مه‌ڕه‌خێڵ، لێڵه، زمکان، هه‌واسان، قۆره‌تو، و ئه‌ڵوه‌ن
سه‌ره‌تا
ئه‌م به‌شه شه‌ش روبار ده‌گرێته‌وه که
هه‌مووشیان له راستیدا به‌شێکن له حه‌وزی روباری سیروان. له پاش گه‌یشتنی
سیروان به هێڵی سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌م روبارانه‌ی پێ ده‌گه‌نه‌وه. سێیان
واته مه‌ڕه‌خێڵ و لێڵه و زمکان ده‌ڕژێنه پشت به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان؛ سێیه‌که‌ی
دیکه واته هه‌واسان و قۆره‌تو و ئه‌ڵوه‌ن دواتر به سیروان ده‌گه‌ن. به واتایه‌کی
دیکه، پرۆژه‌کانی سه‌ر سێ روباری یه‌که‌م مه‌ترسی دروستکه‌رن بۆ سه‌ر ئاستی ده‌ریاچه‌ی
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان.
جگه له‌مانه‌ش، چه‌ند روبارێکی دیکه‌ش
له گرنگترینیان روباری سوماره که دواتر به شادێی مه‌ندلیدا گوزه‌ر ده‌کات به
هه‌مان شێوه له خاکی ئێرانه‌وه دێن و پاشان به سیروان ده‌گه‌ن؛ به‌ڵام لێره‌دا
باس ناکرێن.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زۆربه‌ی ئه‌و چه‌م
و روبارانه‌ی له به‌شی یه‌که‌مدا باسکران، ئه‌م شه‌ش روباره به شێوه‌یه‌کی گشتی
به ناوچه‌گه‌لێکدا تێده‌په‌ڕن که زیاتر بۆ کشتوکاڵ ده‌شێن و له هه‌مان کاتیش‌دا
به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ناتوانن تێرئاوی زه‌وییه‌کانی ناوچه‌که بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش،
زیاتر ده‌که‌ونه به‌ر پرۆژه‌کانی به‌نداو و جۆگه لێدانی ئاراسته‌گۆڕ.
هه‌ر شه‌ش روباره‌که ده‌که‌ونه سنوری
پارێزگای کرماشان و له‌لای به‌شی رۆژئاوایه‌وه. حه‌وزی ئه‌م روبارانه له لای
رۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ لقه‌کانی روباری که‌رخه.
مه‌ڕه‌خێڵ
روباری مه‌ڕه‌خێڵ
ده‌که‌وێته سنوری ناحێیه‌ی باینگانی سه‌ر به قه‌زای پاوه له باکوری رۆژئاوای
پارێزگای کرماشان.
سه‌ره‌تا له
دوو کانیاوی گونده‌کانی بانه‌وڕه و لاران له دووری 8 و 11 کیلۆمه‌تر له باشوری
شارۆچکه‌ی پاوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و به نێو دۆڵێکی قوڵی ده‌وره‌دراو به کێوه‌کانی
گرده و راگا به‌ره‌و باکوری رۆژئاوا رێده‌گرێ. له پێش گه‌یشتنی به شاره‌دێی
بایه‌نگان، کانیاوی ساتیاری تێکه‌ڵ ده‌بێ و له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێیه‌که‌ش دووسێ
په‌لی ئاوی دیکه‌ی تێده‌چێ. ئه‌م ئاوانه شاره بچکۆلانه‌یه‌کی کوێستانی هه‌میشه
سه‌وزی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌خولقێنن. پاشانیش، سێ جۆگه ئاوی دیکه‌ی تێده‌ڕژێن که له
گونده‌کانی تین و زه‌ردووی و دودانه‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه.
له سه‌ر هێڵی سنوری
مه‌ڕه‌خێڵ ده‌ڕژێته روباری سیروان، ئه‌مه‌ش له دووری 16 کیلۆمه‌تر له باشوری
رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه. درێژی روباری مه‌ڕه‌خێڵ له سه‌رچاوه‌که‌ی له گوندی
بانوڕه تاوه‌کو رژانه ناو سیروان نزیکه‌ی 32 کیلۆمه‌تره.
ناوی روباره‌که
له ناوی گوندی نزیك سنوره‌وه هاوتووه که پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت. هه‌روه‌ها به
روباری بایه‌نگان و سپی ئاویشی پێده‌ووترێت.
جگه له باخاتی
گوێ چه‌م و کانیاوه‌کانی ئه‌م روباره سودێکی کشتوکاڵی ئه‌وتۆ له ئاوه‌که‌ی وه‌رناگیرێت
به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌که و که‌می پانتایی شیاو بۆ کشتوکاڵ. بۆیه پرۆژه‌یه‌کی وه‌ها،
جگه له پرۆژه‌کانی ئاوی خواردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م روباره دروست نه‌کراوه.
به‌ڵام پرۆژه‌ی
تونێلی نه‌وسو به‌سه‌ر مه‌ڕه‌خێڵیشدا تێده‌په‌ڕێ، واته ئه‌م ئاوه‌ش له رێڕه‌وی
خۆی لاده‌درێت و بۆ ناوخاکی ئێران ده‌برێته‌وه تا نه‌ڕژێته روباری سیروان و ده‌ریاچه‌ی
ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
لێڵه
روباری لێڵه یه‌کێکه
له سه‌رچاوه‌کانی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان. سه‌رچاوه‌کانی روباری لێڵه
ده‌که‌ونه سنوری قه‌زای جوانڕۆ له باکوری رۆژئاوای پارێزگای کرماشان و راسته‌وخۆ
له باشوری حه‌وزی مه‌ڕه‌خێڵ؛ به‌هۆی ژماره‌یه‌ك پرۆژه که له ناوچه‌که له
جێبه‌جێکردندایه، پێشبینی ده‌کرێ ئه‌م روباره به یه‌کجاری وشك بکرێ.
روباری لێڵه له
ژماره‌یه‌کی زۆری کانیاو له چیاکانی شاهۆ له باکور و چیای بنه‌گه‌ز له باشوری
جوانڕۆ هه‌ڵده‌قوڵێن و له دوو لقی سه‌ره‌کیدا کۆده‌بنه‌وه که بریتین له چه‌می
سپیوه‌ر (یان سفیدبرگ) و روباری لێڵه‌ی جوانڕۆ.
لقی سه‌ره‌کی
روباری لێڵه له زیاتر له ده کاونیاوی ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی جوانڕۆوه سه‌رچاوه
ده‌گرێ که دیارترینیان کانیاوی سه‌راوی گه‌ڕه له نزیك گوندی سه‌ڕۆی سه‌روو که
به 5 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی چه‌قی شارۆچکه‌که. له‌گه‌ڵ کانیاوه‌کانی
بیاشوش و دێ لێڵی یه‌كده‌گرێ و به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا رێده‌گرێ و به‌ناو گوندی سه‌فیئاوا
تێپه‌ڕ ده‌بێ تا ده‌گاته گوندی ساروخان و مه‌حموداوا، ئه‌ویش له دووری که‌متری
له 2 کیلۆمه‌تر له باشوری شارۆچکه‌ی جوانڕۆوه. له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆگه‌له
ئاوێکی دیکه تێکه‌ڵ ده‌بێ و پێکه‌وه روباری لێڵه ده‌سازێنن. ئه‌م ئاوانه که
به ئاراسته‌ی باشور-باکور دێن له داوێنی چیای بنه‌گه‌ز و له کانیاوه‌کانی وه‌ك
کانی گوڵ و سپیئاوه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن.
ئاوی کانیاوه‌کانی
میران و هه‌لانیه سه‌رده‌مانێك به‌ناو شارۆچکه‌که‌دا تێده‌په‌ڕین و ده‌گه‌یشتنه
لێڵه، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر فراوانبوونی جوانڕۆ ئه‌م ئاوانه ئیستا ناگه‌نه مه‌قسه‌د.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ گوزه‌رکردنیدا به ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا و به‌ناوچه‌یه‌کی
شاخاوی سه‌ختدا، لێڵه چه‌ندین کانیاوی دیکه‌ی ده‌ڕژێته‌ناو، له گرنترینی ئه‌وانه
کانیاوی یاری و چه‌می زه‌ڵانه که ئاوی کانییه‌کانی وه‌ك گودار و نزار و سیاڕان
کۆده‌کاته.
پاش پاراوکردنی باخ
و بێستانه‌کانی گوندی دێتوو و ناحیه‌ی شروێنه و له نزیك گوندی سورخه‌بان روباری
سپیوه‌ر تێکه‌ڵ به لێڵه ده‌بێ.
سپیوه‌ر له
چیاکانی شاهۆی نێوان جوانڕۆ و پاوه هه‌ڵده‌قوڵێ. له سه‌ره‌تادا ئاوه‌که‌ی له
دوو لق پێکدێت؛ یه‌کێکیان 8 کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی جوانڕۆ و له‌ناو ئه‌شکه‌وتی
به‌نێوبانگی کاوات له نزیك گوندی شوانکاره سه‌رچاوه ده‌گرێ و پاشان له‌گه‌ڵ
ئاوی قۆری قه‌ڵا یه‌كده‌گرێ و رووه‌و رۆژئاوا به‌رده‌وام ده‌بێ تا له گوندی نۆخان
له‌گه‌ڵ لقه‌که‌ی دیکه که چه‌م خه‌لیفه‌ی ناوه پێکه‌وه روباری سپیوه‌ر دروستده‌که‌ن.
چه‌م خه‌لیفه له گونده‌کانی تازه‌ئاوای سه‌ریاس وچڵنگانه و شاهۆوه سه‌رچاوه
ده‌گرێ و به‌ره‌و باشور ئاراسته ده‌گرێ. ئه‌م روباره پاش تێپه‌ڕینی له گوندی
سپیوه‌ر له سورخه‌بان تێکه‌ڵ به لێڵه ده‌بێ، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسکرا.
له سه‌رچاوه‌ی
قۆری قه‌ڵاوه تاوه‌کو رژانه ناو لێڵه، درێژی سپیوه‌ر نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تره.
هه‌رچی خودی روباری لێڵه‌شه، له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه له گوندی سه‌ڕۆوه تا سورخه‌بان
27 کیلۆمه‌تره. روباری لێڵه بۆ ماوه‌ی 47 کیلۆمه‌تری دیکه به‌ناو گونده‌کانی
كڵاشدا تێده‌په‌ڕێ که ناوچه‌یه‌کی شاخاوی سه‌خته تا له‌سه‌ر سنور تێکه‌ڵ به
روباری سیروان ده‌بێت که له‌هه‌مان کاتدا سه‌ره‌تای ده‌ریاچه‌ی ده‌به‌ندیخانیشه،
ئه‌مه‌ش له دووری 23 کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه. به‌م
شێوه‌یه کۆی درێژی لێڵه ده‌گاته 74 کیلۆمه‌تر.
زمکان
زمکان یه‌کێکه
له‌و درێژترین و پڕئاوترین روبارانه‌ی ده‌ڕژێنه ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
دوو به‌نداوی له‌سه‌ر دروستکراوه، یه‌کێکیان بۆ گۆرێنی رێڕه‌وی روباره‌که و ئه‌وی
دیکه‌ش بۆ گلدانه‌وه‌ی به‌شی دیکه‌ی ئاوه‌که. جگه له به‌نداوه‌کانیش، به‌شێکی
دیکه‌ی به تونێلی نه‌وسوده‌وه ده‌به‌سرێته‌وه.
ئه‌م روباره
شێوه‌یه‌کی گۆچانی هه‌یه و درێژییه‌که‌ی
له سه‌رچاوه‌وه تا ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌گاته 162 کیلۆمه‌تر. له داوێنه
رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی چیاکانی داڵاهۆ و له باکوری رۆژئاوای شارۆچکه‌ی كرندی غه‌رب سه‌رچاوه
ده‌گرێت و به ئاراسته‌ی باشوری رۆژهه‌ڵات و به‌ناو گونده‌کانی ده‌شتی به‌یوه‌نیژدا
شۆڕده‌بێته‌وه. چه‌ند گوندێکی وه‌کو که‌ڵاشی و بیامه و توت شامی و گوراجو به‌راو
ده‌کات.
ئه‌وجار به ده‌وری
شاره‌دێی گاواره (یان گه‌هواره) ده‌خولێته‌وه و ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا وه‌رده‌گرێت،
له گه‌ڵ خولانه‌وه‌که‌یدا په‌لی هووه‌روی تێکه‌ڵ ده‌بێت. له نزیك گوندی بانزه‌لان،
چه‌می شامار له‌لای راست و چه‌می به‌روه‌ن له‌لای چه‌پ تێکه‌ڵ به زمکان ده‌بن. چه‌می
شامار جگه له گوندێك به هه‌مان ناو، چه‌ند گوندێکی دیکه ناوچه‌ی ته‌ختگا پاراو
ده‌کات. چه‌می به‌روه‌نیش، به گوندێك به هه‌مان ناو و چه‌ند گوندێکی وه‌کو زاوله‌دا
تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له تێپه‌ڕینیدا
به ناوچه‌ی زمکان و خانه‌شور و له نزیك شارۆچکه‌ی تازه‌ئاوا (تازه‌ئاباد)، چه‌ند
په‌لێکی گرنگی دیکه‌ی ده‌ڕژێته‌ناو؛ له‌وانه جۆگه ئاوی گونده‌کانی بیراقون و
هلول و شویل و مه‌یدانه و که‌زی.
به شه‌ش 6 کیلۆمه‌تر
پێش گه‌یشتنی به سنور و له نزیك گوندی شێخ سله یه‌کێ له په‌له هه‌ره گه‌وره‌کانی
پێی ده‌گات که به ئاوی چه‌م زریشك ده‌ناسرێت؛ ئه‌م چه‌مه له سه‌ره‌تادا خۆیشی
دوو په‌له و یه‌کێکیان له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی تازه‌ئاباد سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و
ئه‌وی دیکه‌شیان له گونده‌کانی چه‌م زریشکی سه‌روو و خواروو له بناری چیاکانی
داڵه‌هۆوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
له دووری 19 کیلۆمه‌تر
و له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مدیوی سنور ده‌بێت و پاش ته‌یکردنی
ته‌نها 4 کیلۆمه‌تر به ناوچه‌ی شه‌مێراندا، ده‌ڕێژێته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
په‌له زۆره‌کانی
ئه‌م روباره که‌ڵکێکی زۆریان لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری له لایه‌ن
لادێیه‌کانی قه‌زای داڵه‌هۆ و قه‌زای سه‌لاسی باوه‌جانی. به‌ڵام جگه له ئاودانی باخه‌کانی
گه‌هواره، روباره سه‌ره‌کییه‌که به‌هۆی تۆپۆلۆژی ئه‌و ناوچه‌ی پێی تێده‌په‌ڕێ
که‌ڵکێکی کشتوکاڵی ئه‌وتۆی لێ وه‌رناگیرێت.
بۆیه حکومه‌ت
ده‌ستیکردووه به ده‌ستکاریکردنی ئاراسته و سروشتی روباره‌که به‌و پرۆژانه‌ی له
به‌شی پرۆژه‌کاندا باسکراون.
هه‌واسان
روباری هه‌واسان
یه‌کێکه له‌و روبارانه‌ی له پارێزگای کراماشانه‌وه دێته ناو خاکی قه‌زای خانه‌قینی
هه‌رێمی کوردستان و به دوو پرۆژه به‌شی هه‌ره زۆری ئاوه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی
نه‌بێت، گلده‌درێته‌وه.
روباری هه‌واسان
له یه‌کگرتنی کۆمه‌ڵێ چه‌م و جۆگه دروست ده‌بێ که زۆریان ئاوه‌کانیان وه‌رزییه
و به ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و نیمچه شاخاوی تێده‌په‌ڕن. بۆیه له ساڵانی ووشکه
ساڵیدا ئه‌گه‌ری ووشکبوونی زۆره و له لایه‌کی تریشه‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی که
لقه سه‌ره‌کییه‌کانی له زۆر جێ‌دا به ته‌نگه و ده‌ربه‌ندی ته‌سکدا گوزه‌ر ده‌که‌ن
ئاسانن بۆ به‌ربه‌ستن و گلدانه‌وه. له حاڵی حازردا دوو پرۆژه‌ی به‌نداوی له‌سه‌ر
دروستده‌کرێن.
له پاش تێکه‌ڵبوونی
سێ په‌لی سه‌ره‌کییه‌وه ناوی هه‌واسان وه‌رده‌گرێت هه‌مووشیان ده‌که‌ونه سنوری
قه‌زای سه‌لاسی باوه‌جانی.
په‌لی سه‌ره‌کی
روباره‌که که چه‌می لمه‌ی پێده‌وترێت 12 کیلۆمه‌تر له باشوری تازه‌ئاوا، له چه‌ند
کانیاوێکه‌وه له نزیك گونده‌کانی پالان له ناوچه‌ی بزمیرئاوا و له چیاکانی
داڵاهۆ و به‌تایبه‌تی له سه‌ر چیای مه‌ڵاچیه هه‌ڵده‌قوڵێت و ئاراسته‌ی باکوری
رۆژئاوا وه‌رده‌گرێت. چه‌می کێله‌سپی به دووری پێنج-شه‌ش کیلۆمه‌ترێك هاوته‌ریت
له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕوات تا له نزیك گوندی تووشك یه‌کده‌گرن و به‌ره‌و رۆژئاوا درێژه
پێ ده‌ده‌ن و له داوێنی رۆژئاوای چیای سه‌لمانه له‌گه‌ڵ په‌لێکی دیکه که له
باشور و به ته‌نیشت گونده‌کانی میرقادر و گرده‌نووه دێت یه‌کده‌گرن. هه‌ر به
لاته‌نیشتی سه‌لمانه‌وه به‌ناو گوندی ته‌قته‌قه‌وه به‌ره‌و باکور ده‌روات.
چه‌ند کانیاوێکی
رۆژهه‌ڵاتی چیای به‌مۆ له خواروو شاره‌دێی ئه‌زگه‌له تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ده‌بن و
چه‌می ئاوژاڵان ده‌خولقێنن و به‌ره‌و باشور رێده‌گرن تا تێکه‌ڵ به ئاوداڵان (عه‌وداڵه)
ده‌بن که ئه‌مه‌ی دواتریان له چیای گاڕێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و رووه‌و رۆژهه‌ڵات
شۆڕده‌بێته‌وه.
له نزیک گونده‌کانی
مله زۆراو و داری زه‌نگنه، هه‌ردوو په‌لی ئاوداڵان و لمه یه‌كدگرن و هه‌واسان
دروست ده‌که‌ن. ماوه‌یه‌کی دی به‌ره‌و باکور ده‌ڕوات تا له ده‌ربه‌ند ده‌هول کێوی
سه‌لمانه شه‌قده‌کا و داخلی ناوچه‌ی باوه‌یسی ده‌بێت که ده‌شتێکی سنورییه. له‌و
ناوچه‌یه کۆمه‌ڵێ کانیاوی دیکه‌ی تێکه‌ڵ ده‌بێ که گرنگترینیان سه‌راوی مامێشانه.
به ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا، روباری هه‌واسان له نێوان چیای به‌مۆ و تیله‌کۆ ئه‌مدیوی
سنوری هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ئه‌ویش له نزیك گونده‌کانی حاجی حه‌سه‌ن و حه‌ساری
سه‌ر به شاره‌دێی مه‌یدان له قه‌زای خانه‌قین. له گوندی کانی کرمانج، په‌لی
ناوخۆیی ده‌ربه‌ند بێلوله‌ی تێده‌ڕژێ و به ته‌نیشت گونده‌کانی شاوازی و باقوبه‌ره
و شاره‌دێی مه‌یدان تێده‌په‌ڕێ تا له دووری 67 کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌ی خانه‌قین
ده‌ڕژێته ناو روباری سیروان.
له کانیاوه‌کانی
پاڵانه‌وه تا روباری سیروان، درێژی هه‌واسان نزیکه‌ی 59 کیلۆمه‌تره که ته‌نها
14 کیلۆمه‌تری له‌ناو خاکی عێراقدایه.
قۆره‌تو
روباری قۆره‌تو
له یه‌کگرته‌ی پێنج جۆگه‌ئاو پێکدێت که گرنگترینیان ئاوی تاڵاوی پێده‌وترێت له
داوێنی چیایاکانی مه‌ڵاچیه و شاهان له سنوری ئیداری شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاوی
سه‌ر به پارێزگای کراماشانی ئێران هه‌ڵده‌قوڵێن؛ ئه‌م په‌لانه چه‌ند گوندێکی وه‌کو
بزمیراوا و باوه‌یادگار و بانی هوان تێرئاو ده‌که‌ن. ئه‌وجار ده‌گاته ده‌شتی به‌نێوبانگی
زه‌هاو؛ لیره‌دا روباری ده‌ڵه‌شێری پێ ده‌ووترێت. له پێش گه‌یشتنی به سنور دوو جۆگه‌ی
دیکه‌ی تێکه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌م روباره و په‌له‌کانی و هه‌روه‌ها چه‌ند جۆگه‌یه‌کی ده‌ستکردن
که له‌سه‌ریان دروستکراون شاره‌دێی زه‌هاو و ژماره‌یه‌ك گوندی وه‌کو کۆیك و جاوری
و گوڵه‌م که‌وه و ته‌نگی حومام به‌راو ده‌که‌ن.
درێژی روباری
قۆره‌تو له خاکی ئێران‌دا ده‌گاته 67 کیلۆمه‌تر تا له نزیك گوندی باوه‌هایی (به
ئێرانیه‌که‌ی: باباهادی) له‌وبه‌ر و گوندی مه‌حمودقه‌جه‌ری ئه‌مبه‌ر ده‌گاته سنور
و ده‌بێته پێکهێنه‌ری سنور له نێوان هه‌ردوو وڵات به درێژایی 11 کیلۆمتر. تا ئه‌وه‌ی
له نزیك ناوه‌ندی ناحیه‌ی قۆره‌توی به‌ته‌و‌اوی دێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م سنوره له نێوان قه‌زای خانه‌قینی عێراقی و قه‌سر شیرینی ئێرانی‌دا هه‌ڵکه‌وتووه.
خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانیش به سه‌ر ئه‌م روباره‌دا ده‌په‌ڕێته‌وه.
جگه له گونده
ئێرانیه هاوسنوره‌کانی وه‌کو قه‌ڵا چه‌رموو (قلعه سفید) و برازیز (برار عزیز)، روباری
قۆره‌تو گونده عێراقییه‌کانی وه‌کو مه‌حمودقه‌جه‌ر، عه‌لی میر، په‌روێزخان،
سالار، ناوه‌ندی ناحیه‌ی قۆره‌تو، سه‌نگه‌ری خواروو له گه‌ڵ سه‌نگه‌ری ژوروو به‌راو
ده‌کات و به ته‌نها ئه‌م روباره‌ش سه‌رچاوه‌ی ئاوی دایمی و سه‌ره‌کی داده‌نرێت بۆ
ئه‌و ناوچه‌یه. پاشان له باکورو له‌وبه‌ری شاری که‌لار، تێکه‌ڵ به روباری
سیروان ده‌بێت.
به شێوه
سروشتییه‌که‌ی، روباری قۆره‌تو ساڵانه زیاتر له 15 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی گونجاو
بۆ سودلێوه‌رگرتن دێنێته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه، واته بڕی ئه‌و ئاوه‌ی که ده‌کرێ
که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌ڵوه‌ن
روباری ئه‌ڵوه‌ن
له چه‌ندین په‌لی جیاجیا پێکدێت، سه‌ره‌کیترین لقی ئه‌م روباره له کانیاوه‌کانی
سیاوانه، هشانه، کانی کول و سه‌راوی ئه‌سکه‌نده‌ر له چیاکانی داڵه‌هۆ هه‌ڵده‌قولێن
که ده‌که‌ونه دووری 18 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو.
له ژێر ناوی چه‌می سیاوانه بۆ ماوه‌ی 10 کیلۆمه‌ترێك به‌ره‌و باشور ده‌ڕوات. ئینجا
ئاراسته‌ی به‌ره‌و رۆژئاوا وه‌رده‌گرێ داخلی ناوچه‌ی پڕ باخاتی رێژاو ده‌بێت و له
رێگه‌یدا چه‌ند کانیاوێكی تێكه‌ڵ ده‌بێت. له‌وێ ئاوی رێژاو و ئاوی شاڵانیشی پێده‌وترێت.
له ناوچه‌ی
رێژاو بۆ ماوه‌ی 12 کیلۆمه‌تر به‌ناو شیوێکدا ده‌ڕوات که هه‌ردوولای ره‌ز و باخاته
که ئه‌مه‌ش سه‌یرانگای به‌ناوبانگی رێژاو ده‌خولقێنێ. له پڕ روباره‌که له به‌رزییه‌کی
180 مه‌تری ده‌که‌وێته خواره‌وه و ده‌بێته هۆی دروستکردنی تاڤگه‌یه‌کی سێ قاتی
و ئه‌وجار به ته‌نگه‌ی پیران گوزه‌ر ده‌کا
و پاشان پانتاییه‌کی مه‌زنی سه‌وز به باخات و بێستانی گوندی پیران به‌راو ده‌کات.
تا ده‌گاته شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵزه‌هاو له‌مبه‌روبه‌ر و ئه‌وبه‌ره‌وه
ژماره‌یه‌ك کانیاو و جۆگه‌له‌ی ده‌ڕژێته‌ناو. له گرنگترین ئه‌وانه:
-
بانزه‌رده که له گوندی بانزه‌رده‌وه دێت به‌ره‌و
باشور و له خوارووی پیران تێکه‌ڵ ده‌بێت،
-
سه‌راوی ماراو که له گوندی پاتاق و به ئاراسته‌ی
باکوری رۆژئاوا دێت و ده‌شتی بشێوه به‌راو ده‌کات و له ناوکه‌لی ده‌روازی سه‌رپێڵ
تێکه‌ڵ به ئه‌ڵوه‌ن ده‌بێت،
-
ولاش له ده‌شتی زه‌هاو به‌ناو ناوچه‌ی قه‌ره‌بڵاغ دێت و
له پێش گه‌یشتن به سه‌رپێڵ له گوندی ره‌شید عه‌باس ده‌گاته ئه‌لوه‌ن،
-
قه‌ڵا شاهین له سه‌راوی قه‌ڵا شاهین له باشوری رۆژهه‌ڵاته‌وه
دێت و 18 کیلۆمه‌تر ده‌بڕێ تا له ناوه‌ندی سه‌رپێڵ ده‌گاته ئه‌ڵوه‌ن و به‌درێژایی
رێگا سودی لێوه‌رده‌گیرێ بۆ به‌راوکردنی ناوچه‌یه‌کی فراون بۆیه ئاوێکی وای لێ
نامێنێته‌وه،
-
سه‌راو گه‌رم 5 کیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای شارۆچکه‌که
هه‌ڵده‌قولێ و به سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌که داده‌نرێت سه‌ره‌ڕای
به‌راوکردنی هه‌ردوو گوندی سه‌راوی سه‌روو و خواروو.
له ده‌ره‌وه‌ی
شارۆچکه‌ی سه‌رپێڵ، له‌گه‌ڵ روباری دیره یه‌كده‌گرێ که یه‌کێکه له په‌له هه‌ره
مه‌زنه‌کانی و درێژییه‌که‌ی له سه‌رچاوه‌وه تا رژانی به‌ناو ئه‌ڵوه‌ن ده‌گاته
نزیکه‌ی 70 کیلۆمه‌تر. ئه‌م روباره له سه‌ره‌تاوه پێی ده‌وترێت کفراوه‌ر یان
گواوه‌ر که له کانیاوی سه‌راو قه‌مبه‌ر له 5دووری کیلۆمه‌تر له باکوری شاره‌دێی سرمست (گواوه‌ر)
سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و به ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا به ده‌ڕوات و ژماره‌یه‌ك زۆر له
گونده‌کانی ناوچه‌ی حه‌یده‌رییه پاراو ده‌کات. ئه‌وجار له ناوچه‌ی گولین چه‌ندین
جۆگه‌ی تێکه‌ڵ ده‌بێت، گولین که چه‌ند گوندێك له خۆ ده‌گرێت ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری
به‌ناوبانگ و پڕ باخاته. له ناوچه‌ی دیره، روباره‌که له گوندی شیلین بۆ دوو
لق دابه‌ش ده‌بێت و له پاش نزیکه‌ی 7 کیلۆمه‌تر یه‌کده‌گرنه‌وه. ئه‌و نێوانه که
گونده‌کانی نسار، میان رود، دیره‌ی گه‌وه‌ره، وه‌رمه‌زیار و شامار له خۆده‌گرێ
ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی هه‌میشه سه‌وزه. له کۆتاییدا له دووری 7 کیلۆمه‌تر له
رۆژئاوای سه‌رپێڵزه‌هاو، دیره تێکه‌ڵ به ئه‌ڵوه‌ن ده‌بێت.
روباری ئه‌ڵوه‌ن
به‌ناو شارۆچکه‌ی قه‌سرشیرین تێده‌په‌ڕێ و ئاراسته‌ی به‌ره‌و باشور ده‌گۆڕێ. له
دووری 12 کیلۆمه‌تر له باشوری قه‌سر، لقێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ی به‌ناوی چه‌می ئیمام
حه‌سه‌ن تێکه‌ڵ ده‌بێ. روباری ئیمام حه‌سه‌ن له کۆمه‌ڵێ په‌لی بچوکبچوك پێکدێت که
سه‌ره‌کیترینیان کانیاوێکی گه‌رمی گۆگردییه له نزیك مه‌زارێکی پیرۆز له رۆژهه‌ڵاتی
گوندی ئیمام حه‌سه‌نی سه‌روو هه‌ڵده‌قوڵێ و به گونده‌که‌دا و به ئاراسته‌ی
رۆژئاوا تێده‌په‌ڕێ.
پاشان ئه‌ڵوه‌ن
به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا و روه‌و سنور ده‌شکێته‌وه. به‌ڵام له پێش گه‌یشتنی به
سنور لقێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی تێکه‌ڵی ده‌بێت که ئه‌ویش روباری گێڵانه.
روباری گێڵان
له چه‌ندین کانیاو هه‌ڵده‌قوڵێت له ناوچه شاخاوییه‌کانی قڵاجه‌ی سه‌ر سنوری
پارێزگای ئیلام وکرمانشان. ئه‌و کانیاوانه که دیارتینیان بریتین له گینه،
روتاوه‌ن، سه‌نگی و نیزامی که ده‌که‌ونه 20-30 کلیۆمه‌تری باشوری رۆژهه‌ڵاتی
شارۆچکه‌ی گێڵان غه‌رب. پێکه‌وه ده‌بنه روبارێك و به‌ناو ده‌شتێکی نێوان دوو
زنجیره‌چیا ئاراسته‌ی باکوری رۆژئاوا وه‌ردگرێ به‌ناو شارۆچکه‌ی گێڵان غه‌ربه‌وه
تێده‌په‌ڕێ. ده‌شتێکی فراوان به‌رئاو ده‌کات که کشتوکاڵ به‌تایبه‌تی مه‌ره‌زه
تێیدا نێوبانگی هه‌یه.
له ده‌وروبه‌ری
شارۆچکه‌که چه‌ندین په‌ل و جۆگه‌له له هه‌ردوو زنجیره چیای ئه‌مبه‌روبه‌ره‌وه
ده‌ڕژێنه ناو روباره‌که به تایبه‌تی دووسێ په‌لی نزیك گونده‌کانی عه‌لیخان
ئاباد و قاسم ئاباد. له پاش ئه‌و دوو گونده، روباره‌که ئاراسته‌ی رۆژئاوا وه‌رده‌گرێ
و به ناوچه‌یه‌کی قڕ و ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌وجا به‌ره‌و باکور دبێته‌وه
تا له دووری یه‌ك کیلۆمه‌تر له سنور ده‌ڕژێته روباری ئه‌ڵوه‌نه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌دا
روباری ته‌نگاب یان ته‌نگاویشی پێ ده‌ڵێن. له سه‌رچاوه گینه تا روباری ئه‌ڵوه‌ن
نزیکه‌ی 90 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
پاش گه‌یشتنی به
سنور، ئه‌ڵوه‌ن ده‌بێته پێکهێنه‌ری سنوره‌که به درێژایی 3 کیلۆمه‌تر تا له
دووری 12 کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی خانه‌قین به ته‌واوه‌تی ئاودیوی
خاكی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت. له دیوی عێرق په‌لێکی دیکه به‌ڵام وه‌رزی تێکه‌ڵ
به ئه‌ڵوه‌ن ده‌بێت به‌ڵام ئه‌میش هه‌ر له چیای چه‌رمیانی ناوچه‌ی قه‌سری شیرینه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. به ئاراسته‌یه‌کی ناڕێك روه‌و رۆژئاوا ده‌ڕوات و به ته‌نیشت
گوندی قوله یه‌هودی و ئه‌وجاریش به‌ناو شارۆچکه‌ی خانه‌قیندا تێده‌په‌ڕێ. به‌ناو باخاتێکی
چڕ که به زۆری داره‌خورمایه ده‌ڕوا تا له که‌ناری باکوری شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا
ده‌گاته روباری سیروان.
درێژی روباری ئه‌ڵوه‌ن
له سیاوانه تا روباری سیراون نزیکه‌ی 120 کیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئه‌لوه‌ن له سه‌رچاوه
مێژوویی و عه‌ره‌بییه‌کاندا به حه‌لوان ناو ده‌برێت؛ حه‌لوان شارێکی دێرینه به‌ناوی
ئه‌و روباره‌وه که شوێنه‌واره‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌رپێڵ زه‌هاوی ئێستا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق