سه‌ره‌تا
زێی بچوك یه‌کێکه
له‌و روباره سنورییه گرنگانه له خاکی ئێرانه‌وه دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه
و گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی دۆکانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌پاش
روباری کارون، دووه‌م گه‌وره‌ترین روباری ناو خاکی ئێرانه. به حوکمی ئه‌وه‌ی که
خاکی حه‌وزی روباری و په‌له‌کانی زیاتر به ناوچه‌یه‌کی سه‌خت و شاخاوییدا ده‌ڕوات،
زۆر که‌م توانراوه سود له ئاوه‌که‌ی وه‌ربگیرێت. کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش له زۆر
جێگادا به ئاشکرا ئه‌م خه‌مه‌یان پێ نه‌شاردراوه‌ته‌وه.
حه‌وزی ئه‌م
روباره ده‌که‌وێته قه‌زاکانی پیرانشار (خانێ) و سه‌رده‌شتی سه‌ر به پارێزگای
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا یاخود پارێزگای ورمێ.
ڕێژه‌ی ئاوی ئه‌م
روباره به تێکڕای 46 مه‌تری سێجایه له چرکه‌یه‌کدا که ده‌کاته نزیکه‌ی 1.4
ملیار مه‌تری سێجا له ساڵێکدا. هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئاوه‌که‌ی
زۆر زیاتر له‌وه بێت. ته‌نها 26 له‌سه‌دی ئاوه‌که‌ی له ناوخۆدا به‌کارده‌هێنرێت
و بڕه‌که‌ی دیکه‌ی ئاودیوی عێراق ده‌بێت. ده‌گوترێت گوایه بڕی 2 ملیاری ئاوی
روباری زێ ئاودیوی خاکی هه‌رێم ده‌بێت.
ته‌نها 23%
رووبه‌ری حه‌وزی سه‌رچاوه‌کانی به‌نداوی دۆکان ده‌که‌وێته ناوخاکی ئێران، به‌ڵام
ئه‌و رووبه‌ره کۆکه‌ره‌وه‌ی 40% ئاوی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوه‌که‌یه.
به شێوه‌یه‌کی
گشتی حه‌وزی سه‌رچاوه‌کانی زێ بۆ چوار ناوچه دابه‌ش ده‌بن؛ به‌شی یه‌که‌میان که
لقی سه‌ره‌کی روباری زێیه له قه‌زای پیرانشار و سه‌رده‌شتی پارێزگای ورمێدایه.
به‌شێکی دیکه‌ی که لقوپۆکانی روباری چۆمان ده‌گرێته‌وه ده‌که‌وێته قه‌زای بانه‌ی
سه‌ر به پارێزگای سنه. به‌شێکی دیکه‌شی ئاو و روباره‌کانی قه‌زای پێنجوێن و
شارباژێری پارێزگای سلێمانی کۆده‌کاته‌وه. له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌که‌ش هه‌ندێ
چه‌می ناوخۆیی تێده‌چێ وه‌کو به‌شیکی دیکه‌ی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه باس ده‌کرێ
زیاتر دوو به‌شی یه‌که‌من.
به‌شی یه‌که‌م: زێی بچوك
زێ له سه‌ره‌تادا
له به‌یه‌كگه‌شتنی سێ روباره‌وه دروستده‌بێ که بنه‌ڕه‌تییه‌که‌یان روباری
لاوینه، دووه‌که‌ی دیکه‌ش روباری ئاوه‌جه‌ر و روباری بادینه.... .
روباری لاوین
چیا سنورییه‌کانی
سیاکێو و داڵه‌سوران و سه‌ربه‌ردان و گه‌ڵازه‌رده و کافرستان زادگای چه‌ندین چه‌م
و کانیاون که له ناوچه‌یه‌کدا به‌ناوی سێ چۆمان له دووری 23 کیلۆمه‌تر له
باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی پیرانشار یه‌کده‌گرن و روباری لاوین دروستده‌که‌ن. سێ
چۆمان له به‌رانبه‌ر شارردێی سیده‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه به دووری
22 کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتییه‌وه.
له‌وێوه روباری
لاوین به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به ناوچه‌یه‌کی کوێستانی‌دا شۆڕده‌بێته‌وه و چه‌ند
گوندێك تێپه‌ڕ ده‌کات که له دیارترینیان گو‌ندی زیوه‌که‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین
جۆگه‌ی دێته‌ناو دواتر ده‌گاته گو‌ندی سڵێوه که ناوچه‌یه‌کی که‌مێك ده‌شتاییه.
له سڵێوه‌وه روباره‌که ئاراسته‌ی به‌ره‌و باشوری رۆژهه‌ڵات وه‌رده‌گرێ تا دێته
ده‌شتی پیرانشار و له ته‌نیشتی رۆژئاوایی شارۆچکه‌که به‌دووری سێ کیلۆمه‌تر تێده‌په‌ڕێ.
له‌م راسته‌دا چه‌ند جۆگه‌یه‌کی له چیاکان پشت شارۆچکه‌که‌وه دێنه‌وه ناو
روباره‌که، له دیارترینیان چه‌می بنده‌ڕه‌یه که له نێوان شارۆچکه‌که و سه‌ربازگای
پیرانشار تێده‌په‌ڕێ له نزیك گو‌ندی عوسماناوا تێکه‌ڵ به روباره‌که ده‌بێت. به
نێوان گونده‌کانی زه‌یدان و لاوین گوزه‌رده‌کا تا له نزیك گو‌ندی ریکاوه هه‌ر له
هه‌مان ده‌شتدا له‌گه‌ڵ روباری ئاوه‌جه‌ر یه‌کده‌گرێ و پێکه‌وه روباری زێ دروستده‌که‌ن.
روباری ئاوه‌جه‌ر
لقی سه‌ره‌کی ئه‌م روباره له بناره باشورییه‌کانی چیاکانی له‌ندی شێخان و له دووری 25 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی پیرانشار و له چه‌ند جۆگه‌یه‌کدا سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌ره‌و باکوری رێده‌گرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی روباری لاوین. ئاوه‌جه‌ر له نزیك مێشه‌دێ و گینه‌ده‌ر و توژاڵه و قه‌ره‌خه‌زه‌ر ده‌ڕوات و له گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند جۆگه‌یه‌کی تێکه‌ڵ ده‌بێ تا ده‌گاته گو‌ندی گرده بین و کێله سپیان (که به جێ‌ژوان و جێی کوشتنی خه‌ج و سیامه‌ند داده‌نرێت). له گرنگترین ئه‌و جۆگانه‌ی تێکه‌ڵی ده‌بن ئاوی توژاڵه و قوریچای و ئاوی سه‌نجه‌له‌یه...
له پاش گو‌ندی
کێله سپیان چه‌می هاوشین وه‌کو یه‌كێ له لقه گرنگه‌کانی تێکه‌ڵ به ئاوه‌جه‌ر
ده‌بێ. ئه‌م چه‌مه له داوێنه باکورییه‌کانی چیاکانی له‌ندی شێخان و له نێوان
پیرانشار و مهاباد سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. سه‌ره‌تا دوو جۆگای هاوشین و سه‌یداوا یه‌کده‌گرن
و پاشتریش ئاوی بابکرئاوایان ده‌گاتێ و ئه‌م چه‌مه دروستده‌بێ. رووه‌و رۆژئاوا ده‌ڕوات
و گونده‌کانی کانی باغ و لیك بن و حاجی غه‌ڵده و باخاته‌کانیان به‌راو ده‌کات و
پاشتریش ده‌گاته گو‌ندی خوره‌نج که به گو‌ندی به‌رده ئه‌فسانه‌ییه‌کان به‌ناوبانگه.
له پاش خوره‌نج ئیتر تێکه‌ڵ به ئاوه‌جه‌ر ده‌بێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه، ئاوه‌جه‌ر
به‌ده‌وری زاواکێو به‌ره‌و رۆژئاوا باده‌داته‌وه و له ماوه‌ی نێوان گو‌ندی کانی
ئه‌شکه‌وت و زه‌نگئاباد چه‌ند جۆگا و چه‌مێك له ده‌شتی په‌سوێ و جه‌ڵدیانه‌وه
دێته‌وه ناو روباره‌که که گرنگترینیان سێ جۆگه‌ئاوی گو‌ندی سه‌رین چاوه و چه‌می
جه‌ڵدیانه. پاش تێکه‌ڵبوونی جه‌ڵدیان، روباره‌که ئاراسته‌ی باشور که‌مێك به‌لای
رۆژئاوادا وه‌رده‌گرێ و به ته‌نیشت گونده‌کانی خڕه‌به‌رداشان و گنه‌دار و به‌رکه‌مه‌ران
و گرده‌شوان تێپه‌ڕده‌بێ تا له نزیك گو‌ندی ریکاوه و لاوین وه‌ك پێشتر باسکرا له‌گه‌ڵ روباری لاوین یه‌کده‌گرن
و پێکه‌وه روباری زێ دروست ده‌که‌ن.
چه‌می جه‌ڵدیان
له دووری 20
کیلۆمه‌تری باکوری شارۆچکه‌ی پیرانشار و له چیاکانی رۆژهه‌لاتی رۆژئاوای گو‌ندی جه‌ڵدیانه‌وه
چه‌مێك به هه‌مان ناو سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و به خودی گونده‌که‌دا
تێپه‌ڕده‌بێ. له پاش گونده‌که ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و باشوری رۆژهه‌ڵات ده‌گۆڕێت و
ده‌چێته ده‌شتی لاجانی رۆژهه‌ڵات. پاشان له گه‌ڵ به‌راوکردنی ئه‌و ده‌شته
کشتوکاڵییه ده‌گاته گونده‌کانی سه‌روکانی و ئه‌ندیزه و ئه‌وجاریش شاره‌دێی گرده‌که‌شانه.
لێره‌وه که ده‌شتاییه‌که فراوانتر ده‌بێ چه‌می جه‌ڵدیان به‌ره‌و باشور ئاراسته
ده‌گۆڕێ و ده‌گاته گو‌ندی گرده‌سپیان که له‌ناوه‌ڕاستی ده‌شته‌کانی لاجان و په‌سوێیه.
جۆگه‌ئاوی گونده‌کانی په‌سوێ و کۆندۆر و باڵه‌بان و شێنۆزه‌نگ تێکه‌ڵ به چه‌می جه‌ڵدیان
ده‌بن و ئه‌ویش له خوارووی گو‌ندی زه‌نگئاباد تێکه‌ڵ به روباری ئاوه‌جه‌ر ده‌بێت.
چه‌می ده‌ڕه‌ی
حاجی برایم
پاش تێکه‌ڵبوونی
ئاوه‌جه‌ر به روباری لاوین به ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م و هه‌ر له نزیك گو‌ندی ریکاوه
به‌ڵام له دیوی لای راسته‌وه چه‌می ده‌ڕه‌ی حاجی برایم به زێ ده‌گات.
لقی سه‌ره‌کی ئه‌م
چه‌مه ئاوی ده‌ڕه‌ی حاجی برایمه که له چه‌ندین جۆگه له چیاکانی قه‌ندیله‌وه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به‌شێکی زۆریشیان له دیوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ن واته له
باشوری حاجی ئۆمه‌ران. ئه‌م چه‌مه له سنور تێده‌په‌ڕێ و له شی‌و یان ده‌ڕه‌ی
حاجی برایمه‌وه به‌ره‌و باکوری رۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات و ده‌گاته گونده‌کانی کۆنه‌لاهیجان
(یان کۆنه لاجان) و زیوه که سه‌ره‌تای ده‌شتی پیرانانن. له خوارووی گو‌ندی زیوه،
جۆگه‌ئاو ته‌مرچین که له نزیك خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
دێت و له بناری گردی کۆنه‌خانه‌ی باشوری شارۆچکه‌ی پیرانشار تێکه‌ڵ به چه‌مه‌که
ده‌بێت. لێره‌وه چه‌مه‌که به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات راستده‌بێته‌وه و گو‌ندی گوڵاوا
تێده‌په‌ڕێنێ و ده‌گاته گونده‌کانی سه‌یداوا و ژیران. له‌وێ جوگه‌ئاوێکی دیکه‌ی
ده‌گاتێ له نێوان قه‌راغه باشورییه‌کانی شارۆچکه‌ی پیرانشار و گردی کۆنه‌خانه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به گو‌ندی زه‌یدان ده‌گوزه‌رێ و ده‌گاته چه‌مه‌که. ئه‌وجار
ئاراسته‌ی باشوری رۆژهه‌ڵات وه‌رده‌گرێ، جۆگه‌ئاوی گو‌ندی گزه‌گسك به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات
دێت و ده‌گاته چه‌مه‌که. ئیتر له به‌رانبه‌ر گو‌ندی ریکاوه چه‌می ده‌ڕه‌ی حاجی
برایم تێکه‌ڵ به زێ ده‌بێت.
روباری بادین
نزیکه‌ی 20
کیلۆمه‌تر له باشوری شارۆچکه‌ی پیرانشار و به هه‌مان دووری له باکوری شارۆچکه‌ی
قه‌ڵادزێی هه‌رێمی کوردستانه‌وه و له ناو چیاکانی قه‌ندیل ئه‌م روباری له توانه‌وه‌ی
به‌فری چیاکانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. هاوته‌ریبی سنور به دوورییه‌کی که‌م سه‌ره‌تا
به‌ره‌و رۆژئاوا و ئه‌و جار به‌ره‌و باکور
رێده‌گرێ و به‌رده‌وام ئاوی سه‌رچیاکانی دێته‌ناو. پێش گه‌یشتنی به گو‌ندی دۆڵه‌نییه
ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و باکوری رۆژهه‌ڵات ده‌گۆڕێ تا ده‌گاته گو‌ندی بادیناوای
پیران، ئه‌جار رووه‌و رۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات و ده‌چێته ده‌شتی پیران. گو‌ندی بادیناوای
مه‌نگوڕ تێپه‌ڕده‌کات و دوو جۆگه‌ئاوی گو‌ندی گردره‌حمه‌تی تێکه‌ڵ ده‌بێ و دواتر له
خوارووی گو‌ندی کانی سێ‌و و له دووری 16 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی پیرانشاره‌وه
تێکه‌ڵ به روباری زێ ده‌بێت. روباری بادین که شێوه‌ی رۆیشتنی که‌وانه‌ییه بڕێکی
زۆر ئاوی زێ زیاد ده‌کات.
چه‌می قه‌ڵات
له گو‌ندی کانی
سێ‌و تا گو‌ندی باوله چه‌ندین جۆگه ئاوی به‌فره تواوه‌کانی کوێستانه سنورییه‌کان
ده‌ڕژێنه لای راستی روباری زێ که گرنگترینیان جۆگه‌ی گو‌ندی ئاوخۆره‌یه. به‌ڵام
هه‌ر له‌م ماوه‌یه و له لای چه‌په‌وه چه‌مێکی گرنگ له ناوچه‌ی مه‌نگوڕی رۆژهه‌ڵاته‌وه
ده‌گاته زێ که ئه‌ویش چه‌می قه‌ڵاته که چه‌می نه‌علێنیشی پێده‌وترێت.
ئه‌م چه‌مه له
سه‌ره‌تادا دوو لقه، یه‌کێکیان له گونده‌کانی شارستێن و قه‌ڵات و ئه‌ویتریشیان
له گونده‌کانی وه‌رمێشان و سه‌لوس و شالیاوا و بازرگان به‌ره‌و باکوری رۆژئاوا
دێن تا له نزیك گو‌ندی به‌ستام به‌گ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ئه‌م چه‌مه دروستده‌که‌ن،
هه‌ر له‌و ناوچه‌یه دوو جۆگه‌ی دیکه که له گو‌ندی کۆنه گه‌چ و گه‌رمانده‌ر به‌ره‌و
باشوری رۆژهه‌ڵات دێن تێکه‌ڵ به چه‌مه‌که ده‌بێت. دواتر گو‌ندی شه‌ختان تێده‌په‌ڕێنێ
و جۆگه‌ئاوی گو‌ندی هه‌نگاوا که له باکوره‌وه دێت و تێکه‌ڵی ده‌بێت و ئه‌وجار
رووه‌و باشور ده‌بێت و له نزیك گو‌ندی باوله‌ی سه‌یدان و له دووری 25 کیلۆمه‌تر
له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی پیرانشار ده‌ڕژێته روباری زێ.
روباری خڕپاپ
ئه‌م روباری له
به‌فری تواوه‌ی کوێستانی قه‌ندیڵ له دیوی پیرانشار و له دوو لقدا سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
که دواتر یه‌كده‌گرن و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رێده‌گرێ. به ناوچه‌یه‌کی کوێستانی و
گه‌شتوگوزاری هه‌میشه سه‌وز به دره‌خت و باخاتی خڕپاپ و پردانان تێپه‌ڕ ده‌بێ تا
له دووری 30 کیلۆمه‌تر باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی پیرانشار ده‌ڕژێته روباری
زێ. تاڤگه‌ی (شه‌لال) خڕپاپ یه‌کێکه له دیمه‌نه سه‌ره‌نجڕاکێشه‌کانی ناوچه‌که.
زێ له سه‌رده‌شت
له پاش پردانان
و گو‌ندی شیوه میره، روباری زێ ده‌چێته ناوچه‌ی میراوا و داخلی قه‌زای سه‌رده‌شت
ده‌بێت. له‌م قه‌زایه روباری زێ که که‌ڵوێشی پێ ده‌وترێت هه‌روه‌کو خۆی به‌ره‌و
باشور که‌مێك به‌لای رۆژهه‌ڵاتدا رێده‌گرێ، زیاتریش به‌ناو ته‌نگه و شیوی قووڵدا.
له‌و سنوره چه‌ند چه‌م و جۆگه‌یه‌ك خۆی ده‌سپێرێته زێ. یه‌كێ له‌وانه جۆگه‌ئاوی
گو‌ندی خدراوایه که له چیاکانی سنوره‌وه دێت. ئه‌وجار زێ به ته‌نیشتی لای
رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی میراوا تێپه‌ڕده‌بێ و دواتریش ته‌نگه‌ی نزیك گو‌ندی گرژاڵ له‌تده‌کات
درێژه به رێڕه‌وی ده‌دات.
چه‌می سارتکه
له بناری چیای زه‌مزیران و له نزیك گوندێك به هه‌مان ناو سه‌رچاوه ده‌گرێ و له
گو‌ندی سارتکه تێده‌په‌ڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندی جۆگه‌ئاوی پێوه په‌یوه‌ستده‌بێ
له پاش گو‌ندی وه‌رگیل و له به‌رانبه‌ری شاره‌دێی نه‌ڵاس، واته له‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه،
ده‌ڕژێته زێ.
چه‌می هورمزاوا
له چیای نێستان سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌گونده‌کانی نێستان و سوێر‌و به ئاراسته‌ی
باشوری رۆژئاوا تێده‌په‌ڕێ. دواتر جۆگه‌ئاوی گو‌ندی سیسه‌ری ده‌گاتێ و له سه‌رووی
گو‌ندی هورمزاوا چه‌مێك به‌و ناوه دروستده‌که‌ن. که له گو‌ندی کانی گوێز گوزه‌رده‌کات
له دووری 3 کیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاره‌دێی ره‌بت ده‌ڕژێته روباری زێ. هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌م چه‌مه کانیاوی به‌ناوبانگی گه‌ڕاوان هه‌ڵکه‌وتووه؛ نیشته‌نییه کانزاییه‌کانی
ئه‌م کانیه گردێکی سه‌رسوڕهێنه‌ری دروستکردووه.
له شاره‌دێی نه‌ڵاسه‌وه
له باکوری سه‌رده‌شت تا شوێنی به‌یه‌کگه‌یشتنی روباری زێ له‌گه‌ڵ چه‌م و روباره‌کانی
بانه، زیاتر له ده دۆڵ و جۆگه ئاو له لای رۆژئاواوه دێنه‌وه ناو زێ. له
گرنگترینی ئه‌وانه بریتین له ئاوی نه‌یزه‌ئاوای کاژه که به‌ناو نه‌ڵاس تێپه‌رده‌بێ،
ئاوی گونده‌کانی هه‌ڵوه و شیوه‌ساڵ، ئاوی گونده‌کانی توژاڵ و گه‌لو که یه‌کده‌گرن
به گو‌ندی بۆناوا ره‌تده‌بێ، ئاوی گونده‌کانی مه‌لا شێخ و گۆرانگا، ئاوی گو‌ندی
شینوه، چه‌می شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت که دواتر به چه‌ند گوندێکیشدا تێپه‌ڕده‌بێ.
له دیوه‌ی لای رۆژهه‌ڵتیشه‌وه چه‌ند جۆگه‌یه‌کی دێته که گرنگترینیان چه‌می
گونده‌کانی شه‌مۆڵه و شنده‌ره و مکڵئاوایه که له به‌رانبه‌ر شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت
دێته ناو روباری زێ.
زێ له‌سه‌ر
سنوری سه‌رده‌شت و بانه
له خاڵه
باشوری و کۆتاییه‌کانی قه‌زای سه‌رده‌شت، روباری زێ ده‌بێته پێکهێنه‌ری سنوری قه‌زاکانی
سه‌رده‌شت و بانه، یان نێوان پارێزگاکانی ورمێ و سنه. ئه‌مه‌ش له‌و کاته‌وه
رووده‌دات که روباری نه‌مشیری ناوچه‌ی بانه له نزیك گو‌ندی بنه‌ژاژ تێکه‌ڵ به
زێ ده‌بێت و ئاراسته‌ی زێ ده‌گۆڕێت بۆ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات. پاش تێپه‌ڕینی له نزیك
گو‌ندی وه‌یسك، چه‌می کانی سور له سنوری بانه‌وه دێت و ده‌ڕژێته لای چه‌پی.
دواتریش روباری شه‌ڵماش له سنوری سه‌رده‌شته‌وه دێت له‌لای راسته‌وه تێکه‌ڵی ده‌بێت.
له پاش تێکه‌ڵبوونی شه‌ڵماش، زێ به‌ره‌و باشور ده‌بێته‌وه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی
زیکزاکی به‌هۆی ناوچه شاخاوییه‌کی و له نزیك تاڤگه و گو‌ندی زه‌رگه و گو‌ندی مه‌رگان
تێپه‌رده‌بێ و ئه‌وجار ده‌گاته سنوری نێوده‌وڵه‌تی له به‌رانبه‌ر گو‌ندی گرگاشه‌ی
ناوچه‌ی شارباژێڕ، ئه‌مه‌ش له دووری 14 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی
ماوه‌ت. لێره له‌گه‌ڵ روباری چۆمانی بانه یه‌کده‌گرێ و پێکه‌وه له‌سه‌ر هێلی
سنور درێژه به رێگاده‌ده‌ن. له‌م ماوه‌یه، روباری ماوه‌ت که کۆکه‌ره‌وه‌ی ئاوی
قه‌زاکانی پێنجوێن و شارباژێڕه تێکه‌ڵ به زێ ده‌بێت. دواتر له دووری 13 کیلۆمه‌تر
له باکوری رۆژئاوای شاره‌دێی ماوه‌ت روباری زێ له‌سه‌ر هێڵی سنور لاده‌دات و دێته
ناو خاكی هه‌رێمی کوردستان. بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر، زێ ده‌ڕوات تا ده‌ڕژێته
ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی دۆکان.
روباری زێی بچوك
له سه‌رچاوه‌کانی روباری لاوین له ناوچه‌ی سێ چۆمانه‌وه تاکو گه‌یشتنی به هێڵی
سنوری نێوده‌وڵه‌تی درێژه‌که‌ی ده‌گاته زیاتر له 145 کیلۆمه‌تر.
روباری نه‌مشیر
ئه‌مه‌یان
روباری ناوچه‌ی نه‌مشیری سه‌ر به قه‌زای بانه‌یه که له دووری 19 کیلۆمه‌تر له
باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. له سه‌ره‌تادا جۆگه‌ی گونده‌کانی
شه‌هێنان و مه‌نیجه‌ڵان و نه‌جنه‌ی سه‌روو و که‌شنه تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ده‌بن و له
ئاستی گو‌ندی نه‌جنه‌ی خواروو روباری نه‌مشیر دروستده‌که‌ن. روباره‌که به‌ره‌و
باشوری رۆژئاوا رێده‌گرێ و ته‌نیشت گو‌ندی نه‌مشیر و گه‌وره‌گوندی کۆخان تێده‌په‌ڕێ
و تا دواتر جۆگه ئاوی گو‌ندی حه‌سه‌ناوای تێده‌ڕژێ و ئه‌وجاریش چه‌می سه‌رته‌زێنی
تێکه‌ڵ ده‌بێ. ئه‌م چه‌مه سه‌ره‌تا دوو په‌لن که له گو‌ندی سه‌یدصارم و زیوێ دێن
و له نزیك گو‌ندی سه‌رته‌زێن یه‌کده‌گرن پێش ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵ به نه‌مشیر بن. سێ
جۆگه ئاوی دیکه که له گونده‌کانی په‌رشه و هه‌لو و دارینه‌ی خواروو دێن ده‌ڕژێنه
روباری نه‌مشیر.
چه‌مێکی دیکه
که تێکه‌ڵ به نه‌مشیر ده‌بێت له نێوان چیاکانی خوسره‌و و ته‌رخان له نزیك
گو‌ندی سوتو و له دووری 29 کیلۆمه‌تری بانه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به گو‌ندی به‌رده‌ڕه‌ش
تێده‌په‌ڕێ و به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا ده‌ڕوات. له 17 کیلۆمه‌تری رۆیشتنیدا چه‌ندین
جۆگه‌ی تێکه‌ڵ ده‌بێت که له گونده‌کانی ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری دێن، له گرنگترینی
ئه‌وانه بریتین له جۆگه ئاوی دۆڵه‌رزان و
بیکه‌ش و بناویله‌کۆن و سوماقان و بانه‌زیر و دواتر تێکه‌ڵ به روباری نه‌مشیر
ده‌بێت.
ئه‌م روباره له
دووری 24 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژاوای بانه و له‌سه‌ر سنوری بانه و سه‌رده‌شت
تێکه‌ڵ به روباری زێی بچوك ده‌بێت.
روباری شه‌ڵماش
حه‌وزی روباری
شه‌ڵماش ده‌که‌وێته ناوچه شاخاوییه‌کانی نێوان شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت و سنوری
عێراق و ئێران. ئه‌م روباره به هۆی تاڤگه‌ی شه‌ڵماشی ناوبانگێکی زۆری هه‌یه. هه‌روه‌ها
خۆی کۆکراوه‌ی چه‌ندین جۆگه و کانیاوه که له دوو چه‌می سه‌ره‌کییه‌وه رێده‌گرێ
و پاشان ئه‌وانیش یه‌کده‌گرن.
یه‌کێ له‌و چه‌مانه
که نزیکتره له سنوره‌وه له دۆڵی هه‌رزاڵان و گو‌ندی قه‌ڵاڕه‌شه له رۆژئاوای
شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت دروستده‌بێ و به‌ره‌و باشور به‌سه‌ر چه‌ند گوندێکه تێپه‌ڕده‌بێ
له‌وانه سوره چه‌م، ده‌رماناوا، دۆڵه‌گه‌رم.
ئه‌وی دیکه‌یان
له شاخه‌کانی بولفت و کفراوای سه‌ر سنوری سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌ویش له چه‌ند
جۆگه‌یه‌که‌وه که له نزیك بیوه‌رانی خواروو
له رۆژئاوای سه‌رده‌شت یه‌کده‌گرن و به‌ره‌و باشور ده‌که‌وێته‌ڕێ. گونده‌کانی
کانی ره‌ش و مه‌ره‌گان و قه‌زان تێده‌په‌ڕێنێ.
لقی یه‌که‌م له
دوای دۆڵه‌گه‌رم و لقی دووه‌م له دوای قه‌زان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و روباری سه‌ره‌کی
شه‌ڵماش دروسده‌که‌ن و مه‌یله‌و رۆژهه‌ڵات ده‌بێته‌وه و له نزیك گونده‌کانی چۆمه
و شه‌ڵماش تێپه‌ڕده‌بێ و دواتر ده‌ڕژێته زێ.
چه‌می کانی سور
روباری ده‌شتی
تاڵه‌یه له قه‌زای بانه. له دوو کانیاودا له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شاره‌دێی
کانی سور، که ده‌که‌وێته دووری 14 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی
بانه‌وه، سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. په‌لی له رۆژهه‌ڵاتی کانی سور که په‌لی گه‌وره‌تریانه
به گونده‌کانی زه‌ڕواوی سه‌روو و خواروو گوزه‌رده‌کات له نێوان یاقوباوا و ماماڵ
له‌گه‌ڵ په‌له‌که‌ی دی یه‌کده‌گرێ و له چه‌مێکدا به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا رێده‌گرێ. پاش ئه‌وه‌ی له لای چه‌په‌وه جۆگه‌ئاوی گو‌ندی
کانی سێوی تێده‌چێ، ئیتر له ده‌شتی تاڵ ده‌رده‌چێ و به ناوچه‌یه‌کی که‌مێك
شاخاویدا ئاراسته‌ی به‌ره‌و رۆژئاوا وه‌رده‌گرێ.
له‌وناوچه‌یه
جۆگه‌ئاوی گونده‌کانی ئۆغڵ و مارزه‌ڵان له‌لای چه‌په‌وه تێکه‌ڵ به چه‌می کانی
سور ده‌بن. پاشتر و له نزیك گو‌ندی که‌نه‌شین له‌گه‌ڵ چه‌می حه‌مزه‌ڵان یه‌کده‌گرێ،
ئه‌م چه‌مه له بناری چیای حه‌وته‌وانه و له نزیك گو‌ندی دارینه‌ی سه‌روو سه‌رچاوه‌ده‌گرێ
به ته‌نیشت گو‌ندی سیاحومه به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا رێده‌گرێ. له گو‌ندی حه‌مزه‌ڵان
و به ده‌وری چیای گورگه وێڵ ئاراسته‌ی به‌ره‌و رۆژئاوا وه‌رده‌گرێ و ئه‌جاری
جۆگه‌ئاوی گو‌ندی کانی هه‌ڵوژه له لای راسته‌وه تێکه‌ڵ ده‌بێ. به ناوچه‌یه‌کی
سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێ تا له که‌نه‌شین ده‌گاته‌وه به چه‌می کانی سور.
چه‌می کانی سور
له گو‌ندی ره‌شکی ره‌تده‌بێ و له نزیك گو‌ندی وه‌رچك و له‌سه‌ر سنوری بانه و سه‌رده‌شت
تێکه‌ڵ به زێ ده‌بێ که له‌وێ روباری زێ که‌ڵوێی پی ده‌وترێت.
به‌شی دووه‌م: چۆمان
چۆمان روبارێکی
فره لقوپۆیه و گرنگترین روباری قه‌زای بانه‌ی پارێزگای سنه‌یه. هه‌روه‌ها یه‌کێکه
له لقه‌کانی روباری زێ که له‌سه‌ر هێڵی سنوری به‌یه‌كده‌گه‌ن و یه‌کێکیشه له
سه‌رچاوه‌کانی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی دۆکان. ئه‌م روباره له چوار چه‌م و روباری سه‌ره‌کی
و چه‌ندین جۆگه‌ئاو پێکدێت که زۆربه‌یان که‌ڵکی کشت‌وکاڵیان لێ وه‌رده‌گیرێت و
بۆیه به‌ریان لێ ده‌گیرێته‌وه..
روباری سلێمان
به‌گ
وه‌کو یه‌کێ له
لقه‌کانی روباری چۆمان، سه‌ره‌تا له دوو چه‌مدا له بناری باکوری و باشوری چیای
به‌رده‌سور روباری سلێمان به‌گ هه‌ڵده‌قوڵێ. جۆگه‌یه‌کیان له ته‌نیشت گو‌ندی شه‌شه
و گو‌ندی خوریاوا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌ویتریشیان که نزیکتره له سنوره‌وه له ته‌نیشت
گونده‌کانی نه‌در و بڕوێشکانی و گه‌وره‌گوندی نه‌نور رێده‌گرێ. نه‌نور ده‌که‌وێته
دووری 18 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی بانه له پارێزگای سنه. له
نێوان گونده‌کانی کێله‌ی عه‌باساوا و قولیاوا هه‌ردوو چه‌مه‌که به‌یه‌كده‌گه‌ن و
رووه‌و رۆژئاوا و به‌ناوچه‌یه‌کی کوێستانی‌دا به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌م روباره چه‌ند
گوندێکی وه‌کو کانی سور و کانی شیلان و ئه‌سراوا و کوڵه‌دۆڵ به‌راوده‌کات تا ئه‌وه‌ی
له خوارووی گو‌ندی بانشوان له‌گه‌ڵ روباری بویه‌ن یه‌كده‌گرێ.
روباری بویه‌ن
روباری بویه‌ن
له داوێنی چیای قه‌ره‌ج دابان له نزیك گونده‌کانی کوێره گوێزه و سورێن و له
دووری 14 کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی بانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. هاوته‌ریبی
رێگای بانه-مه‌ریوان و به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا و له ته‌نشت چه‌ند گوندێکی وه‌کو
سورێن و بویه‌نی ژوروو و بژی و کێوله تێده‌په‌ڕێ تا ده‌گاته شاره‌دێی بویه‌نی
خواروو و پاشتریش به گو‌ندی وه‌لیاوا. له‌لای راستییه‌وه چه‌ند جۆگه‌یه‌کی تێکه‌ڵ
ده‌بنه‌وه وه‌کو ئاوه‌کانی کانی به‌ن و چه‌می گو‌ندی ناوه و ئاوی گو‌ندی گه‌نمان و
دۆڵه گوێر. ئه‌وجار له‌گه‌ڵ روباری سلێمان به‌گ یه‌كده‌گرێ و روباری نیره‌وان
دروستده‌که‌ن.
روباری نیره‌وان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا
چه‌می سارداو که له بناری چیا سنورییه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌وقڵی له‌لای چه‌پییه‌وه
تێکه‌ڵی ده‌بێ، روباری نیره‌وان ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا وه‌رده‌گرێ و به ته‌نیشت
گه‌وره‌گوندی بله‌که تێده‌په‌ڕێ. چه‌مێکی دیکه له نزیك شاره‌دێی ئارمرده و له
بناری چیای ئه‌ربابا سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به‌ره‌و باشور ده‌ڕوات تا له نزیك گو‌ندی
کانی گڵی ده‌ڕژێته لای راستی روباری نیره‌وان. به ناوچه‌یه‌کی ده‌شتایی و له
نزیك چه‌ند گوندێکی وه‌کو کانی سماقان و گه‌رماو و سوره‌بان و نیره‌وان تێده‌په‌ڕێ
تا ده‌گاته نزیك گو‌ندی موچه و گه‌وره‌گوندی تاژه‌بان که شوێنی یه‌كگرتنی ژماره‌یه‌ك
چه‌م و روباره.
روباری شاری
بانه
ئه‌م روباره له
بناری چیاکانی وه‌زه‌نی و که‌لی خان له چوار جۆگه ئاوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که
هه‌ر یه‌که‌یان له گونده‌کانی سه‌رسونج و قۆری چای و بنه خوێ و کانی ناو دێن و
له روبارێكدا کۆده‌بنه‌وه پێشئه‌وه‌ی بڕژێته به‌نداوی بانه. دواتر له ناوه‌ڕاستی
شارۆچکه‌ی بانه تێده‌په‌ڕێ. پاشان له نزیك چه‌ند گوندێکی وه‌کو به‌رده‌ڕه‌شه و
ئه‌تابه‌ك و گوێڵ رێده‌گرێ و له‌وێ چه‌می گوێلیشی پێ ده‌وترێت. له نێوان گونده‌کانی
گوێل و زه‌ڕینه و تاژه‌بان له‌گه‌ڵ چه‌می شوێ یه‌كده‌گرێ.
چه‌می شوێ
له چیاکانی
ساوان و سه‌دبار و له باکوری بانه، ئه‌م روباره له دوو جۆگه‌دا سه‌رچاوه‌ده‌گرێ.
یه‌کێکیان له نزیك گو‌ندی سه‌دبار دێت و به‌ناو گه‌وره‌گوندی شوێ ده‌ڕوات و ئه‌ویتریشیان
له نزیك گو‌ندی وشکه ده‌ره دێت و له نزیك شوێ تێده‌په‌ڕێ و له نزیك گو‌ندی
سوێر‌و یه‌کده‌گرن و ئه‌م روباره دروستده‌که‌ن. چه‌می شوێ له ته‌نیشت گونده‌کانی
ساڵوکی سه‌روو و خواروو و زه‌ڕینه گوزه‌رده‌کات تا له‌گه‌ڵ چه‌می گوێل (روباری
شاری بانه) یه‌کده‌گرێ و روباری تاژه‌بان دروستده‌که‌ن و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌گاته
تاژه‌بان و موچه و تێکه‌ڵ به روباری نیره‌وان ده‌بێت. هه‌ر له‌م جێگایه‌دا دوو
جۆگه‌ی دیکه یه‌کێکیان له نزیك ئارمرده و به ته‌نیشت گو‌ندی دێمه دێت و ئه‌ویتریشیان
له نزیك گه‌وره‌گوندی بولحه‌سه‌ن و ئه‌نجینه دێت و له شوێنی یه‌کگرتنه‌که تێکه‌ڵ
ده‌بن.
روباری چۆمان
ئه‌م روباره له
یه‌کگرتنی روباره‌کانی نیره‌وان و گوێل و شوێ و چه‌ند چه‌مێکی دیکه له دووری 17
کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای بانه و له نزیك تاژه‌بان دروست ده‌بێ. له تاژه‌بانه‌وه
بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 8 کیلۆمه‌تر ده‌ڕوات و ئه‌وجار ده‌گاته هێڵی سنوری هه‌ردوو
وڵات و به درێژایی 36 کلۆمه‌تر ده‌بێته پێکهنه‌ری سنور.
ژماره‌یه‌ك له
گو‌ندی سنوری ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌م روباره، له گرنگترینی ئه‌وانه‌ی له دیوی
ئێرانه‌وه‌ن بریتین له ماڵته و چۆمان و سه‌رسۆڵ و ئالۆت و ره‌شکان و هه‌رزینه؛
له گرنگترین ئه‌وانه‌ی له‌لای هه‌رێمی کوردستانن بریتین له شابه‌دین و چۆمان و
مه‌شان و گرگاشه و گه‌مه‌لان و دزگان زه‌رونن که ده‌که‌ونه ناوچه‌ی ماوه‌ت له
پارێزگای سلێمانی.
له‌و کاته‌ی
هێشتا خۆی سنوره، له‌گه‌ڵ دوو روباری گرنگ یه‌كده‌گرێ که یه‌کێکیان زێی بچوکه
له پیرانشار و سه‌رده‌شته‌وه دێت و ئه‌وی دیکه‌یشیان روباری ماوه‌ته که له
پێنجوێن و شارباژێڕه‌وه دێت.
نه‌مشیر و کانی
سور دوو روباری دیکه سنوری قه‌زای بانه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ڕژێنه
روباری زێ بۆیه له به‌شی ئه‌و روباره له سه‌ره‌وه باسیان کراوه..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق