‌ر له
قه‌زای گێڵان غه‌رب. له رۆژی شه‌ممه 25ی شوباتی 2012 ده‌ستکرا به جێبه‌جێکردنی
ئه‌م به‌نداوه و ماوه‌ی کاریشی به 36 مانگ بڕیاری له‌سه‌ردا. له جۆری خاکی به‌ردرێژکراوه
و درێژییه‌که‌ی له‌سه‌روه ده‌گاته 476 مه‌تر، به‌رزییه‌که‌یشی 44 مه‌تره. توانی
گلدانه‌وه‌ی 5.9 ملیۆن مه‌تری سێجای ئاوی
هه‌یه. چاوه‌ڕێ ده‌کرێ نزیکه‌ی 800 هێکتار زه‌وی پاراو بکات.
به‌نداوی حه‌لوان
دواهه‌مین به‌نداوه له سه‌ر روباری
دیره دروستده‌کرێت ئه‌ویش پێش تێکه‌ڵ بوونی به چه‌می سه‌ره‌کی ئه‌ڵوه‌ن له نزیك
گوندی خاتوونه و له نێوان هه‌ردوو چیای بازی دراز و دانه ووشك و له دووری 7 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژاوای
شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاوه‌وه هه‌ڵکه‌وتووه. جۆری بانداوه‌که خاکییه و توانای
رێکخستنی 30 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م به‌نداوه
ته‌واوکراوه و ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێکردن.
به‌نداوی پاتاق
به‌نداوێکی خاکییه له سه‌ر سه‌راوی
ماراو که ده‌که‌وێته ناو ته‌نگه‌ی پاتاق له دووری 13 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژاوای
شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو. توانا رێکخستنی 64 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له
ساڵێكدا. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م به‌نداوه ته‌واوکراوه و ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێکردن.
ئه‌و پرۆژانه‌ی باسکران، زیاتر ئه‌وانه‌ن
که سه‌رکین و مه‌به‌ست لێیان گلدانه‌وه و ئه‌مبارکردنی ئاوه. جگه له‌مانه‌ش
ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ستی کۆنکریتی له‌سه‌ر روباری ئه‌ڵوه‌ن و لقوپۆکانی به‌مه‌به‌ستی
ئاراسته‌کردن و ناردنی ئاو بۆ که‌ناڵ و تۆڕه‌کانی ئاودێری دروستکراون. زۆربه‌ی ئه‌و
پرۆژه ئاودێرییانه ده‌که‌ونه ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو ئاوی پێویست
دابین ده‌که‌ن بۆ کشتوکاڵی له ده‌شته‌کانی بریموه‌ن، بشێوه، قه‌ره‌بڵاغ، قه‌ڵاشاهین،
دیره و هی دیکه‌ش. پرۆژه ئاودێرییه‌کان له ناوچه‌کانی قه‌سر شیرین که‌مترن به‌ڵام
ئێستا زۆرێك له ژێر دروستکردندان.
هیچ زانیارییه‌ك
په‌یدا نه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چ پرۆژه‌یه‌كی به‌نداو له چه‌می ئیمام حه‌سه‌ن
لێدرابێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه
که به ته‌واوکردنی ته‌واوی پرۆژه‌کانی به‌نداو و ئاودێری، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره
که ئه‌ڵوه‌ن له‌خوارووی قه‌سره‌وه ئاوی پێدا نه‌ڕوات، جگه له وه‌رزی باران.
ئه‌مه یه‌کجاری
مایه‌ی بێئومیدی نیه بۆ دانیشتوانی ناوچه‌ی خانه‌قینی ئه‌مدیو سنور به حوکمی ئه‌وه‌ی
هێشتا ناوچه‌یه‌کی به‌رفراون له ئاوڕێژی روباری ئه‌ڵوه‌ن ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی
له باشوری قه‌سر بێ ئه‌وه‌ی هیچ بانداوێکی له‌سه‌ر بێت. مانای ئه‌وه‌یه که
هێشتا ده‌کرێ بڕێکی ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت لافاو و باراناو له سنور بێته ئه‌مدیوه‌وه.
ئومێدی زیاتر به
به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن هه‌یه که ئێستا له نزیك خانه‌قین دروستکراوه.
به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن
به‌نداوێکی
خاکییه ده‌که‌وێته نێوان شارۆچکه‌ی خانه‌قین و سنوری ئێران له نزیك گوندی قوله
یه‌هودی. ئه‌م به‌نداوه پرۆژه‌یه‌کی حکومه‌تی عێراقییه که مه‌به‌ست لێی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
بێ ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌نه که به هۆی ژماره زۆره‌کانی به‌نداو له سنوری خاکی
ئێران‌دا بۆ چه‌ند ساڵێك ووشك ده‌کرا. پرۆژه‌که له ناوڕاستی 2010 ده‌ستی پێکراو و
دواواده‌ی کۆتایی هێنانیشی کۆتایی ساڵی 2012. له مانگی یازده‌دا به ماوه‌یه‌کی
که‌م پێش به کۆتایی هاتنی کاره‌کانی، به‌نداوه‌که رووبه‌ڕوو گلدانه‌وه‌ی
باراناویكی زۆر بوویه‌وه که گومانی زیانمه‌ندبوون ده‌کرێت به‌هۆیه‌وه.
به هه‌رحاڵ، ئه‌م
به‌نداوه درێژییه‌کی ده‌گاته 1300 مه‌تر و به‌رزییه‌که‌شی 24 و پانییه‌که‌شی له‌سه‌ره‌وه
8 مه‌تره. به‌نداوه‌که له توانایدا 38 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه و به‌مه‌ش
به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌مئاوی ناوچه‌ی خانه‌قین که‌مبکاته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق