له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پتر پشت به‌ستراوه به دوو جۆر
له سه‌رچاوه‌ی زانیاری: نه‌خشه و راگه‌یاندنه رۆژنامه‌ییه‌کان. نه‌خشه‌کانی
گوگڵ ئێرس به چه‌ندین شێوازی جیاجیا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین نه‌خشه‌ی تایبه‌ت
به روباره‌کان ئێران به‌کارهاتوون. روباره‌کان دانه دانه وه‌رگیراون و به
ئاراسته‌ی دژه ته‌وژمه‌که‌ی و له سه‌ر نه‌خشه‌ی جێگیر و ئینته‌رنێتییه‌کان گه‌ڕانی
بۆ کراوه تاوه‌کو گه‌یشتنی به سه‌رچاوه‌کانی هه‌ڵقوڵینیان، به هه‌موو لقوپۆکانی
که له یه‌کتر جیا ده‌بنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م له‌گه‌ڵ رۆیشتنه راده‌وه‌ستێ له
وێستگه‌ی گونده‌کان و شاره‌کان. وێبسایت و وێبلاگه لۆکاڵییه‌کان که له لایه‌ن
خه‌ڵکی گونده‌کان و لایه‌نه ئیدارییه‌کان دانراون سودیان لێوه‌رگیراوه بۆ زانینی
سروشتی روباره‌کان، ناوه‌کانیان و چۆنێتی به‌کارهێنانیان. وێبسایته فه‌رمییه‌کانی
تایبه‌ت به بواری ئاو و وزه و هه‌روه‌ها هی کۆمپانیاکانی چالاك له‌م بواره‌دا
سودیان لێوه‌رگیراوه بۆ زانینی پێشهاته‌کانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌سه‌ر روباره‌کانی
جێی مه‌به‌ست دروستکراون.
که‌متر په‌نابراوه‌ته به‌ر سه‌رچاوه ئه‌کادیمییه‌کان
له‌به‌ر خۆپاراستن له ئاڵۆزی و ناکۆکی له زانیارییه‌کاندا. پێوێستییه‌کی دیکه
که لێره بایه‌خی پێنه‌دراوه، ئاماژه‌کردنه به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ بۆ هه‌ر
زانیارییه‌ك که باسکرابێت، واته ئاماژه به سه‌رچاوه‌کان. له باسکردنی هه‌ر
لقه روبارێك یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك چه‌ندین سه‌رچاوه به‌کارهاتوون؛ ئاماژه
پێکردنیان ده‌بووه هۆی دروستبوونی ناهاوسه‌نگی له ره‌وانی ده‌قه‌کان.
ئه‌گه‌رچی له‌به‌کارهێنانی ناوی چه‌م و روبار و گوند و
شاره‌کان له سه‌رچاوه‌کاندا زیاتر به شێوه فارسییه‌که‌ی هاتوون، هه‌وڵی زۆر
دراوه بۆ په‌یداکردن و دانانی شیوه کوردییه‌کی یان به‌و شێوه‌یه‌ی که خودی خه‌ڵکی
ناوچه‌که به‌کاری ده‌هێنن.
په‌یوه‌ست به قه‌باره‌ی ئاوه رۆیشتووه‌کان، له
ناوهێناندا هه‌وڵدراوه لێکجیابکرێنه‌وه؛ روبار وه‌کو گه‌وره‌ترین قه‌باره به‌کارهاتووه
و ئه‌وجار چه‌م و ئینجا جۆگه.
بۆ پێواندنی رووبه‌ر، یه‌که‌ی هێکتار به‌کارهاتووه له
بری کیلۆمه‌تری دووجا یان دۆنم چونکه هێکتار یه‌که‌ی فه‌ری ئێرانه‌وه و له‌به‌ر
خۆپاراستن هه‌ڵه‌ی ژماردن نه‌گۆڕدراون بۆ یه‌که فه‌رمییه‌کانی عێراقی. هه‌ر 100
هێکتارێك برتییه له یه‌ك کیلۆمه‌تری دووجا؛ هه‌ر دۆنمێکیش به پێوه‌ری عێراقی ده‌کاته
2500 مه‌تری دووجا.
له پێواندنی توانای گلدانه‌وه‌ی به‌نداوه‌کان، یه‌که‌ی
ستانداری جیهانی مه‌تری سێجا به‌کارهاتوو. له هه‌ندێ حاڵه‌تدا دوو ژماره به‌کارهاتووه
بۆ دیاریکردنی ئه‌رکی به‌نداوه‌کان؛ یه‌کێکیان توانای گلدانه‌وه‌یه له یه‌ك کاته‌دا،
واته ده‌کرێ به‌جارێك چه‌ند ئاوی له پشته‌وه گلبدرێته‌وه. ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان
توانای رێکخستنی ساڵانه‌یه. زۆرجار توانای رێکخستن گه‌وره‌تره له هی گلدانه‌وه
وه‌کو ئه‌وه‌ی له به‌نداوی زاگرۆسی سه‌ر ئه‌ڵوه‌ن روونه. ئه‌و به‌نداوه له یه‌ك
کاتدا 53 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه که‌چی له ساڵێکدا بڕی 103 ملیۆن مه‌تر
سێجا رێکده‌خات؛ واته وه‌کو ئه‌وه وایه له ساڵێکدا دووجار پڕ بکرێت و به‌تاڵ
بکرێته‌وه.
بۆ پێواندنی توانای گواستنه‌وه‌ی تونێل و کاناڵه‌کان دوو
یه‌که به‌کارهاتووه و له هه‌ندێ حاڵه‌ته‌دا یه‌کسان نین به چه‌ند هۆکارێك.له‌و
سه‌رچاوانه‌ی که سودیان لێوه‌رگیراو، بۆ لێدوانه فه‌رمییه‌کان یه‌که‌ی ملیۆن مه‌تر
سێجا له ساڵدا به‌کارهاتووه به‌ڵام ورده‌کارییه ته‌کنیکییه‌کان ئاماژه به یه‌که‌ی
مه‌تری سێجا له چرکه‌دا کراوه. هه‌ر ساڵێك بریتییه له 31 ملیۆن و قوسور چرکه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تونێلێك له چرکه‌یه‌کدا 30 مه‌تری سێجا ئاو بگوازێته‌وه، ده‌کرێ
ئه‌و ژماره‌یه له‌و هاوکێشه‌یه بدرێت و بڕه ساڵانه‌که‌ی بدۆزرێته‌وه. به‌ڵام
ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌نجامه‌که‌ی راست ده‌بێ ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌که به به‌رده‌وامی
و بێ پچڕان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نا ژماره‌ی ساڵانه‌که‌ی که‌متر ده‌رده‌چێ. له
باسکردنی تونێلی نه‌وسودا ئه‌مه روون ده‌بێته‌وه، ئه‌و تونێله له توانیدایه
بڕی 70 مه‌تری سێجا بگوازێته‌وه؛ به‌وهاوکێشه‌یه‌ش بێت ئه‌مه ده‌کاته دوو ملیار
و دوو سه‌د هه‌زار مه‌تر سێجا که نزیکه هه‌موو ئاوی پشت به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه؛
ئه‌مه‌ش زۆر زۆرتره له‌و بڕه‌ی به فه‌رمی باسی لێوه‌کراوه.
وورده‌کارییه‌کانی پێناسه‌کردنی ته‌نی به‌نداوه‌کان زۆرن
به‌ڵام لێره ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌کیان به‌هه‌ند وه‌رگیراون. له پێناسه‌کردنی
جۆردا، زۆرجار ده‌سته‌واژه‌ی "خاکی کرۆك گڵین"؛ ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه
که ته‌نی به‌نداوه‌که له کۆکردنه‌وه‌ی خاك بنیاتنراوه، زۆربه‌ی به‌نداوه‌کانیش
به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که خاکی و به‌ردینن توێژێکیان له گڵ یان خۆڵی نه‌رم له
ناوه‌ڕاسته‌وه به شێوه‌ی ستونی داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی به‌ربه‌ستن له دزه‌کردنی
ئاو.
بۆ پێواندنی به‌رزی به‌نداوه‌کان،
هه‌ندێجار دوو به دوو ژماره ئاماژه‌ی پێده‌کرێت: یه‌کێکیان به‌رزی ته‌نه‌که‌یه
به ئه‌ژماردنی له ئاستی بن روباره‌که‌وه، ئه‌وی دیکه‌شیان ئه‌و به‌شه‌ش ئه‌ژمار
ده‌کات بۆ ته‌نه‌که هه‌ڵکه‌نراوه و دواتر پڕ کراوه‌ته‌وه؛ لێره‌دا ئه‌ژماردنی
یه‌که‌م زیاتر به‌کارهاتووه. بۆ درێژی و
پانیی ته‌نی به‌نداوه‌کان، ته‌نها ئه‌ژماردنه‌کانی لای سه‌ره‌وه به‌کارهێنراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق